به‌رهه‌م ساڵح: حه‌زم ده‌كرد كورد نه‌بوومایه, چى بكه‌م به كوردى خه‌ڵق بووم
Wednesday, 21/04/2010, 12:00
رِاپۆرتى شیكارى :
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:(حه‌زم ده‌كرد كورد نه‌بوومایه, چى بكه‌م به كوردى خه‌ڵق بووم. حه‌زم ده‌كرد ئه‌مریكى بوومایه).
له‌و ساته‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح بووه‌ته سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رِۆژانه له شار‌و شاروچكه‌كان رِێپێوان و خۆپیشاندان و ده‌ربرِێنى نارِه‌زایى به‌رامبه‌ر كاره‌كانى حكومه‌ت سازده‌كریت.
ئه‌گه‌ر شه‌وانه ته‌ماشاى هه‌واڵه‌كانى یه‌كێك له‌و كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییانه بكه‌یت كه واقعى كۆمه‌ڵگاكه‌ى ده‌گوازیته‌وه ده‌بێنى رِۆژانه خه‌ڵكى دیته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى نارِه‌زایى خۆیان به‌رامبه‌ر كار و به‌رنامه و پرۆژه‌كانى حكومه‌ت ده‌رببرِن.
له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى رِاپۆرته‌كه‌ى گۆڤارى گوڵان كه زمان حاڵى پارتییه نارِه‌زایه‌كان زیاتر و به‌رچاو تر بووه.
(لاوزاى كابینه‌ى شه‌شه‌م له قازانجى ئه‌و حزبه‌یه كه سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى ده‌كرد له كابینه‌ى پێنجه‌مدا ئه‌ویش پارتییه. ئه‌گه‌ر كابینه‌ى شه‌شه‌م لاواز بێت ئه‌وه پارتى دوو جار قازانج ده‌كات .
یه‌كه‌مى خه‌ڵكى یه‌كیتى به حزبیكى لاواز كه‌ناتوانى حكومه‌ت به رِێوه‌به‌ریت له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
دووهه‌میش خه‌ڵكى پارتى به حزبێكى به‌هێز كه توانه‌یه‌كى زۆر باشى هه‌یه له به‌رِێوه‌بردنى حكومه‌تدا ناوزه‌د ده‌كات)
هه‌موو نارِه‌زایه‌كان له ئه‌دایى خودى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح خۆى ده‌گیرێت یان ئه‌دایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رِاسته‌وخۆ له یه‌كیتى نشتیمانى كوردستان ده‌گیرێت.
له (31/3/2010) له رِۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى كورت بوو بۆ رِاپۆرته‌كه‌ى گۆڤارى گوڵان كه تێدا به ئاشكرا هێرشى كردبووه سه‌ر ئه‌دایى كابینه‌ى شه‌شه‌م.
وه‌ڵامدانه‌وه‌كه هه‌رچه‌نده كورت بوو به‌ڵام زۆر قسه‌ى گرنگى له‌خۆ كردبوو، له‌و رِوونكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بى رِاگه‌یاندنى یه‌كیتى نیشتیمانیدا هاتبوو كه پارتى به ئاشكرا دژایه‌تى یه‌كیتى ده‌كات و له رِێگاى چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌ك به‌ئاشكرا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر یه‌كیتى و كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
ده‌ربرِینى هه‌ر نارِه‌زایه‌ك له‌حكومه‌ت له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ لاواز بوونى یه‌كیتى، به‌قسه‌ى مه‌كته‌بى رِاگه‌یاندنى یه‌كیتى پارتى دژایه‌تى كابینه‌ى شه‌شه‌م ده‌كات ئایا ناكریت ئه‌و دژایه‌تییه له رِێگاى ئه‌و خۆپێشاندانانه‌وه ئه‌نجام بدریت؟
به‌رده‌وام دوژمن به دواى خاڵى لاوازى دوژمنه‌كه‌یدا ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین زیانى پێبگه‌ینى.
ئایا ناكریت بڵێین پارتى خاڵى لاوازى یه‌كێتى له‌وه‌دا به‌دى ده‌كات كه خه‌ڵكى بیته سه‌ر شه‌قامه‌كان؟
سه‌ره‌رایى ئه‌و هه‌موو نارِه‌زییه تاكو ئێستا سه‌رۆكى حكومه‌ت هیچ هه‌ڵویستێكى نه‌بووه.
ئایا نه‌بوونى هیچ هه‌ڵوێستێك مانا ئه‌وه نییه كه سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆى به كه‌مترغه‌م ده‌زانێت و حه‌قى ته‌واو ده‌دات به‌و خه‌ڵكه‌ى كه رِۆژانه دێنه سه‌ر شه‌قام.
گۆرێنى سیسته‌مى خوێندن له كابینه‌ى پێنچه‌مدا بوو، بۆ چى ئه‌و ساته خوێندكاران نه‌رِژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربرِێنى نارِه‌زایى به‌رامبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه كه چى ئێستا رِۆژانه قوتابیان دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربرِێنى نارِه‌زایى له‌و سیسته‌مه.
ئایا ئه‌مه پێمان ناڵێت حزبێك هه‌یه هانده‌رى ئه‌و قوتابیانه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌و پرسیاره‌ى كه وه‌ڵامه‌كه‌ى ته‌نها به‌رهه‌م ده‌توانێت بیداته‌وه ئه‌وه‌یه ئایا به‌رهه‌م وه‌كو سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان رِازییه ؟
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح له ساڵى (1993) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له گه‌ڵ كورده نیشته‌جێى شارى ئۆتاوا ووتویه‌تى (حه‌زم ده‌كرد كورد نه‌بوومایه, چى بكه‌م به‌كوردى خه‌ڵق بووم. حه‌زم ده‌كرد ئه‌مریكى بوومایه) (1).
له‌و دانیشتنه‌دا كۆمه‌ڵێك كورد و به‌تایبه‌تى شكاكیه‌كان نارِه‌زایى خۆیان ده‌رباره‌ى ئه‌و بۆچوونه ده‌ربرِى،ئێستا به‌رهه‌م سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه ئایا هه‌مان بۆچوونى ساڵى (1993)ى هه‌یه یان نا؟
كتیبى (ماڵێكى لێك ترازاو ویژدانێكى بیمار) لاپه‌ره‌ى (170) له نووسینى (فاروق رِه‌فیق) له ساڵى (2002)چاپكراوه. كتێبكه لێكۆلێنه‌وه‌یه ده‌رباره‌ى كوردبوون له جیهاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست