کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپۆرتى شیكارى : د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ((حه‌زم ده‌كرد كورد نه‌بوومایه‌, چى بكه‌م به‌ كوردى خه‌ڵق بوو

Tuesday, 20/04/2010, 12:00


له‌و ساته‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ێالح بووه‌ته‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژانه‌ له‌ شارو شاروچكه‌كان ڕێپێوان و خۆپیشاندان و ده‌ربڕێنى ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر كاره‌كانى حكومه‌ت سازده‌كریت.
ئه‌گه‌ر شه‌وانه‌ ته‌ماشاى هه‌واڵه‌كانى یه‌كێك له‌و كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ كوردییانه‌ بكه‌یت كه‌ واقعى كۆمه‌ڵگاكه‌ى ده‌گوازیته‌وه‌ ده‌بێنى ڕۆژانه‌ خه‌ڵكى دیته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ناڕه‌زایى خۆیان به‌رامبه‌ر كار و به‌رنامه‌ و پرۆژه‌كانى حكومه‌ت ده‌رببڕن.
له‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ى گۆڤارى گوڵان كه‌ زمان حاڵى پارتییه‌ ناڕه‌زایه‌كان زیاتر و به‌رچاو تر بووه‌.
((لاوزاى كابینه‌ى شه‌شه‌م له‌ قازانجى ئه‌و حزبه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى ده‌كرد له‌ كابینه‌ى پێنجه‌مدا ئه‌ویش پارتییه‌. ئه‌گه‌ر كابینه‌ى شه‌شه‌م لاواز بێت ئه‌وه‌ پارتى دوو جار قازانج ده‌كات .
یه‌كه‌مى خه‌ڵكى یه‌كیتى به‌ حزبیكى لاواز كه‌ناتوانى حكومه‌ت به‌ ڕێوه‌به‌ریت له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا.
دووهه‌میش خه‌ڵكى پارتى به‌ حزبێكى به‌هێز كه‌ توانه‌یه‌كى زۆر باشى هه‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنى حكومه‌تدا ناوزه‌د ده‌كات))
هه‌موو ناڕه‌زایه‌كان له‌ ئه‌دایى خودى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ێالح خۆى ده‌گیرێت یان ئه‌دایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاسته‌وخۆ له‌ یه‌كیتى نشتیمانى كوردستان ده‌گیرێت.
له‌ (31/3/2010) له‌ ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى كورت بوو بۆ ڕاپۆرته‌كه‌ى گۆڤارى گوڵان كه‌ تێدا به‌ ئاشكرا هێرشى كردبووه‌ سه‌ر ئه‌دایى كابینه‌ى شه‌شه‌م.
وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ كورت بوو به‌ڵام زۆر قسه‌ى گرنگى له‌خۆ كردبوو، له‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كیتى نیشتیمانیدا هاتبوو كه‌ پارتى به‌ ئاشكرا دژایه‌تى یه‌كیتى ده‌كات و له‌ ڕێگاى چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌ك به‌ئاشكرا هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر یه‌كیتى و كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
ده‌ربڕینى هه‌ر ناڕه‌زایه‌ك له‌حكومه‌ت له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ هۆكارى سه‌ره‌كییه‌ بۆ لاواز بوونى یه‌كیتى، به‌قسه‌ى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كیتى پارتى دژایه‌تى كابینه‌ى شه‌شه‌م ده‌كات ئایا ناكریت ئه‌و دژایه‌تییه‌ له‌ ڕێگاى ئه‌و خۆپێشاندانانه‌وه‌ ئه‌نجام بدریت؟
به‌رده‌وام دوژمن به‌ دواى خاڵى لاوازى دوژمنه‌كه‌یدا ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین زیانى پێبگه‌ینى.
ئایا ناكریت بڵێین پارتى خاڵى لاوازى یه‌كێتى له‌وه‌دا به‌دى ده‌كات كه‌ خه‌ڵكى بیته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان؟
سه‌ره‌رایى ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زییه‌ تاكو ئێستا سه‌رۆكى حكومه‌ت هیچ هه‌ڵویستێكى نه‌بووه‌.
ئایا نه‌بوونى هیچ هه‌ڵوێستێك مانا ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆى به‌ كه‌مترغه‌م ده‌زانێت و حه‌قى ته‌واو ده‌دات به‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌ ڕۆژانه‌ دێنه‌ سه‌ر شه‌قام.
گۆرێنى سیسته‌مى خوێندن له‌ كابینه‌ى پێنچه‌مدا بوو، بۆ چى ئه‌و ساته‌ خوێندكاران نه‌ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕێنى ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ كه‌ چى ئێستا ڕۆژانه‌ قوتابیان دێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕێنى ناڕه‌زایى له‌و سیسته‌مه‌.
ئایا ئه‌مه‌ پێمان ناڵێت حزبێك هه‌یه‌ هانده‌رى ئه‌و قوتابیانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ بێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ى ته‌نها به‌رهه‌م ده‌توانێت بیداته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا به‌رهه‌م وه‌كو سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان ڕازییه‌ ؟
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ێالح له‌ ساڵى ((1993)) له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ گه‌ڵ كورده‌ نیشته‌جێى شارى ئۆتاوا ووتویه‌تى ((حه‌زم ده‌كرد كورد نه‌بوومایه‌, چى بكه‌م به‌كوردى خه‌ڵق بووم. حه‌زم ده‌كرد ئه‌مریكى بوومایه‌))(1).
له‌و دانیشتنه‌دا كۆمه‌ڵێك كورد و به‌تایبه‌تى شكاكیه‌كان ناڕه‌زایى خۆیان ده‌رباره‌ى ئه‌و بۆچوونه‌ ده‌ربڕى،ئێستا به‌رهه‌م سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌ ئایا هه‌مان بۆچوونى ساڵى (1993)ى هه‌یه‌ یان نا؟
كتیبى (ماڵێكى لێك ترازاو ویژدانێكى بیمار) لاپه‌ره‌ى (170) له‌ نووسینى ((فاروق ڕه‌فیق)) له‌ ساڵى (2002)چاپكراوه‌. كتێبكه‌ لێكۆلێنه‌وه‌یه‌ ده‌رباره‌ى كوردبوون له‌ جیهاندا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە