کێ ئەتوانێت وەڵام باتەوە ؟
Tuesday, 28/01/2014, 12:00
کەسێك بەرپرسی ڕیکخراوەکانی یەکێتیە لە ئەوروپا نزیکەی یەك بۆ دوو سال پێشمەرگە بووە ، دوای تەسلیم بە رژێمی بەعس بوتەوە ، چۆتە بەغداد خوێندی تەواو کردوە ، ئەمە کێشە نیە ئەم کە تەسلیم بێتەوە ئیمزا کردنیش دۆ خواردنەوەیە . پرسیار ئەوەیە ئەی ئیستا بۆ کردیان بە بەرپرسی رێکخراوەکان ، وادیارە یەکێتی کەسی دلسۆزی نەماوە یان ئەگەر جانتا هەڵگری مەسولێک نەبیت ئاودەکەن بە بەرپرس .
سەیری ئەم وێنەیە لای دەستی چەپی ئازاد خالید دوو کەسی ماندوو نەناس خاوەن شەهید بەلام بە ویژدان و پاك و شۆڕشگێر پێشمەرگی دەیان ساڵە و بێ تەسلیم بونەوە زۆریش بە تواناتر و زیرەکتر . بەدەیانی وەکو ئەم دوو پێشمەرگە دێرینەمان هەیە بە ئەندامی زیرەك و بە تواناوە ، هەموو گەنجێکی کورد ئەیتوانی خوێندنی دانیشگا تەواو بکات دوای تەسلیم بونەوەی بەلام قبولی نەبوو ئیمزا بۆ سەدام بکات . ئەبوایە ئەم کەسە خۆی نەدایە بەر کامێرا ، نازانم چۆن دێنە کۆرو کۆبونەوە ؟
یەکێتی خاوەنی ئەم هەلانە بێت خاوەنی هیچ نابێت ، ئایا چەند موچە وەرئەگریت مانگانە .
لە کۆبونەوەی ئەلمانیا سەیرم لێهات بینیم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست