پەیكەرێك لە ئالتون بۆ كاك عوسمان
Saturday, 28/02/2009, 12:00
كاتێك ئەم كێشە ڕوو لە ناو یەكێتى كرد و پێنج ئەندامى مەكتەبى سیاسى بڕیارى دەست لە كار كشانەوەیاندا ، تاكە كەس كە بوێرانەو ئازایانە بەبێ ترس ڕووى لە بەغداد كرد تەنها كاك عوسمان بوو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى لەگەڵ سكرتێرەكەى كە بە درێژاى مێژووى یەكێتى پێكەوە كاریان لەناو ئەم حزبەدا كردووە.
كاك عوسمان بە پێنج دەست لەكار كیشانەوە چووە بەردەمى مام جەلال ئەمە یەكێتى تر بوایە بە ترسو لەرزەوە دەڕۆیشتە لاى. بەڵام ئەم پیاوە لەبەر ئەوەى پاك بوو لەبەر ئەوەى فایلو رشابردوو دزو خاوەنى كۆمپانیا نەبوو توانى لەپێشى هەموویانەوە سەردانى بەغداد بكات تەواو كێشەكانى ناوخۆ یەكێتى لەگەڵ مامە جەلالدا باس بكات. ئەمە ئازایەتیە ، ئەمە پاڵەوانىو نەبەردیە. ئەم نوسینەشم بۆ ئەوە نیە كە كاك عوسمان گەرمیانى بێتو منیش گەرمیانیم بەڵكو بۆ ئەوەیە كە هیچ كامێكى لەو پێنج كەسە نەیانتوانى بڕیارى پێشوەخت بدەنو بڕۆن بۆ لاى مام جەلال.
ئەوەى من بزانم و ئاگام لێ بێت جارێكیان كاك عوسمان سەردانى دەرەوەى وڵاتى كرد لەبەر ئەوەى پارەى نەبوو بڕوات سەیارەیەكى خۆى فرۆشت ، بەڵام دەبینى ئەندامى مەكتەبى سیاسى تریش هەیە وەك عیماد ئەحمەد كە هەر لەم سایتەدا واتە كوردستان پۆستى ئازیز وێنەى گیراوە بە پارەى یەكێتى لەگەڵ كچو دایكێكدا لە ئەوروپا شەوە سورەكانى بەڕێدەكات لەكاتێكدا كاكعیماد عیماد ئەحمەدیش هەر بە گەرمیانى حساب دەكرێن. ئاخر ئێوە بۆ خوا ڕاست بڕۆن كامیان پاكو دڵسۆز ترى یەكێتیە؟
من دیسانەوە دەڵێم بۆ هیچ مەبەستێكم نیە ئەم وتارەم نوسیوە ئەگەر مەبەستم بوایە ناوى خۆمم دادەنا تاوەكو كاك عوسمان بمیناسیایە ، بەڵام لەبەر ئەو پاكىو دڵسۆزایەتیە حەق وایە پەیكەرێكى لە ئالتون بۆ دروست بكرێت ، ئەو پەیكەرەش لە كوێ دادەنرێـ كێشە نیە بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەوانەى گەندەڵنو خاوەنى كۆمپانیان لە موڵكى یەكێتیەوە وایان پێهاتووە شەرمەزار بن لەگەلچ بینینى پەیكەرەكەیدا. چاوەڕوانى دیزانەرَێك یان شیچوەكارێكین ئەو پەیكەرە بۆ ئەو پیاوە پاكو دلسۆزە دروست بكات.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست