کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دانای ئەحمەد مەجید دەنگی بۆلیستی كوردستانیدا !

Thursday, 17/09/2009, 12:00


لەپرٍِوپاگاندەی هەلٍَبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان, ململانێی گەورە لەنێوان لیستی دەسەڵات(لیستی كوردستانی)ولیستی بەرەی گەل (لیستی گۆرٍِان)دا بوو . هە ندێ كەسایەتی سیاسی و حكومی هەرلەسەرەتاوە خۆیان ساخ كردبۆوە و بەئاشكرا پشتگیری لایەنێك لەم دوو لایەنەی ئەكردو پڕوپاگاندەی ئاشكرایان بۆ لایەنەكەی خۆیان ئەكرد, ئەمەشتێكی زۆر ئاساییو گلەیی هەڵنەگرە .كەسانێك هەبوون لەملا ئەچونە ئەولاو خۆیان بۆساخ نەئەكرایەوە ئەمانە ئەوانە بوون كە نەیان ئەزانی كام لایەن سەركەوتوو ئەبێ هیچ بیروباوەڕێكیان نەبوو هەلپەرست بوون كێ لەسەرەوەبوایە لەگەڵ ئەولایەنەبوون.
كەسانێكیش هەبوون خەتمایل بە كوردی (جاسووس) بوون بە سەرزاری سەر بەیەكێك لەم دوولایەنەبوون بەڵام لەژێرەوەو لە ڕاستیدا سەربەلایەنەكەی تر بوون, یەكێك لەم كەسانە دانای ئەحمەد مەجید بوو . دانا بەناو سەر بە كاك نەوشیروانەو ڕیفۆرم خوازەو لایەنگری لیستی گۆڕانە بەڵام لەڕستیدا وانییەو كەسێكی زۆر نزیكی تالەبانیەو چوار ساڵە خۆی فرۆشتووە بە تالەبانی .لێرەدا نهێنی ئەم جاسوسەتان بۆ ئاشكرا ئەكەم كە خۆی لای كەسێكی نزیكی خۆی دركاندویەتی . پێش چند ساڵێك كە كاك نەوشیروان و كۆسرەت و چەند كەسێكی تری مەكتەبی سیاسی نامەكە ئاڕستەی جەلال تالەبانی ئەكەنو داوای دەست لەكاركێشانەوەی لێ ئەكەن ,یەكێ لەوكەسانەی كە لەگەڵ دەست لەكاركێشانەوەی تالەبانیدان دانایە . دوای ئەوەی تالەبانی بە فڕوفێڵی خۆی وەزعەكە ئارام ئەكاتەوە ئەنێرێ بەشوێن دانایا كە ئەوكاتە دانا بەڕێوەبەری ئاسایش ئەبێت لە دانیشتنێكی دوو سەعاتیدا دانا ئەكات بە پیاوی خۆیو بە جاسوس بەسەر لایەنگرانی ریفۆرمەوە هەر لەو دانیشتنەدا تالەبانی پەیمان ئەدات بە دانا كە پۆستی گەورەتری بداتێ , هەر ئەوەش بوو بە ماوەیەكی كەم كردی بە پارێزگاری سلێمانی و چاوپۆشیشی لە هەموو ئەو دزییانە ئەكرد كە دانا بەئارەزوی خۆیو بەبێ منەت ئەیكرد هەر لەسەر داوای تالەبانی سلێمانی بەو دەردەی ئێستە برد 20 ساڵ بەرەو دواوەی گێڕایەوە . هەروەها لە دەمی دانا خۆیەوە هەرچی كاتێك تالەبانی لە بەغا ئەگەڕایەوە ئەینارد بەشوێن دانایا بەدووقۆڵی هەموو زانیاریەكی باڵی ریفۆرمی ئەگەیاندە تالەبانی.
هەر ئەوەبوو لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا دانا بە هیچ شێوەیەك خۆی ساخ نەكردەوە كە سەر بە گۆڕان بێت وە خۆی دورەپەرێزگرت هیچ لێدوانێكی نەدا وە بەچەند رۆژێك پێش هەڵبژاردن لەماڵەكەی خۆیدا وەعدی تەواوی بەدلێری سەی مەجید دا وە دڵنیای كردەوە كە هیچ لیدوانێك نادات بەلایەنی گۆڕان وە خۆیو براكانیو كەسوكاری دەنگ بەلیستی كوردستانی ئەدەن.
لێرەدا داوا لە خاوەن هەڵوێستەكان ئەكەم لە خەڵكی بەشەرەفی ناو لیستی گۆڕان ئەكەم, لە خاوەن قەڵەمە بوێرەكان ئەكەم كە ئەم جۆرە جاسوسانە رسوا بكەنو فایلێكیان بۆ بكەنەوە ناوی بنێن خۆفرۆشەكان چونكە ئەمانە دژی گەلو خواستی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان جاسوسیان كردووە لەگەڵ فایلدارەكانی سەردەمی بەعسدا یەك حسابیان بۆ بكرێت .

  / سلێمانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە