کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەوجى (3) ى تایبەتى شێخ جەعفەرى وەزیرى بەناو پێشمەرگە شوێنى وتاردانى (منێە) ى مەیدانى سەراى ئازادى سوتاند

Monday, 18/04/2011, 12:00






ئێوارەى ئەمڕۆ دوو شەممە 18/4/2011 بەسەرپەرشتى عەمید تەها ئامرى فەوج و عەقید جەمیل جێگرى أمر فەوج و نقیب ماجد / مسئولى ئیدارەى فەوجى 3 ى بەرگرى وەزارەتى پێِشمەرگە و بەبەشدارى مقدم عزیز/ أمر سریەى دوو 2 و ملازمى یەك كنعان / أمر سریەى سێ 3 وملازمى یەك رێژین / جێگرى أمرى سریەى یەك 1 بەهێزێكى زۆرى فەوجەوە ئەمڕۆ لە ناوبازارى سلێمانى و بەتایبەتى لە جادەى پێرە مێرد زۆر بەتوندى دژى خۆپیشاندەران بونەوە و بەچەك و دار لاستیك و شەڕە بەرد و هەڵدانى نارنجۆكى دەستى فرمسێك رێژ بۆ نیشاندانى ولائیان بۆ شێخ جەعفەر زۆر نامەردانە كەوتنە وێزەى خەڵكى مەدەنى ناوشارو خەڵكێكى زۆریان ئازاردا و بەفیشەك نزیكەى 8 كەس و بە فڕێدانى نارنجۆكى فرمێسك رێژیش نزیكەى زیاتر لە 30 كەسی تر زامدار بوون ، شایانى باسە لەبەر ئەوەى ئەو هێزانە هێزى فەل و هیچ شارە زاییەكیان لە چۆنیەتى و ساتى بەكارهێنانیدا نیە بۆیە ژمارەیەكى زۆرى هێزەكانى دەسەڵات بەهۆى پێچەوانەى ئاڕاستەى باوە گازى نارنجۆكەكە رووەو خۆیان دەگەڕێتەوە و بەشێكى زۆرى هێزە چەكدارەكان لە رۆژى 17 ى نیسان و ئەمڕۆ رۆژى 18 / نیسان بەو هۆیەوە برینداربوون ، بەڵگەى ئەوەش ئەوەیە كە ژمارەیەكى زۆرى ئەو چەك بەدەستانە رەوانەى نەخۆشخانەكان كراون بۆ چارەسەر ، بەپێی زانیاریەكان ئەمڕۆ هەریەك لە (مقدم عزیز و نقیب ماجد و ملازم كنعان و ملازم رێژین) كە ئەفسەرى دیارى فەوجى بەرگرى وەزارەتى پێشمەرگەن بەهۆى نەزانین و پەشۆكاوى هێزەكانیان لە بەكارهێنانى ئەو نارنجۆكە گازیانە بریندار بوون و دواى ماوەیەكى كەم لە مانەوەیان لە نەخۆشخانە بەپەلە بۆ ئەوەى خەڵك نەیان ناسێ براونەوە بۆ بارەگاى فەوج لە باخى بەختیارى سلێمانى و تا ئێستا هەر لە ژێر چاودێرى پزیشكى دان و بارى تەندروستى نقیب ماجد باش نیە ، ئەوە جگە لەوەى كە زیاتر لە (15 بۆ 20) چەكدارى ترى ئەو فەوجە بەو گازە بارى تەندروستیان تێكچوە و ئێستالەبارێكى دەروونى زۆر خراپدان !
دواى ئەوە پاشماوەى هێزەكە هێرش بۆ مەیدانى ئازادى ئەبەن و ئەو چەند گەنجەى كە دواى تەواو بوونى كاتى خۆپیشاندانەكان لەو ناوە بوون بڵاوەیان پێ ئەكەن و هەڕەشەى دوور كەوتنەوەیان لێ ئەكەن و هەندێكى تریشیان هەڵدەكوتنە سەر مەنەێەى وتار خوێندنەوەكان و دواى دڕندنى وێنەى شەهیدەكان گڕ لە نایلۆنى مەنەێەكە و دواتریش ئاڵاى گۆڕان ئەسوتێنن .
دەزگا چەواشەكارەكانى راگەیاندنى یەكێتیی و پارتى بەردەوام هەوڵ ئەدەن لاسایی محمد سعید ێحافى بەعس بكەنەوەو وەك ئەو بۆ پەردەپۆشكردنى درۆ و شكست و گلانەكانیان بە شێوەیەكى ئاوەژوو و پێچەوانە نیشانى خەڵكە بدەن و خەڵك و خۆپیشاندەران تاونبار بكەن بە تەقە كردن و هێرشكردن و پەلاماردانى هێزە چەقۆكێشەكانى دەسەڵات بەڵام بریندارە زۆرەكانى هێزەكانیان بەگازى فرمێسك رێژو ئەو گرتە ڤیدیۆییانە و وێنانەى كە دارلاستیك و ساتى هەڵدانى نارنجۆكەكان و شەڕەبەردەكانیان نیشان ئەدات بەڵگەى ئاشكران بۆ بەدرۆ خستنەوە و پەردە هەڵماڵین لەسەر سەرجەم ئەم بوختانانە .
پێویستیشە ئەو راستیە بزانین كە : ئەو هێزانەى دەیان هێنن بۆ هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران بەزۆرى هێزەكانى دژە تیرۆر و ئاسایش و فەوجى تایبەتى وەزارەت و هەندێ جاریش هێزەكانى سكرتاریەت و جارجارەش هێزى بەناو چالاكیە مەدەنیەكان لە سەرەتادا ئەخەنەپێش خۆیان ، بەڵام دواتر شەڕەكان بە هێزە تایبەتەكان ئەسپێرن .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە