بێڕێزتركردنی ئافره‌ت له ده‌می (عه‌زیز وه‌یسی) !
Sunday, 04/04/2010, 12:00
((گۆرانی هونه‌ری ده‌ربڕینی چه‌ند په‌یڤێكه به ڕێكی ده‌نگ و ئاواز له‌ده‌می گۆرانی بێژ وخاوه‌ن مۆسیقایه‌كی تایبه‌ت به‌گۆرانیه‌كه‌خۆی بێت و، گوێ‌گران له‌ززه‌تی گیانی وده‌روونی لێبكه‌ن))
تێكستی گۆرانی وگۆرانی به‌گشتی ئه‌وكاته دڵ و ده‌روونی مرۆڤ خۆش ده‌كات كه ته‌نها له سوچێكه‌وه له‌بوارێكی ته‌سكه‌وه گۆرانی نه‌چرێت و گۆرانی بێژ له‌ڕێگای گۆرانی ووتنه‌وه هه‌وڵی تێربوونی ئاره‌زووهیواكانی خۆی نه‌دات، بتوانێ له‌هه‌موو بواره‌جیاوه‌زه‌كان (نیشتیمانی ،دایك، منداڵ،خۆشه‌وویستی.بێنازی..مافی ئافره‌ت .هتد) گۆرانی بچڕێ و ته‌واو له‌هه‌وڵی جوانتر كردنی شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان بێت ، وپه‌یامی گۆرانی بۆ ئه‌وه‌بێت هه‌وڵی باشتر كردنی شته نه‌شیه‌وه‌كان بدات و ئاراسته‌كردنی په‌یامه‌كه‌ی و چرپاندنی ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ئه‌كتیڤ كردنی شته‌كان بێت ، ئه‌وه‌ی لێره ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م چه‌ند ووته‌یه‌كی به‌ناو هونه‌رمه‌ندێكی نه‌به‌خێری كوردستانی ئێرانه كه‌له‌یه‌كێ له‌كه‌ناڵه ئاسمانی یه‌كان ووتوویه‌تی،دیاره ناوبراو خزمه‌تێكی بێئه‌ندازه‌ی له‌كوردستانی باشوور بۆ ده‌كرێ و باش ده‌می چه‌و ر ده‌كرێ وده‌فته‌ر دۆلاری پێشكه‌ش ده‌كرێ؟ ئێستا بووه‌ته سوپه‌ر ستاری گۆرانی بێژانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆری هونه‌رمه‌ندانی ئێمه ش فه‌رامۆش كراون و هیچ گرنگیه‌كی ئه‌وتۆیان وه‌كو ئه‌و به‌ناو كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده پێ‌نادرێت ،ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی گه‌وره(عه‌زیز وه‌یسی) یه !!! ، به‌لاَم گرنگ ئه‌وه یه بینه‌رو بیسه‌ر هۆكاری گرنگی پێدانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بزانێ له‌پای چی یه ئه‌و گرنگی پێدانه‌ی؟!!!
چه‌ند شه‌وێكه وه‌یسی میوانی شاشه كوردیه‌كانی لای خۆمانه،شه‌وی هه‌ینی، یه‌كی نیسان دوای گه‌ڕانم به‌ناو كه‌ناڵه كوردیه‌كان كه‌ڕه‌نگه زۆرجار جیاوازی له‌نێوان هه‌ندێ كه‌ناڵی كوردی و ئه‌وروپی و نه‌كرێت له‌یه‌كێ له‌به‌رنامه كانی ته‌له فزیۆنی KANAL 4)) به‌ناوی (ARAMO SHOW) ئارامۆ میوانێكی به‌ڕێزی داوه‌ت كردبوو ئه‌ویش كاكه عه‌زیزی وه‌یسی بوو عه‌زیز وه‌یسی واهه‌ژمارده‌كرێ كه كچان زۆرعاشق و شێت وشه‌یداینه به‌هۆی گۆرانیه‌كانی وكچ هه‌میش باڵده‌گرێ له‌گه‌ڵ گۆرانی عه‌زیزا ، وه‌یسی چه‌ند جارێك له به‌رنامه‌كه باسی له‌وه ده‌كرد كه ئه‌و ته‌نها گۆرانی بۆكچان ده‌ڵێت و ده‌یووت ئه‌گه ر كچ یان ژن نه‌مێنێ له‌دونیا من گۆرانی ناڵێم!!!!دیاربوو قازانجی له‌هه‌ندێ ئافره‌ت بوو،ناوبراو زۆر باسی له‌ئافره‌ت ده‌كردو قسه‌كانی زۆرله قسه‌ی سه‌رشه‌قام و بازاڕ به‌ده‌رنه‌بوون ، من ته‌نها ده‌ڵێم ئایا گۆرانیه‌كانی عه‌زیز وه‌یسی و به‌شێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردی گرنگی پێده‌ده‌ن جگه له باس كردنی لاشه‌ی ئافره‌ت و تێركدرنی ئاره‌زووه‌كانیان و قوربانی كردنی چینی ئافره‌ت و لاشه ده‌رخستن له نێوه‌وه‌ی تێكسته‌كانیان ،چ پێشكه‌وتنێكی تر له گۆرانیه‌كانیان به‌دی كراوه‌و چ خێرێكمان لێ بینیوه ؟؟؟؟!! به‌لاَم هێشتا ماوه پێتان بڵیم میوانه‌كه‌مان چ شه‌كرێكی عه‌زیمی شكاندووه؟
ئه‌میش ئه‌وه‌یه یه‌كێ له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه بۆبه‌رنامه‌كه كرا و ئارامۆ وه‌لاَمی ده‌داوه كچێكی ده‌نگ ناسك په‌یوزه‌ندی كرد،چه‌ندین جار باسی له‌وه‌كرد كه به‌ناو هونه‌رمه‌ند(عه‌زیز وه‌یسی) ئه‌می خراپ كردووه‌و چوارمناڵی له‌و به‌ناو هونه‌رمه‌نده هه‌یه تائێستا سه‌رێكی لێنه‌داون هه‌روه‌ها ووتی چه‌ندین ئافره‌تیشی وه‌كو من خراپ كردووه (واته‌ی قسه‌كانی:ده‌ستد رێژی كردووه‌ته‌سه‌ریان) و ئێستاش به‌ڕه‌لاَی كردووم،یه‌لاَ عه‌زیز له‌سه‌رشاشه‌كه ده‌ركه‌ن ؟؟،
عه‌زیز چه‌ند جارێك ووتی ئارامۆ من نه‌مووت نایه‌مه به‌رنامه ،ئاره‌قه‌ت پێ‌كردم ، دوای دووباره دووباره‌كردنه‌وه‌ی قسه‌ی كچه‌كه كه عه‌زیز ئه‌می خراپ كردووه واته:(كردویه به‌ژن)، هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كه‌ی كورد كه لای خۆمان زۆرگرنگی پێده‌درێت (عه‌زیز وه‌یسی) دووجا ر به له‌سه‌رخۆیی ووتی ::: (؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!،
دواتر ئارامۆ ووتی ئه‌مه یه‌كی نیسانه دیاره یه‌كی نیسانیش بۆئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ندان شه‌وان لای كچانی كورد به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌و له‌گه‌ڵیان بخه‌ون ودرۆوگاڵته‌و گه‌پ بكه‌ن و ڕابوێرن هه...هه......هه..؟؟؟كوا ڕێزی ئافره‌ت ئه‌مه هه‌شتی مارس مانگێكی نه‌په‌ڕاندووه !!كوا خه‌مخۆریتان بۆئافره‌تان ؟؟كوا ئه‌و درۆ زلانه‌ی له‌شاشه‌كان بۆئافره‌تان ده‌یكه‌ن ؟؟؟كه جگه له‌تێركردنی غه‌ریزه‌پیسه‌كانتان و سه‌رلێشێواندنی ئافره‌ت هیچ شتی ترتان به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌و چاوه‌ڕونیتان لێ ناكرێت؟؟ ، ئه‌م پرسیاره ده‌خه‌مه به‌رده‌م وه‌زیری ڕۆشه‌نبیری و،حكومه‌ت و هه‌موو ئافره‌تێكی به‌ڕێزو هه‌موو خاوه‌ن شه‌ڕه‌فمه‌ندێكی كورد، ڕێكخراوه‌كانی مافی ئافره‌ت كه‌ئایا تاكه‌ی ئێوه خه‌وتوون وقه‌بووڵ ده‌كه‌ن هونه‌ری گۆرانی وتێكستی گۆرانی لاشه‌ولاری ئافره‌ت بێت و بۆتێركرن و غه‌ریزه‌كانی گۆرانی بێژ بێت ئایا قسه‌كه‌ی‌عه‌زیزتان قه‌بوڵه؟؟؟ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی(مه‌به‌ستم هه‌موویان نی یه)كه‌هه‌رگیز بیر له‌ڕه‌وشت و به‌هاو پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵكی كورد‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی ناكه‌نه‌وه‌و هه‌رچی ده‌میان بۆی بچێ ده‌یڵێن وسڵی لێ ناكه‌نه‌وه؟؟؟،تاكه‌ی شاشه‌كانی كوردی زۆربه‌ی كاته‌كانی گۆرانی ووتن به‌بالاَ و سینگ و لاق و قولی ئافره‌تی بێزمان بێت ، ئافره‌تیش له‌ئاست ئه‌مانه نووقه‌ی لێوه‌نه‌یه‌ت له‌به‌رامبه‌ر بێرێزی ئه‌م به‌ناو هونه‌رمه‌ندانه ؟؟كه ئه‌گه‌ر ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان خۆیان به‌خه‌مخۆری ئافره‌ت ده‌زانێ بۆچی وه‌لاَمێكی كه‌ناڵی كۆڕه‌ك و كه‌ناڵ چواریان نه‌داوه دوای ئه‌و بێڕێزیه‌ی عه‌زیز وه‌یسی كه‌ئه‌وكچه‌ی پیرۆز نه‌كردووه‌و شه‌وان له‌باوه‌شیدا نه‌بووه‌و ،نه‌ی.........؟؟؟؟
پێوویسته كه‌ناڵ KANAL 4)) دوای لێبووردن له‌بینه‌ران وئافره‌تان بكه‌ن و میوانی ده‌م شڕ داوه‌ت نه‌كه‌ن وبێڕێزیان به‌رامبه‌ر نه‌كه‌ن؟؟....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست