کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆستی گەل

Wednesday, 24/08/2011, 12:00





بۆ كۆستی ئمجارەی قەندیل

لە ئاستانەی گەردونێكی پڕووشەدا

من ووشەیەك نادۆزمەوە كە دەربڕی ئەم خەمەم بێ

لە ئاسمانی پڕ لە پیتی جریوەدا

تا پیتێكیش نابینمەوە كە سەبووری

ئەم ئازارە بەسۆیەم بێ

لەزەمینی پڕ مانادا من مانایەك بەدی ناكەم

كە پاساوی ئەم غەدرە بێ

لە قوڵایی دەریایەكی پڕ گەوهەری شاڕستەدا

من ڕستەیەك نادۆزمەوە گوزارشتی ئەم شیعرە بێ



قەڵەم چییە

لەڕاستای سوتاندنی چەندینجارەی عەرشی خودا

پیت و ووشە چۆن بتوانن گوزارشتكەن

لەكرداری چەپەڵترین هێزی دونیا

مانا دەبێ خۆی بڕوات و ئەم گەردونە بەجێبێڵێ

كاتێ ڕاستی پێمان بڵێ:

كەجەلادو قوربانی وەكو یەكن

كاتێ یاسا پێمان بڵێ:

كەهەردوكیان وەك یەك حەقن

قەڵەم كاتێ ئابڕوی تكا

بەسەر ووشەی مافەكانی مرۆڤەوە

لەدەستوری ووڵاتێكی شۆڤێنیا جاڕی خۆیدا

ووشە كاتێ ووی هەڵماڵرا

چەند پیتێكی كۆكردەوە بوو بەووشەی "دیموكراسی"

بوو بە دروشمی ووڵاتێكی وەكو توركیای

گورگی برسی



من دەڕۆم و ماڵئاوایی لە ئاسمان و زەمین دەكەم

من دەڕۆم و تاق و تەنیا ڕوو لە كێوی قەندیل دەكەم



من دەپرسم

ئالەو پیاوەی كەسەرۆكی هەرێمێكی بێ سەروەرە

گەلی خۆی سوك سەیر دەكا،

میللەت لەلای وەك نۆكەرە

ئەو دەزانێ یا دەپرسێ

كەڕۆژانە چی ڕوودەدات لەم دەڤەرە

ئەو دەزانێ كە سەرۆك بوون مانای چییە

یاخود تەنیا داهۆڵێكی وەك پەیكەرە

من دەپرسم لەوسەرۆكە

كە هەر تەنیا وا لە خەمی عەشیرەتە

پارێزەری گەلە یاخود تەنیا

پارێزەری كورسییە هی سەروەتە

من دەپرسم لەوسەرۆكە

كە بە غەیری عەشیرەتی لە گشت خەڵكی بێ منەتە

من دەپرسم لەوسەرۆكە

كەخەڵاتی ئاشتی ناتۆی لە بەرۆكە

بە بارتەقای چەندینجارەی ئەو بەردانەی منداڵانی سلێمانی

فیشەكت نا بەم شارەوە

ئێستا بۆ بەرق باران خۆت وون مەكە

خۆت لە دوژمن مەشارەوە

من دەپرسم لەوسەرۆكە

كەنازانم ئەو سەرۆكی میللەتێكە

یاخود سەرۆك عەشیرەتە

بۆ سوتانی كۆرپە هەتا پیرەمێردی ئەم ووڵاتە

سەرۆك چی ووت سەرۆك چی كرد

ئایا هێندەی سوتاندنی جەمەدانی

لە دوژمنیش هەڕەشەی كرد

نەخێر دیارە كە دوژمنی ڕاستەقینەی ئەو ئێمەیە

خۆی تەواو بوو ئیدی دوژمن دێتە پێشێ بە نۆرەیە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە