دیاردەى بەكارهێنانى ئۆتۆمبێل و كەرەستە و موڵك و ماڵى دەوڵەت لەلایەن ئەو نابەرپرسانەى كە لە ئەرك و مافى خۆیان نەگەیشتوون، گەیشتۆتە رادەى قێزەونى. رۆژانە لەبەر چاوى هەموو خەڵكى كوردستان دیارە كە چۆن ئۆتۆمبێلە گران بەها و دوا مۆدێلەكانى وەزارەتەكان لە سەیرانگا و لە یانەكانى شەوان و بۆ گواستنەوەى خێزان...