کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە رێگای داود باغستانییەوە، مەحمود گەرگەریی دەیەوێت پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە بکات!

Sunday, 30/10/2011, 12:00


شەوی 26ی ئەم مانگە داود باغستانی و مەحمود گەرگەری بەرپرسی مەكتەب عیلاقاتی پارتی لە سوریا و شێروان مەلا ئیبراهیم نوێنەری لیژنەی تەنسیقی شۆڕشی سوریا لە هەولێر و ئەبو رودی كە نایناسم لەگەڵ چوار لە پیاوانی موخابەراتی سوریا لە هوتێل شیراتۆنی هەولێر لە كاتژمێر نۆ و نیوی شەوەوە تا كاتژمێر دوانزەی شەو كۆببوونەوە و دیاربوو مەحمود گەرگەری داوای لە داود كردووە كە پەیوەندی بۆ دروست بكات لەگەڵ ئیسرائیل، هەر ئەو شەوە شێروان مەلا برایم زوو بەرێ كراوە و دواتر باغستانی و گەرگەری و چوار پیاوەكەی تر چوونەتە ماڵێك لە عەنكاوە كە نازانم ماڵی كێیە، ئەوەی شایانی باسە باغستانی لە ئیسرائیل بە گەورە بەرپرسانی ئیسرائیلی گووتبوو كە گوایە كوڕێكی 13 ساڵانەی كوژراوە لە زیندانەكانی سوریا كە هیچ ئەسڵ و ئەساسێكی نییە ئەم قسەیە چونكە داود ماڵ و منداڵێكی هەیە لە شاری قامشلۆ كە ماڵ و منداڵەكەی لەگەڕەكی مەتار دەژین دوو كوڕی هەیە لەگەڵ خێزانەكەی (نەورۆز) بە تەنها دەژین ئەو گەڕەكەش لەو شارە بەناوبانگە بەگەڕەكی پیاوانی رژێك و دەوڵەمەندەكان، داودیش لەو شارە 3 شوقە و ریزێك دوكانی هەیە كە هەمووی بەناوی ژنەكەیەتی.
ئێستا داود دەیەوێت پەیوەندی مەحمود گەرگەری بە ئیسرائیلەوە دروست بكات كە ناوبراو هەتا ئێستاش بۆ موخابەراتی سوریا كار دەكات و هەموو لایەك دەزانن كە ئەو تاوانبارە هۆكاری بە گرتدان و بە كوشتدانی سەدان كوردی باشوور و باكور و رۆژئاوای كوردستانە لە سوریا، من وای دەبینم مەحمود گەرگەری دەیەوێت بەو كارەی وا نیشان بدات كە ئەگەر رژێمی بەعسی سوری روخا ئەوسا وەك عێراق فایلەكانی سیخوڕی بڵاودەبێتەوە ئەگەر ئی گەرگەری بڵاو بۆوە ئەوسا ئەو وای نیشان بدات كە هەرچی كردوویەتی لە پێناو مۆساددا بووە، بەڵام من وادەكەم كە ئیسرائیل هەر لە ئێستاوە ئەو پەیوەندییە رەت بكەنەوە... شەوی 27 جارێكی تر ئەوانە بەیەكەوە لە هەمان شوێن دانیشتوونە... لەهەر جووڵەیەكی تری ئەم جاش و خائینانە ئاگاداری بەڕێزت دەكەمەوە.

مەحمود گەرگەرى، ئەو پیاوەى که‌ منی وه‌ک مۆساد به‌ موخابەراتى سوریا فرۆشت:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e9956360

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە