سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى لە نێوان مان و نەمان دا
Wednesday, 13/10/2010, 12:00
كارمەندێكى تەندروستى
سەندیكاى كارمەندان كە لە سالەكانى 2000 هەتا 2008 بروانین بە هێزترین و تۆكمەترین ریخراوى ناو مەكتەبى رێكخراوە دیموكراتییەكانى سلیمانى بوو . لە ئاستى باشترین كارو خزمەتدا بوو، که بەهێزترین قەلغان بوو بۆ دیفاع كردن لە مافەكانى كارمەندانى تەندروستى و تەنانەت كارمەندانى ئیداریش .
ئەم سەندیكایە بەوەوە نەوەستا كە تەنها دیفاع بكات لە كارمەندانى بەلكو بووە سەرچاوەو هۆكارى دابین كردنى زەوى و زۆرێك پێداویستیش بۆ كارمەندان كە كارى ئەمان نەبوو .
ئەم سەندیكایە بە تواناو كارە باشەكانى و پرۆژە بەهێزەكانى و بە پشتگیرى یەكى پتەویش لەلایەن حیزبى دەسەلاتەوە كارێكى واى كردبوو كە بوبووە بەشێكى بەهێزى ناوەندى دەسەلاتى ناو فەرمانگەى تەندروستى و بەبێ وەرگرتنى راى سەندیكا فەرمانگەى تەندروستى جورئەتى نەبوو هەندیك بریار بدات كە تایبەت بێ بە كارمەندان
كارمەندان تاكە هیوایەكیان لەو ناوەندەدا بووبێت ئەم سەندیكایە بوو .
دیارە هەموو كارێك لە ژیاندا تووشى هەلكشان و داكشان دەبێت . كە كارەكانى ئەم سەندیكایەش بەدەر نییە لەو حالەتە .
لەو رۆژەوەى كە سكرتیر و ئەندامانى سەندیكا خۆیان گەیاندە لاى خانمى یەكەمى عیراق (خاتوو هیرۆ ابراهیم احمد) و بە راشكاوانە داوایان لێ كرد كە پشتى دكتۆر شیركۆ عبدالله نەگرێت و لە پۆستى بەرێوەبەرى گشتى بۆیان لا ببات و هەرەشەى مان گرتنیان كرد ئەگەر داواكەیان جێ بە جێ نەكرێت .
ئەوەبوو لە ماوەى تەنها دوو رۆژدا ئەو بەرێزە لابراو دكتۆر رێكەوت بووە بەرێوەبەرى گشتى .
بە لابردنى دكتۆر شیركۆ دەست بەجێ كرا بە لیپرسراوى نووسینگەكەى جیگرى سەرۆكى حكومەت .
ئەمە سەرەتاى دارمانى ناوو هەیبەت و سومعەى ئەو سەندیكایە بوو چونكە :
1- لابرد نى دكتۆر شیركۆ لە فەرمانگەى تەندروستى كارێكى نەخوازراوى دەسەلات بوو بە تایبەتى لەلاى هیرۆ خان زۆر گران بوو چونكە ئەم تاكە كەس بوو كە پشتگیرى تەواوى لێ دەكرد . بەلام بلێت چى لەو كاتەدا سەندیكا پەیامێكى توندیان بوو بەرامبەر ئەگەرى لانەبردنى و كاتەكەش ناسك بوو ترسى مان گرتن و سەنگەر گواستنەوەش لە ئارادا هەبوو .
2- دكتۆر شیركۆ بە لابردنى كرا بە لیپرسراوى نوسینگەى جیگرى سەرۆكى حكومەت و بەمەش ووردە ووردە فلیمى سەندیكا بەرەو سووتان هەنگاوى نا و حكومەت بەو رۆحیەتەى جارانەوە هەلسو كەوتى نەكرد لەگەل سەندیكا .
جگە لەمانە ئەوەى بووە لاواز كردنى سەندیكا چەند خالێكى دیكەش بوون لەوانە :
1- بە یەكگرتنەوەیان لەگەل سەندیكاكەى ناو پارتى هەموو مەرجەكانى ئەولایان قبوول كرد و بوونە داردەستى ئەو سەندیكا لاوازەى كە ناویشى نەبوو لەو دەڤەرەى ئەولادا بۆ نموونە (كارمەندانى ئیدارى ناو فەرمانگەى تەندروستى بە هەموو چینەكانەوە ئەندامى سەندیكاكەى ئەمان بوون بەلام لە سەندیكاى پارتىدا ئەندام نەبوون بۆیە ئەمانیش دەستیان لە هەموو ئیداریەكان بەردا و لە ئەندامێتییان خستن) كە ئەمە بووە زەگێكى ترسناك بۆ سەندیكا و رەخنەیەكى زۆرى لێ گیراو دژایەتى كرا .
2- جگە لەمانەش هۆكارى ناو خۆیى خودى سەندیكاكە هەیە كە زیاتر بووەتە پوكانەوەى و متمانەى كەم بووەتەوە لەوانە :
- تێپەر بوونى 8 سال بەسەر تەواو بوونى ماوەى سەرۆكایەتى كردنى ئەو سەندیكایە لەلایەن چەند كەسێكەوە كە ئەمە بووەتە قۆرخ كردنى كارو بارەكانى كارمەندان لەلایەن چەند عەقلێكى دیاریكراوەوەو رێگە نەدان بە بەستنى كۆنگرەو هاتنە ناوەوەى كەسانێكى نوێ بۆ ئەو دەسەلاتە .
- زیادە رەوى خودى سەندیكاكە لە كارو بارەكانى ناو وەزارەت و فەرمانگەو گەیشتنە ئەو ئاستەى كە وەزارەت و فەرمانگەش هاواریان لێ هەستێت لەدەست سەندیكا و ئاگادار كردنەوەى سەروو خۆیان بۆ بچووك كردنەوەى سەندیكاكە .
- نا یەكسانى بوونى خوێندنەوەى كارمەندان و مافەكانیان لەلایەن خودى سەندیكاكەیانەوە وەكوو (دابەش كردنى زەوى داناى ئیدارەكان گواستنەوەى كارمەندان لە نێوان شوێنەكان .......) كە ئەمانەش زۆرێك كارى لابەلاو خۆمانەى تێكەوت واى كرد كە كارمەندان خۆشیان بە گلەیىى بن لە سەندیكاكەیان .
- قوول بوونەوە لە كارى حیزبى و تایبەت كردنى كارە رێكخراوەییەكانیان بە بەرژەوەندى هەردوو حیزبى دەسەلاتەوە و هەولدان بۆ وەلانان و پەراوێز كردنى هەموو ئەو كەسانەى بیرو رایان وەك خۆیان نییە . كە ئەمەش خۆى لە خۆى دا بەرهەلستكارى بۆ سەندیكاكە دروست كرد .
- دوور كەوتنەوەى سكرتێرى سەندیكاو ئەنجومەنى بالاى سەندیكا لە كاروبارەكانى سلیمانى و سپاردنى بە تەنها بە لقى سلیمانى واى كرد كە لقى سلیمانى بە هەموو تواناكانیشیەوە نەیتوانى زال بێت بەسەر هەموو كێشەو پیلانەكاندا و لە ئەنجامدا روو بەرووى گلەییەكى زۆر بووەوە . بۆیە شكست هێنانى ئەم سەندیكایە لە سنوورى سلیمانى لە ئەستۆى سكرتیرو ئەنجوومەنە بالاكەیدایە كە كەس نازانێت بە چییەوە خەریكن و سەرقالى چین .
کوردستانپۆست سانسۆری ههندێک ناوی کرد، که پهیوهندییان به ناونیسانی ئهم بابهتهوه نهبوو، ناوی هێنای ئهو کهسانه، دهبووه لاوازی بابهتهکه و به مهبهستێکی شهخسی دهشکایهوه، ئهگهر نووسهرهکه مهبهستیی چاکسازیی و دهستخستنه بۆ سهر برینهکانی ئهو سهندیکایه، به بێ ناوهێنان ئهم نووسینهی بههێزتر کردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست