کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى حكومەت ئایا ئەمەیە چاكسازى كە ئێوە بانگەشە بۆ چاككردنى سیستمى تەندروستى دەكەن

Thursday, 20/06/2013, 12:00


 ئەمڕۆ بەروارى 19/6/2013 بەڕێوەبەرە تەندروستییە دز و گەندەڵەكەى ڕاپەڕین كۆبوونەوەیەكى حزبى لە بەڕێوەبەرایەتى ئەنجامدا كە ماوەى 4 سەعاتى خایاند و ئیش و كارى بەڕێوەبەرایەتى وەستاند و زۆربەى ئەو خەڵكانەى ڕوویان لەو بەڕێوەبەرایەتییە كردبوو بە نائومێدى گەڕانەوە , سەرەڕاى ئەوەى لە ژێر دەسەڵاتى ئەم بەڕێوەبەرە گشتییە پزیشكەكان بە تەلەفۆن نەخۆش ئیحالە دەكەن و چارەسەر بۆ نەخۆش دیارى دەكەن لەبەر ئەوەى لە عیادەكانەوە خەریكى قۆڵبڕینى خەڵكى فەقیر و هەژارن , لەوەش خراپتر جەنابى بەڕێوەبەرى گشتى هەرچى پارەى بەڕێوەبەرایەتى هەیە بە شەریكایەتى لەگەڵ لیژنەكانى كڕین خەرجى دەكات بۆ كەل و پەل و ئامێرى بێكەڵك , تكایە لیژنەیەك بنێرن بۆ لێكۆڵینەوە بۆ ئەوەى ڕاستییەكان بەچاوى خۆتان ببینن و فریایى ئەم بەڕێوەبەرایەتییەو خەڵكى ناوچەكە بكەون و ئەو دز و گەندەڵە ڕەوانەى دادگا بكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە