وەزیرى تەندروستى هاتەوە بۆ ڕانیەو دەركەوت شتێك نیە بەناوى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى
Thursday, 18/07/2013, 12:00
خراپى كەرتى تەندروستى و ئیدارەدانى لەلایەن كۆمەڵێك خەڵكى ناپسپۆرەوە هەر بەجارێك دۆخى تەندروستى لەپشدەر و بیتوێن شێواندووە ، ئەمڕۆ پێنج شەمە بەروارى 18 / 7 / 2013 جارێكى تر وەزیرى تەندروستى هاتەوە بۆ ڕانیە و بۆ جارى چەندەمین كۆمەڵێك گەندەڵى و بێ سەروبەرى بەچاوى خۆى بینى و بڕیارى سسزادانى بۆ ژمارەیەك پزیشك و چەند كارمەندێك دەركرد بەتایبەتیش نەخۆشخانەى منداڵان و منداڵبوونى ڕِانیە كەهەموو ئەو نووسین و زانیاریانەى پشت ڕاست كردەوە كەلێرەوە لەم مینبەرە پیرۆزەى كوردستانپۆستەوە چەند جارێك لەسەر ئەم نەخۆشخانە و ئیدارەو دكتۆرەكانى خرابوونە ڕوو ، لێرەوە ڕووى دەمم بۆ هەموو خەڵكێكى دڵسۆزو لەسەرووى هەموو شیانەوە خودى وەزیرى تەندروستى و لایەنە بەرپرسەكانى ئەم سنورە لەئیدارەى ڕاپەڕین و قائیمقام و ئەو بەرپرسە حزبیە مشەخۆرانەى خۆیان بەچاو ساغ و دەمڕاستى حكومەت دەزانن لەسنورەكە بەم سەردانانەى وەزیرى تەندروستى دەردەكەوێت شتێك نیە بەناوى ئیدارە و حكومەت لەسەرووى هەمووشیانەوە بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە ؟ بۆ دەبێ تەنها كەوەزیر دێت هەڵە و كەموكوڕیەكان ببینێت ؟ ئەى ئیشى ئەو هەموو كاربەدەست و ستافە ئیداریە چیە ؟ ئەى كێ بەرپرسیارە لەحاڵ و گوزرەرانى بنكە تەندروستى و مەڵبەندە تەندروستیەكانى تر كەوەزیر ناپڕژێتە سەریان بەتایبەت لادێ بێ نازو پشت گوێ خراوەكان ؟ تاكەى هەر چاوەڕێیى مەڕحەمەتى جەنابى وەزیر بین بێت و كۆمەڵێك كەسى كەمتەرخەم و گەندەڵ سسزا بدات ؟ بۆچى ئەم سسزادان و بەدواداچوونانە جەنابى بەڕێوبەرى گشتى و ستافى ناو بەڕێوبەرایەتى ناگرێتەوە ؟ كەلەناو بەڕێوبەرایەتى لێیى دانیشتوون و زمانیان چەند مەترێك درێژە بەشێوەیەك لەجیاتى ئەوەى ڕۆژانى شەمە دەوام نیە بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتە تەندروستیەكانى سنورەكە بكەن جەنابى بەڕێوبەرى گشتى لەنەخۆشخانەى شۆڕشى حزبى چوارقوڕنە دەوام دەكات و ستافەكەى تریشى بەفیزو لووت بەرزیەوە لەدیوەخانەكانى حزب و مەڵبەند دەوام دەكەن ، لەولاشەوە نەخۆشخانەو دامەزراوەكانیان لەوپەرى خراپى و بێ سەروبەریدان . هاوڵاتى و نەخۆشى نەداریش دەبێتە قوربانى و كەسیش نابێت قسە بكات و بڵێ بۆ ؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست