سەدان گەنجى كارمەندى تەندروستى لەڕانیە قوربانى چەند كەسێكن
Wednesday, 25/07/2012, 12:00
ئەگەر باسى كەموكوڕى و گەندەڵیەكانى تەندروستى بكەین تەواو نابێت ڕۆژانەش هەر لەزیادبوونە هیچ پیلان و بەرنامەیەكیش نیە لەو نێوانەدا وێڕایى دەستخۆشى و پشتیوانیم لەهەموو ئەو بەڕێزانەى لێرە لەكوردستانپۆست یان لەلاپەڕەكانى فەیسبووك لەسەر گەندەڵى و كەموكوڕیەكانى ئەو كەرتە دەنووسن دەڵێم خۆزگە باسى ئەو قۆڕخكاریەیى ناو بازاڕیشتان دەكرد بەداخەوە تا ئێستا باسى پەراوێزخستنى دەیان كارمەندى تەندروستى دڵسۆزو ماندوو ناكەن كەچەند كەسێكن دەستیان گرتووە بەسەر بازاڕداو ڕێگە نادەن ئێمەى گەنجى دوو تا سێ ساڵە دامەزراوین لەدەرمانخانەكانى ناو بازاڕ كار بكەین یان لەدەرمانخانەى ناو عیادەى دكتۆرەكان كار بكەین بەداخەوە بێ ویژدانى و تەماح و چاوچنۆكى گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەیى ئى واهەیە لەگەڵ دوو دەرمانخانە تا سێ دەرمانخانە شەریكە ڕێگە نادەن ئێمەى گەنج بێینە پێش و كار بكەین و سوودمەند بین سەیر دەكەى هەمان ئەو كەسانەن پۆستەكانى ناو سەندیكاو نەخۆشخانەكانیشیان بۆ خۆیان قۆرخ كردووە تەنانەت لیژنەكانیش هەر ئەو كەسانەن واتا ئەمانە جگە لەمووچەى خۆیان دەرماڵەى پۆست و ئیفادى لیژنەكانیش وەردەگرن دوایى نیوەڕۆیانیش بازاڕیان قۆرخكردووە بۆیە من داواكارم لەهەموو ئەو برا بەڕێزانەى لەسەر كەموكوڕى و گەندەڵیەكانى كەرتى تەندروستى ڕانیە دەنووسن دەڵێم تكایە باس لەو لایەنەش بكەن چونكە سەدان گەنجى كارمەندى تەندروستى زۆر زیرەك و بەتواناو زۆر دڵسۆز هەیە ئەمانە ڕێگرن و ڕێگەنادەن بێینە پێش و سوودمەند بین ، بەداخەوە لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆنیش مەبەستم سەندیكاكانیان ئەم لایەنەیان فەرامۆشكردووە ئەوانیش هەندێكیان لەو قۆڕخكاریەیى ناو بازاڕ بەژدارن حەز ناكەم ناوى كەس بهێنم بەس دەڵێم تكایە بەسە ڕێگە بەئێمەش بدەن بابێینە پێش و هەر هیچ نەبێت لەلایەنە پیشەیەكەوە سوودمەندبین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست