کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە هەژدە ساڵە بیناى نەخۆشخانەى داگیر كردووە

Friday, 18/01/2013, 12:00






زۆرن ئەو بەرپرس و كاربەدەستانەى لەسەر كورسى لیێی دانیشتوون و باسى چاكسازى و پاكسازى دەكەن لەولاشەوە بەئاشكراو بەپیلانى پێش وەختە دێن كارمەندى بێ دەسەڵات سسزاو غیاب دەدەن و هەڕەشەى نەقڵ و فەسڵ دەكەن ، كەچى ئاوڕێك لەڕابردووى خۆیان نادەنەوە چیان كردووەو چیان داگیركردووە و كاتى خۆى ئەوان لەسەر چى لادراون و دەركراون . زۆرن ئەو بیناو موڵكە گشتیانەى لەلایەن حزب و لایەنەسیاسیەكان داگیركراون و ئامادەنین بیگەڕێنەوە تائەو میللەتە سوودى لێ ببینێت ، قەزاى ڕانیەش وەك باقى شارو قەزاكانى تر چەندین بیناى حكومى هەیە كەلەلایەن حزب و لایەنە سیاسەكان و كەسانى دەست ڕۆیشتووەو داگیر كراون و ئێستاش شارەكە پێویستى زۆرى بەو بینایانە هەیە ، هەموو كەس كەرتى تەندروستى دەبینێت لەكوردستان بەدانپیانانى خودى دەسەڵات و بەناو ئۆپۆزسیۆنیش چۆنەو چۆن وێران بووە ئەوەى لێرەوە دەمەوێت بەڕاى گشتى و خەڵكى ڕانیە و بیتوێن و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و ئۆپۆزسیۆنى بەرژەوەندى خوازو پەرلەمان و خودى وەزیرى تەندروستى و سەرۆكى ئیدارەى ڕاپەڕین و قائیمقامى قەزاى ڕانیە بڵێم ئەو بینا گشتیەیى نەخۆشخانەیە كەلەناو جەرگەى بازار و بەرامبەر فولكەى شەهید هیوایە كەنزیكەى بیست ساڵە بەڕێوبەرى گشتى ئێستاى تەندروستى ڕانیە داگیرى كردووەو نایداتەوە بەنەخۆشخانە ئێستا لەڕێگەى عیماد ئەحمەدەوە لەهەوڵى ئەوەدایە لەسەرى تاپۆ بكەن لەكاتێكدا هەموو خەڵكى ڕانیەو سنورەكە باش باش دەزانن ئەمە دوایى ڕاپەرین بیناى نەخۆشخانەو موڵكى وەزارەتى تەندروستیە ، هیوادارین بەپەلە داواكارى گشتى ڕانیە و سەرۆكى ئیدارەى ڕاپەڕین و قائیمقامى ڕانیە بێن لێرەوە لەكوردستانپۆستەوە ڕوونكردنەوە بدەن بەڕاى گشتى و خەڵكى ڕانیە لەسەر ئەو موڵكە ؟ بەپێچەوانەوە خەڵك و دكتۆر و تێكرایى كارمەندانى تەندروستى گومان لەئێوەش دەكەن كەدیارە ئاگادارن و شەریكن بۆیە بێ دەنگیتان هەڵبژاردووە لەئاست ئەو موڵكە گشتیە ، لێرەشەوە بەبەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە دەڵێین دەستتخۆش بۆ هەوڵەكانت بۆ بنبڕكردنى گەندەڵى و غیابدانى كارمەندان و پێكهێنانى لیژنە و بەدواداچوون بۆ دەوام و هەموو ئەو كارە نایاسایانەى تۆ بەیاسایان دەزانى بەڵام فەرموو بەڕێزیشتان لوتف بفەرموون ئەو موڵكە گشتیە بگەڕێنەوە بۆ وەزارەتى تەندروستى و خەڵكى ڕانیە تاببێتە شوێنى لیژنەى پزیشكى یان شوێنى پێدانى دەرمانى نەخۆشیە درێژخایەنەكان كەئەم دوو بەشە هەردووكیان ئێستا بێ بینان و بڕۆ بزانە چ كێشەو گرفتێك لەم دوو بەشە هەیە لەبەرنەبوونى بینا ، بەحوكمى ئەوەى ئەم شوێنەش لەناو جەرگەى ڕانیەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەم دووبەشە ، فەرموو جەنابتان دەست پێشخەربن تائێمەش دەستخۆشیت لێ بكەین و تێكڕایى كەناڵەكانى ڕاگەیاندن ئاگادار بكەینەوە ڕێز لەو هەوڵ و دەست پێشخەریە پیرۆزەى جەنابتان بگرن بەپێچەوانەوە ئێمە ناچاردەبین ڕاى گشتى و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانى مەدەنى و خەڵكى دەروازە ئاگادار بكەینەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە