کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاكسازى حكومەتى كابینەى (6) و حكومەتەكەى خاتوو دۆنگى

Sunday, 24/07/2011, 12:00


زۆرسەیرە بەلامەوە ئەم حكومەتە بیر لەچاكسازى و پرۆژە پێشكەش دەكات وداواى هێوركردنەوەو دانیشتن ئەكا بۆ گفتوگۆى چاكسازى لە هەمان كات و ساتدا ڕوژانە گەندەڵى و دەست خستنە ناو حكومەت لەلایەن حزبەوە بەردەوامە من لێرەدا زیاتر باسى سنورى ژێر دەستەلاتى بەناو یەكێتى نیشتمانى ئەكەم واخۆى نیشان ئەدات عیارە 24 لەپاكى و چاكسازیدا بەڕێزان وەك دەزانن نەخۆشخانەو شوێنە تەندروستیەكان حورمەتیكى تایبەتى خۆى هەیە چونكە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەژیانى ڕوژانەى هاوڵاتیانەوە بەسەرجەم بیرو بۆچونەكانیانەوە موڵكى هەمووانە بەڵام لەهەموو شوێنێك زیاتر دەستى حزبى تیادایە ئەم دیاردە سەیرە ببینن كە ئەگەر هەمووڕوژَێك دوبارە نەبێتەوە لەهەفتەیەكدا 4 ڕۆژ دوبارە دەبێتەوە جێگرى مەڵبەندى سلیمانى كەناوى (ئازادە ڕیشە) یەبەتەواوى سیماى نەخۆشخانەكانى تێكداوە بەتایبەتى (نەخۆشخانى فێركارى و فریاكەوتن) هەموو ڕۆژ لەوى كەوتووە بە سەیارەیەكى وەنەوشەوە خۆى دەكات بەژورداو لەناوەڕاستى جادەكەدا یەكێك دەرگاى بۆدەكاتەوە دەبێت مدیرو مدیر ادارەى ئەشوێنە لەوێ لەپێشوازیداببن لە ادارە دائەنیشێت كۆبونەوەیان پێدەكات و ڕێنماى و فەرمانیان بەسەردا ئەسەپێنێت هەربۆیە لەخۆپیشاندانەكاندا بریندارەكان نەیان دەویرا بچنە ئەوێ بۆ وەرگرتن چارەسەركردن لەهەموى سەیرتر چەند پزیشكێك لەناو فەرمانگەى تەندروستى ئەیانەوێت بەپشتى ئەم زاتە ببنە بەڕێوەبەرى گشتى چونكە واخۆى دەرئەخات كەخانمى یەكەمى عیراق كە لێپرسراوى مەڵبەندى سلیمانیە هەموشتێكى بەقسە دەكات تەنانەت زۆربەى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەو بنكە تەندروستیەكان ئەندام كەرت و
ئەندام كۆمیتەیەو بێ بڕوانامەن كە ئەمانەش كۆمەڵێك خەڵكى بێ بروانامەو بودەڵەیان لەدەورى خۆیان كۆكردۆتەوە كەبەكاریان دەهێنن بۆ جاسوسى و مەرامى تایبەتى خویان وەكەس ناتوانیت پیان بڵێت پشتى چاوتان برۆیە چونكە حزبین و كۆمیتەو مەڵبەند لەپشتیلنە هەموو شتێكیان بۆ واڵا كردوون لەدەوام نەكردن و هەموو امتیازیك گرنگ پاراستنى مدیرو حزبە حزب كارێكى واى كردووە بەڕێوەبەرەكانى ناوفەرمانگەى تەندروستى مل كەچیان بن تەنانەت وایان لەهەندێك پزیشك كردووە ڕەوشتى پیشەكەى خۆى بدۆڕێنیت وەك ئەو پزیشكەى كەكراوە بە سەرۆكى لیژنە پزیشكیەكان و وەبەكاریش دەهێنرێ بۆیەكلاكردنەوەى كێشەكان ئەگر بیانەوێت كەسێك لابەرن كەناوى (دكتۆر سه‌باح) ەو ئەندام كۆ میتەیە تەنانەت فۆرمى ئەندامبون بەئاشكرا لەكاتى دەوام لەنەخۆشخانەكاندا دابەش دەكراو كارمەندان لەكاتى دەوامدا ئەچونە كۆمیتە ئەمە نیەتى چاكسازیە حكومەتەكەى یەكێتى من پێم باش بوو دراماى دونگى پێش ئەوە پیشانى خەڵكى بدەن لەكەناڵەكەتانەوە خۆتان چەندجارێك سەیرتان بكردایە ئەوجا بتان زانیایە ئەتوانن چاكسازى بكەن ئەگەر ناتوانن سەرۆكى حكومەت پارەى میللەت مەدەن بەهێنان هونەرمەندان لەدەروە وەك (معین . جمشید . خاتو الیساو ............هتد) بچن خاتوو دونگى بهێنن باحكومەتەكەتان فێرى چاكسازىو میللەت بەخێوكردن و یەكسانیتان بكات ...........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە