کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئامار و لێدوانى درۆ سەرى گۆڕان لەهەڵبژاردنى داهاتووش دەخوا نەك لەئى كارمەندانى تەندروستى .

Monday, 24/01/2011, 12:00


سەرئەنجام 20 / 1 هەڵبژاردنى كارمەندانى تەندروستى ئەنجامدراو بزوتنەوەى گۆڕانیش بەلیستى سەردەم بەژدارى كرد بەڵام ئەوەندە خراپ بوو بەسەدان دەنگ كەوتە دوایى یەكگرتووى ئیسلامى و لەناو مەركەزى سلێمانیش كەبەلانەى بزوتنەوەى گۆڕان دادەنرێ وەك پێویست نەبوو ، لێرەدا من وەك كارمەندێكى تەندروستى كەپێشتریش پێش بینى ئەو ئەنجامە خراپەم كردبوو بۆ لیستى سەردەم و هەڵسوڕاوە باڵاًكانیشم لێیى ئاگاداركرد بەڵام بەداخەوە گوێیان پێ نەداو بەهاریان هێنا چۆكان بەئامار و داتاى درۆو لێدوانى باق و بریقى گەورەى بێ كردار و بەبەندەیان گووت هێندە ڕەشبین مەبە باش نیە ؟ منیش ئێستا پێیان دەڵێم عەیبە ئێوە وەك پارتى و یەكێتى مەبن بەسە خۆتان داشۆرن هێندە ساویلكە مەبن پشت بەئامار و داتاى درۆ مەبەستن كەهیچ بناغەیەكی نیە ، ئەگەر وابڕوا و بزوتنەوەى گۆڕان بەخۆى دانەچێتەوە بێ شك بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگا و شارەوانیەكانیش خراپ دەبێ و یەكگرتوو و كۆمەڵ زیاتر سوود لەو دەرفەت و كەلێنە وەردەگرن و لەهەڵكشان دادەبن .
بۆیە خاڵە هەرە سەرەكیەكەیە ئەوەیە كەنەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەى گۆڕان ووریابن و پشت بەئامار و داتاى درۆ نەبەستن ، چونكە دڵًنیام ئەو ئامار و داتایانە هیچیان ڕاست نین ، بەكاندیدێكى لیستى سەردەمم ووت مەزەندە دەكەن چەند كارمەندى تەندروستى دەنگتان پێ بدا ؟ ووتى پێش بینى چوار هەزار دەنگ دەكەین ؟ ووتم لەسەر چ ئەساسێك ؟ وەڵا بەپێیى ئەو پێش بینیەیى خۆمان كردوومانە ؟ ووتم دڵنیام دوو هەزارى زیادە ؟ ووتی تۆ چۆن وادەڵێیى ؟ ووتم منیش لەسەر ئەو ئامارەى خۆم كردوومە و تەلەفۆنم بۆ هەموو یاریدەدەرە پزیشكیەكانى هاوڕێًم كردوە لەزۆربەى قەزا و ناحیەكان كەلەپەیمانگا بەیەكەوەبووین ، هەروەها لەسەر ئەو هەموو گلەیى و گازاندانەى كارمەندانى تەندروستى ڕۆژانە لەلیستى گۆڕان و فراكسیۆنى گۆڕان هەیانە ، هەروەها لەسەر ئەساسى بێ سەرووبەرى خۆتان (كاندیدەكان) كەئیش كردنتان وەك پێویست نیە .
هەروەها بزووتنەوەكە خۆشى هیچ پیلان و بەرنامەیەكى نیە بۆ هەموو ئەو سەرنج و تێبینیانەى كەڕۆژانە لەلایەن خەڵك و نووسەران و ڕۆشنبیرانەوە بۆیان دەخرێتەڕوو پێشكەشیان دەكرێ .
هەروەها لاوازى ئەداى ئەندام پەرلەمانەكانى گۆڕان كەلەپەرلەمانى كوردستان و لەلیژنەى تەندروستى پەرلەمانن كەدەیان كەیس و كێشە هەبوو دەیان توانى بیبەنە پەرلەمان و دڵى كارمەندانى تەندروستى خۆش بكەن بەڵام بەداخەوە لەوەشیاندا هیچیان نەكرد .
هەروەها ئیشكردنى ڕاگەیاندنەكانى گۆڕان كەئێستاش لەسەر میزاجى شەخسى كاردەكەن و نەیان توانى وەك پێویست ئیش لەسەر ئەم سلكى تەندروستیە بكەن و ببێتە مایەیى ڕەزامەندبوونى كارمەندانى تەندروستى بەپێچەوانەوە هەموو دەرگاكانى ڕاگەیاندنى گۆڕان بەڕووى كارمەندانى ئەم سلكە داخراوون و زات ناكەن و ناوێرن پەردە لەسەر هەموو شتێك هەڵبدەنەوە بۆنمونە هەرچى هەواڵ و چاوپێكەوتن و ڕێپۆتاژ و بابەت و لێدوان و نووسین لەسەر بێ سەروبەرى و گەندەڵیەكانى دكتۆر ڕێكەوت ى بەڕێوبەرى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى هەیە بیخەڕوو و بینووسە ، نەڕۆژنامەى ڕۆژنامە نەسایتەكە نەتەلەفزیۆنەكە ئامادەنین بڵاوى بكەنەوە (كەدەیان بەڵگەى ئاشكراو ڕوون هەیە لەبەردەست و چاوى كارمەندانى تەندروستیە) تۆ بڵێیى هەمووى هەر درۆ بێ و هەر ئەوەى ئەوان ڕاست بێ ، ئەوە چیە جەنابى كاك دكتۆر ڕێكەوت براى دكتۆر ئەكرەمى میهرەدادى گۆڕانە قبوڵ ناكەن هیچى لەسەر بڵاوبكرێتەوە . گۆڕان و چاكسازى و بوونە ئۆپۆزسیۆن ئاوا دەبێ ، ئەوەتا لەم هەڵبژاردنى كارمەندانى تەندروستیەدا ئەوەى گورزى گورچكبڕى لەلیستى سەردەم وەشاند (لەناو سلێمانى مەركەزى گۆڕان) دكتۆر ڕێكەوت بوو كەبەئاشكرا و زۆر بێ منەتانە بەفیتى هێرۆى برایم ئەحمەد و مەڵبەندى سلێمانى كەوتە هەڕەشە و چاوسووركردنەوە لەكارمەندانى تەندروستى و بەئاشكرا پۆستەكەى بەكارهێنا بۆ بانگەشەكردن بۆ لیستى دەسەڵات ئێستاش ڕاگەیاندنەكانى گۆڕان شتێكیان لەسەر ئەمە باس نەكرد ، تەنانەت خوودى نەوشیروان مستەفاشیان لەهەڕەشەكانى دكتۆر ڕێكەوت ئاگاداركردەوە كەچى زاتیان نەكرد و نەیان وێرا بێن لەسەر شاشەكانى ڕاگەیاندن بەهەموو دونیایى ڕابگەیەنن كەئەم بەڕێوبەرە گشتیە هەڕەشە لەكارمەندانى تەندروستى دەكا و بەئاشكرا پۆستەكەى كردۆتە بانگەشە بۆ لیستى دەسەڵات ، خۆ كارمەندى تەندروستى كوێرنیە هەموو ئەمانە دەبینێ .
بەداخەوە ڕاگەیاندنە بەڕێزەكەى گۆڕان ڕۆژێك نەهات و بڵێ جەنابى دكتۆر ڕێكەوت تۆ لەیەك كاتدا دوو پۆستت هەیە لەسلێمانى یەكى حزبى و یەكى حكومى بۆ یەكێكیان وازناهێنى یان هەر هیچ نەبێ دوو بەرنامەى لە كەى ئێن ئێن بۆ بكەن ؟ ڕاگەیاندنە بەڕێزەكەى گۆڕان چەند ئیشیان كرد لەسەر نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكە چەند كەمپینیان بۆ سازكرد؟ چەند ئیشیان كرد لەسەر ئاشكراكردن و ئاگاداركردنەوەى میللەت لەسەر ئەو ئامێرە ملیۆن دۆلاریەیى درا بەمنداڵپاریزى هێرۆى برایم ئەحمەد و میللەتیان ئاگادار كردەوە و كەمپینیان بۆ سازكرد ؟ چەند ئیشیان كرد لەسەر ئەو هەموو پارەی لەبوجەى تەندروستى سلێمانى درا بەنەخۆشخانە ئەهلیەكەى كۆسرەت ڕەسوڵ لەهەولێر ؟ دكتۆر ڕێباز فەتاحى سەرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان ئامادەیە و بەپەلەیە تاپارەى سەیارەكە وەردەگرێ بەڵام زاتى نەكرد و نەهات لەسەر ئەو شەش ملیۆن دۆلارەى لەبوجەى تەندروستى سلێمانى درا بەپرۆژەیەكى خێرخوازى حزبى لەهەولێر بێت وەك ئەندامى لیژنەى تەندروستى پەرلەمان ڕوونكردنەوەیەك بدات بەو میللەتە و كارمەندانى تەندروستى ؟ لەگەڵ دەیان كەیس و بابەتى تر ، خۆ كارمەندى تەندروستى كوێرنیە هەموو ئەمانە دەبینێ و ڕۆژانە لەنەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكان باس دەكرێ .
هەروەها ئەو ژمارە دكتۆرە پارەپەرستەى لەدەورى كاك نەوشیروان مستەفان كەناوبەناو لەگەڵیان دادەنیشێ كەژمارەیان بیست و پێنج دكتۆرە غەیرى سێ چوار دكتۆرى بەڕێز نەبێ ئەوانى تر نەك هەر گۆڕان نین بگرە زۆربەیان هەر جاسووسن دوایى دانیشتنیان لەگەڵ كاك نەوشیروان ، ئەوەندە نەفس نزم و ماستاوچى و هیچ و پووچن یەكسەر تەلەفۆن بۆ دكتۆر ڕێكەوت و مەڵبەندى سلێمانى دەكەن من لەهەڵبژاردنى 7ى 3 بەبەڵگەوە ئەمەم بۆ خستنەڕوو (ووتیان باشە سوپاس هەر ئەو باشە و سوپاسە بوو) بەشێوەیەك هیچیان ئامادەنەبوون چوار ڕۆژ عیادەكانیان دابخەن و بێن ئیش بۆ كاندیدێكى گۆڕان بكەن ؟ باشە خۆ كارمەندى تەندروستى كوێر نەبووە هەموو ئەمانە دەبینى هەموو ئەمانەشمان بەزیادەوە دى .
شكستێكى ترى لیستى سەردەم و بزوتنەوەى گۆڕان نەناسینى هەڵسوڕاوەكانى خۆیانە وەك خۆى ، بۆ نمونە هەموو متمانەیان دابوو بەنەوزاد محەمەد و كردبوویان بەسەرۆكى لیستى سەردەم كەلەهەمان كاتدا بەڕێوبەرى كارگێڕیە لەنەخۆشخانەى فریاكەوتن كەچى بەیەك هەڕەشەى دكتۆر ڕێكەوت چل و هەشت سەعات پێش هەڵبژاردن دەستى لەسەرۆكى لیستەكە كێشایەوە و لەڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانى پارتى و یەكێتى و هەموو سایتەكانى ئەنتەرنێتیش دەست بەجێ هەواڵەكەیان بڵاوكردەوە كەسەرۆكى لیستى سەردەم دەستى لەكاركێشایەوە و لەسەر داواى دكتۆر ڕێكەوت و مەڵبەندەكانى یەكێتى دەست بەجێ كاندیدەكانى دەسەڵات لەسەرجەم ناوچەكانى كوردستان ئاگاداركرانەوە كەلەڕێگەى مۆبایل نامە بۆ كارمەندانى تەندروستى بنێرن كەنامەكە بەم شێوەیە نووسرابوو ((پیرۆزە وا سەرۆكى لیستى سەردەم گەڕایەوە ، ووریابە تۆش دەنگى خۆت بەفیرۆ نەدەى)) هەرزوو بەبرادەرانى لیستى سەردەمم ووت چۆن متمانە بەو كاك نەوزادە دەكەن ئەمە چڵكاخۆرى مەڵبەندى سلێمانى و دكتۆر ڕێكەوتە ؟ ووتیان وانیە ئى خۆمانە ، بەبەڵگەوە پێم ووتن ووتم كاكە ئێمە وەك ژمارەیەك كارمەندى تەندروستى لەنەخۆشخانەكانى سلێمانى ڕۆژى سێ شەمە بەروارى 31 / 8 / 2010 لەژمارە 597 ى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە بەبەڵگەوە وەڵامى دیمانەیەكى چەواشەكارانەى دكتۆر ڕێكەوت مان دایەوە ، بەداخەوە لەجیاتى پشتگیرى و داكۆكى كردن لەئێمە ژمارەیەك بەڕێوبەرى كارگێڕى نەخۆشخانەكانى سلێمانى لەسەر داواى دكتۆر ڕێكەوت ڕۆژى سێ شەمە بەروارى 7 / 9 / 2010 لەژمارە 598 ى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە وەڵامى ئێمەیان دایەوەو بەئاشكرا كەوتنە پیاهەڵدان بەدەسەڵات و دكتۆر ڕێكەوت و سووكردن و شكاندنى كارمەندى تەندروستى لەجیاتى داكۆكى كردن لێمان لەپێناو بەرژەوەندى شەخسى خۆیان یەكەم كەس ئەم كاك نەوزادەبوو ئەوەتا بڕۆن و سەیربكەن ، بەحسابى هەڵسوڕاوەكانى بزوتنەوەى گۆڕان و چەند دكتۆرێكى ماستاوچى پوول پەرست كە قاچێكیان لاى كاك نەوشیروانە و قاچێكیان لاى دكتۆر ڕێكەوتە ئەو بەڕێوبەرى كارگێڕیانە هەموویان گۆڕانن و ئیش بۆ گۆڕان دەكەن لەدواساتەكانیش دیمان چ گورزێكیان لەلیستى سەردەم و گۆڕان وەشاند . خۆ كارمەندى تەندروستى كوێرنیە كاكە گیان هەموو ئەمانە دەبینێ .
چەندین جار داوامان كردوە لەبەرپرسانى گۆڕان و ڕاگەیاندنەكەیان كەدەیان كەیسى تەندروستى هەیە دەتوانن ئیشى لەسەر بكەن دەتوانن سەرنجى خەڵك و كارمەندانى تەندروستى بۆ لاى خۆتان ڕابكێشن بەسە چى تر پەردە پۆشى دزى و گەندەڵى مەكەن لەسەر میزاجى شەخسى كارمەكەن خەڵك هۆشیاربۆتەوە هەموو شتێك دەبینێ بەڵام بەداخەوە بێ سوودە گەر وابڕوا و بەخۆیان دانەچنەوە ئەوە بێ شك و گومان لەهەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگا و شارەوانیەكانیش بزوتنەوەى گۆڕان پاشەكشەیەكى گەورەتر دەكا و بەقازانجى ئیسلامیەكان كۆتایى دێ ، چونكە خۆ میللەت كوێر نەبووە هەموو ئەمانە دەبینى ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە