ئاشكرابوونى فەزیحەیەكى گەورەى بودجەى تەندروستى ڕانیە
Tuesday, 24/07/2012, 12:00
لەكاتێكدا سنوورى پشدەرو بیتوێن بەدەست سەدان كێشەو گرفتى تەندروستیەوە دەناڵێنێ ، لەكاتێكدا نەخۆشخانە سەد قەرەوێڵەیەكەى قەڵادزێ تا ئێستا نەكراوەتەوە بەهۆى دابین نەكردنى كەلوپەل و ئامێرى پزیشكى ، لەكاتێكدا چەندین نەخۆشخانە پێوێستیان بەدابین كردنى ئامێرى زۆر زەروورى سەرەتایى وەك تەختیتى دڵ و دى سى یە بۆیان دابین ناكرێت ، لەكاتێكدا چەندین نەخۆشخانە پێویستیان بەچارەسەرى سەرەتایى زۆر زەروورى وەك ئەمپولى لازكسە بۆیان دابین ناكرێت ، هەموو ڕانیەو دوروبەرى یەك فریاگوزارى (تەوارى) هەیە بەدەست دەیان كێشەو گرفتەوە دەناڵێنێت بۆیان دابین ناكەن و مانگى ڕابردوو (مغزى نۆرماڵ) بەقەرز لەسەنتەرى گورچیلەوە بۆ ئەوێ براوە ، پار ساڵ منداڵێكى چاوگەش لەبنكەیەكى تەندروستى سنورى قەڵادزێ لەبەر سەرماى زستان بووە قوربانى بنكەكە نەوتى نەبوو لەسۆباكانى بكات ، ئێستا دەركەوتووە بۆ وەرگرتنى تەنها ئافەرێنێك لەوەزارەتى دارایى و شەرمەزاركردنى ستافى پێشووى بەڕێوبەرایەتى ، بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە ساڵى پار سەدان ملیۆن دینار و دەیان هەزار لیتر سوتەمەنى سەرف نەكردوەو گەڕاندویەتیەوە بۆ خەزێنەى حكومەت و وەزارەتى دارایى ، لەبەرامبەر گەڕاندنەوەى ئەو پارە و سوتەمەنیە وەزارەتى دارایى سوپاس و پێزانینێكیان بۆ ئەو بەڕێوبەرە گشتیە دەركردوە و بەتێكرایى لەوحەكانى ئاگادارى ناو بەڕێوبەرایەتى هەڵیانواسیوە بۆیە لەبودجەى ئەمساڵ بڕە پارەیەكى زۆر كەم بۆ ئەو بەڕێوبەرایەتیە دانراوە ئێستا بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە نووسراوى كردوەو داواى زیادكردنى بودجەكەیان دەكەن وەزارەتى دارایش وەڵامى داوەتەوە دەڵێ ئەوەندەتان بەسە ، ئێوە خۆتان پارەتان گەڕاندۆتەوە ئێستاش داواى پارەو بودجەى زیاتر دەكەن ؟ ئێستا بەنیازن لیژنەیەك لەوەزارەتى داریى و وەزارەتى تەندروستى پێك بهێنن تا لەنزیكەوە بەدوا داچوون بۆ ئەو كێشەیە بكەن ، بەڕێوبەرایەتیش لاى خۆیانەوە لیژنەیەكیان پێكهێناوە بەنیازن بەناوى زیادكردنى پڕۆژە لە ئەمساڵ ئەو فەزیحەیەیى پار ساڵ بشارنەوە .
تێبینى //
نەخۆشخانە سەد قەرەوێڵەیەكەى قەڵادزێ ساڵێكە تەواو بووە پێداویستى بۆ دابین نەكراوە ، واتا ئەو كاتەى ئەو بەڕێوبەرایەتیە دەیان ملۆین دینار بۆ تەنها ئافەرینێك دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەى حكومەت ئەو نەخۆشخانەیە چاوەڕێیى بودجە و پارە دەكات بۆى دابین بكەن و بەڕووى خەڵكى ناوچەكەدا بكرێتەوە ، ئێوە بڵێن كەى ئەمانە مرۆڤن ، تا پێیان بڵێین دكتۆر و كاربەدەست و خەمخۆرى میللەت ؟ .
قهڵادزێ: نهخۆشخانهی100 قهرهوێڵهیی پێویستی به 11 ملیۆن دۆلاری تره .
دابین نهكردنی پێداویستیهكانی نهخۆشخانهی 100 قهرهوێلهیی قهڵادزێ ناڕهزایی لێدهكهوێتهوه و ژمارهیهك له هاوڵاتیان رایدهگهیهنن نهخۆشخانهكه پێویستیهكی ههنوكهیی قهزاكهیه بهڵام كهمتهرخهمی له دروستكردنیدا كراوه و هێشتاپێداویستیهكانی بۆ دابین نهكراوه، بهڕێوهبهری گشتی نهخۆشخانهی قهڵادزێش دهڵێت، بۆ دابینكردنی پێویستیه پزیشكیهكانی پێویستی به 11 ملیۆن دۆلاری تره. ئهگهرچی ماوهی ساڵێكه بینای نهخۆشخانهی 100 قهرهوێڵهیی قهڵادزێ تهواوبوه، بهڵام هێشتا پێداویستیه پزیشكیهكانی بۆ دابین نهكراوه.ئهوهش ناڕهزایی هاوڵاتیانی قهزاكهی لێكهوتۆتهوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست