ووتەبێژەكەى وەزارەتى تەندروستى بۆنایەتە قەڵادزێ بەدواچوون بۆ ئەو كارەساتە تەندروستیە بكات
Sunday, 24/06/2012, 12:00
كارمەندێكى تەندروستى
(دەبێ ئێستا ئەم ووتەبێژە بۆ ئەم بابەت و كارەساتە بڵێ چى؟ چۆن دێتە بەردەم كامێرا‌كان و لێدوان دەدا؟ دوایى بیست و یەك ساڵ قەڵادزێى لانەى شۆڕش و ڕاپەڕین قەڵادزێى خاپوركراو وێران كرا‌و بەدەست بەعس و پارتى و یەكێتى قەڵادزێى 24 / 4 ى بۆردومان كراوى ڕ‌اگوێزراو قەڵادزێی برینداركراو بەدەست دوو حزب لەشەڕى ناوخۆ تاكە پزیشكێكى بەنجى نەبێت؟ ئەو ووتەبێژە بۆنایەت لێدوان بدا‌و ڕێنمایى دەربكاو ئەوانەى بەرپرسیارو كەمتەرخەمن بدا بەدادگا و ئیجرائات بكات) .
ناڕەزایى كارمەندان بەرامبەر بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە تێكڕایى سنوورەكەى گرتۆتەوە بەڵام لەترسى هەڕەشەى ئیجرائاتى نایاسایى (نەقڵ و بڕینى دەرماڵە و پێنەدانى مۆڵەت بەعیادەو دەرمانخانەكان) دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى سنوورەكە بێدەنگیان هەڵبژاردووە ئێستا ناڕەزایەكان هاوڵاتیانیشى بەدواى خۆیدا هێناوە كەقەزایەكى گەورەى وەك قەڵادزێ تاكە دكتۆرێكى بەنجى نییە ، حەقى خۆیەتى بپرسین ئەى ووتەبێژەكەى وەزارەتى تەندروستى بۆ نایەت بۆ قەڵادزێ لێدوان بدات لەسەر ئەم بابەتەو بەدواداچوون بكات؟ یان كارى تەنها هەڵگەڕانەوەى ڕاستیەكان و پەردەپۆشكردنى دزى و گەندەڵی و كارەساتەكانە؟
ماوەیەك پێش ئێستا ناڕەزایى كارمەندان لەسەر بڕیارێكى نایاسایى ئەم بەڕێوبەرایەتیە سەبارەت بەوەى دكتۆرەكان بۆیان هەیە تەنها سێ سەعات دەوام بكەن گەیشتە ڕۆژنامەى هاوڵاتى و ووتەبێژەكەى وەزارەتى تەندروستى لێدوانى دا‌و بڕیارەكەى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیەیى بەنایاسایى وەسفكرد لەڕێگەى ڕۆژنامەى هاوڵاتیەوە بەڵێنى بەكارمەندانى تەندروستى سنورەكەدا لیژنەى وەزارەتى تەندروستى بنێرێت بۆ بەدواچوونى ئەم بابەتە كەبووە مایەیى خۆشحاڵى هەموو لایەك ، بەڵام نەك هەر لیژنەى نەناردو بڕیارەكە هەڵنەوەشایەوە چەند ڕۆژێك دوایى ئەوەلەبڕیارێكى چاوەڕوان نەكراودا ووتەبێژە درۆزنەكەى وەزارەتى تەندروستى بەڕەسمى لێدوانى دایەوە بۆ ڕۆژنامەى هاوڵاتى و دەستى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەیى ئاوەڵا كرد ئیجرائات بكات بەرامبەر بەو كارمەندانەى باسیان لەو كارە نایاسایە كردوە بۆ ڕۆژنامەى هاوڵاتى بەڕێوبەرى گشتیش زۆر بێ منەتانە كەوتە هەڕەشەى نەقڵكردن لەو كارمەندانەى لێدوانیان بۆ ڕۆژنامەى هاوڵاتى داوە یان باسەكەیان گەیاندۆتە ڕۆژنامەو سایت و پەیجەكانى فەیسبووك بەڵام خۆش بەختانە لەڕێگەى خەڵكى دڵسۆز لەسەندیكاى بایلۆجى بابەتى نەقڵ و هەڕەشەكە ڕاگیرا .
ئێستا كەكێشەى قەزایەك و دەیان هەزار هاوڵاتى لەدانیشتوانى پشدەر كەوتۆتە سەر ڕووپەڕى ڕۆژنامەى هاوڵاتى لەووتەبێژەكەى وەزارەتى تەندروستى دەپرسین لێدوانتان بۆ ئەم بابەتە چیە ؟ كەئەوەندە لەخەمى ئەو میللەتەدان ئەى بۆ نایەن بەدواچوونێك بۆ ئەمە بكەن و بزانن بۆ دكتۆرى بەنج لەو سنورە نیە ؟ یان كارتان تەنها لەنێوان چواردیوارى وەزارەتى تەندروستی دایەو حزب چى بڵێ وەك تووتى دەیڵێنەوەو كارتان خنكاندنى دەنگى ئازاد‌و ناڕازیە؟ ئەمە ئەوپەڕى سوكایەتى و بێ ڕێزیە بەرامبەر فەرمانبەران و كارمەندان دەڵێ (نابێت كارمەند قسە بۆ ڕاگەیاندن بكات و بەڕێوبەرەكەش مافى ئیجرائاتى هەیە ئەمە ڕێنمایى وەزارەتە) ئەى ڕێنمایى وەزارەت بۆ كێشەى دەیان هەزار هاوڵاتى و ناوچەیەكى گەورەو بەرفراوانى وەك پشدەر چیە كە بیست ساڵە ناتوانن دكتۆرێكى بەنج دابین بكەن؟ كوا ڕێنمایتان بۆ سەدان كێشەى تر‌ى ئەو سنورە كەهەندێكیان پەیوەندى ڕاستەوخۆیان بەگیانى یەكەبەیەكەمانەوە هەیە .
_ كە ڕۆژنامەى هاوڵاتى باسى لە بڕیارە نایاسایەكەى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە كرد كە دكتۆر بۆى هەیە تەنها 3 كاتژمێر دەوام بكا ووتەبێژەكەى وەزارەتى تەندروستى بەڵێنى پێكهێنانى لیژنەیدا.
_ پزیشكه‌كانی قه‌ڵادزێ سێ كاتژمێر ده‌وام ده‌كه‌ن.
17. ئایار 2012 09:45
دانا ره‌زگه‌یی
مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی قه‌ڵادزێ به‌نووسراوی ره‌سمی پزیشكانی بنكه‌و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی رۆژانه ته‌نیا سێ كاتژمێر ده‌وام بكه‌ن.
لهرێنماییهكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه‌و ئیمزای هه‌ڵگورد عوسمان به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی قهڵادزێیو مۆری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی رانیه‌ی له‌سه‌ره‌و له‌خاڵێكی رێنماییه‌كه‌دا هاتووه: ده‌وامی كارمه‌ندان له‌كاتژمێر (8:30) بۆ كاتژمێر (1)و ده‌وامی پزیشك كاتژمێر (9) بۆ (12)یه.
خاڵس قادر، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتی: ئێمه له‌وه‌زاره‌ت هیچ بریاری ئه‌وه‌مان نییه كه دكتۆر به‌و شێوه‌یه ده‌وام بكات، به‌ڵكو ده‌وام گشتگیره بۆ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان كه ده‌بێت ده‌وام له (8 بۆ 2) بێت.بریاره له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌ت لێكۆڵینه‌وه بكات‌و ئیجرائات به‌رامبه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی رانییه بكات له‌ئه‌گه‌ری راستی كێشه‌كه.
_ لەجیاتى لیژنە بنێرێت ووتەبێژە درۆزنەكەى وەزارەتى تەندروستى بڕیاریدا ئیجرائاتى تووند بكرێت بەرامبەر بەو كارمەندانەى لێدوانیان داوە سەبارەت بەو بڕیارە نایاسایە .
_ لێدوانی رۆژنامه‌وانی كارمه‌ندێك رووبه‌رووی هه‌ره‌شه ده‌كاته‌وه .
, | 23. ئایار 2012 13:11 دانارهزگهیی
كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی رانیه‌وه رووبه‌رووی هه‌ره‌شه‌ی گواستنه‌وه بووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی داوه.
هاوكات، خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌ڵێت نابێت كارمه‌ند قسه بۆ راگه‌یاندن بكات‌و بهرێوهبهرهكهش مافی ئیجرائاتی هه‌یه، ئه‌وه‌ش رێنمایی وه‌زاره‌ته .
_ دەبێ ئێستا ئەم ووتەبێژە بۆ ئەم بابەت و كارەساتە بڵێ چى ؟ چۆن دێتە بەردەم كامێرا‌كان و لێدوان دەدا ؟ دوایى بیست و یەك ساڵ قەڵادزێى لانەى شۆڕش و ڕاپەڕین قەڵادزێى خاپوركراو وێران كرا‌و بەدەست بەعس و پارتى و یەكێتى قەڵادزێى 24 / 4 ى بۆردومان كراوى ڕ‌اگوێزراو قەڵادزێی برینداركراو بەدەست دوو حزبى كوردكوژ لەشەڕى ناوخۆ تاكە پزیشكێكى بەنجى نەبێت ؟ ئەو ووتەبێَژە بۆنایەت بۆ ئەمەش لێدوان بدا‌و ڕێنمایى دەربكا ؟ ئەوانەى بەرپرسیارو كەمتەرخەمن بدا بەدادگاو ئیجرائات بكات .
_ لەنەخۆشخانەى قەڵادزێ ، یاریدەدەر كارى پزیشكى پسپۆڕ دەكات .
جەبار عەزیز .هاوڵاتى . 10 / 6 .
یاریدەدەرى پزیشك لەنەخۆشخانەى قەڵادزێ لەبرى پزیشكى پسپۆر نەخۆش (بەنج) دەكات ، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەو كارە ڕێگەپێدراو نیە . دكتۆر هێمن پیرۆت بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ بەهاوڵاتى وت (ئێمە دكتۆرى بەنجمان نییە لەنەخۆشخانەكەمان و ئەو كارە لەلایەن یاریدەدەرەكانەوە دەكرێت هەرچەندە كارێكى زۆر هەستیارو حەساسە بەڵام هیچ چارەمان نییە) . هاوكات ، دكتۆر ڕێكەوت ڕەشید وەزیرى تەندروستى حكومەتى هەرێم بەهاوڵاتى وت (شتى وانییە لەوێ دكتۆرى لێیەو لەچوارقوڕنەوە دەچێت بەنجیان بۆ دەكات) ، ڕوونیشیكردەوە كارى ئەو یاریدەدەرەى پزیشكه لەڕووى یاسایەوە ڕێگا پێدراو نیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست