بەرێوەبەرى تەندروستى رانیە بۆ دەوام ناكات؟!
Sunday, 11/04/2010, 12:00
بێئاگایى بەرپرسانى تەندروستى سنورى رانیە لە رەوشى تەندروستى ناوچەكە كارمەندان و هاوڵاتیانى ناوچەكەى نیگەران كردووە، بە شێوەیەك هەم مشور خۆرێك نییە لە دابین كردنى داو و درمان و پێداویستى تەندروستى لە لایەك و لە لایەكى تر بەرەڵایى لە دەوامى پزیشك و كارمەندان،هۆكارەكەشى بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە بەرێوەبەرى ئەوە بەرێوەبەرایەتییە بۆ خۆى ئەگەر بێتە دەوام دواى كات ژمێر 11 نیوەرۆ تەشریف دەبات، بەڵام خۆشییەكەى ئەوەیە كە تەنها یەك كات ژمێر دەمێنێتەوە واتە سەعات 12 بۆ ئەوەى فریاى سەر سفرە بكەوێت و بە گەرمى نانەكەى بخوات دەوام بە جێ دەهێڵێت.
بۆیە رەوشى تەندروستى سنوورەكە رۆژ لە دواى رۆژ روو لە خراپییە، لە هەمان كاتدا تاوانبارى سەرەكى ئەو بەربڵاوییە قائمقامە بەعسیە پۆستاڵ لە پێیەكەیە كە ناوبراو شەریكە دزى دكتۆر ئومیدى مودیرى تەندروستى رانیە لە تەندرى خواردن و خاوێن كردنەوەى خەستەخانەكانى سنورەكە، بۆیە قائمقام دمى چەوركراوە و رێگە بە خۆى نادات چاودێرى دەوامى تەندروستى و خەستەخانەكان بكات خسوسا جەنابى بەرێوەبەرى تەندروستى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست