کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆبەڕێز جەنابى وەزیرى تەندروستى

Saturday, 07/07/2012, 12:00


 / بۆبەڕێز جەنابى وەزیرى تەندروستى / داوا لەبەڕێزتان دەكەین حسابێك بۆ ئەو هەموو گلەیى و سكاڵایانەى كارمەندانى تەندروستى سنوورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە بكەن كەئاراستەى بەڕێزتان دەكرێن لەسەر ناعەدالەتى و گەندەڵییەكانى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە، چەندین جار ڕامان گەیاند كە ئەو بەڕێوەبەرە بە هیچ شێوەیەك تواناى لێپرسینەوەى پزیشكەكانى نییە و هیچ حسابێكى بۆناكەن تەنها بەڕێوەبەرى كارمەندانى تەندروستیە و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوان دەكات و بەهانەى بێپاساویان پێدەگرێت و سزایان دەدات بەڵام پزیشك هەیە بە دە ڕۆژ و پانزە ڕۆژ دەوام ناكات بەبێئەوەى مۆڵەتى هەبێت و هیچ لێپرسینەوەیەكیان لەگەڵ ناكات بۆ نموونە دكتۆر (ه.ع.ك) بەڕێوەبەرى مەڵبەندى تەندروستى كێوەڕەش ماوەى دە ڕۆژە ڕۆشتووە بۆدەرەوەى وڵات و هیچ مۆڵەتێكى نەكردووە وەهەروەها دكتۆرێكى تر بەناوى (ح) ماوەى پانزە ڕۆژ چوو بۆ لوبنان و دوو نەخۆشخانە ئیشەكانیان وەستابوو لەسەر ئەو دكتۆرە بەبێئەوەى هیچ مۆڵەتێكى كردبێت ئەمانە چەند نموو نەیەكى زۆر كەمن لەناعەدالەتى و گەندەڵیەكانى ئەو بەڕێوەبەرە . هیوادارین بەدواداچوون بۆكارەكانى بكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە