کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئەحمەد و ئەنجومەنى ناوەند ڕێًگەنادەن دزەكانى تەندروستى ڕانیە هەڵوەرێن

Thursday, 10/11/2011, 12:00



 
لەكاتێكدا یەكێتى ڕۆژ بەر ڕۆژ بەرەو پوكانەوەو شكست هەنگاو دەنێ و ڕۆژانە لەڕانیە و سنوورەكە بەسەدان كەس ڕیزەكانى ئەم حزبە بەجێ دێڵن لەجیاتى هەموو پلان و بەخۆداچوونەوەیەك و داواى لێ بوردن كردن لەمیللەت و دادگایى كردنى دز و گەندەڵچیان تازە بەتازە دێن هەنگاو دەنێن بۆ پەردەپۆشكردنى دزى و گەندەڵى و ڕێگە نادەن ئەوانەى ڕۆژێك لەڕۆژان تێوە گلاون بەدزى و گەندەڵى دووربخرێنەوە لەپۆستەكانیان و ڕاوانەى بەردەم دادگا بكرێن دێن بریارى لادان و دەركردنى خەڵكى دڵسۆز و پاك دەدەن بەپێچەوانەوە دز و گەندڵچى و ماستاوچیەكان دەكەن بەدەمڕاستى خۆیان و مەڵبەند و مەكتەبى بەناو ڕیكخستن و ئەنجومەنى ناوەند شانازیان پێوە دەكەن ئەوەتا لەجیاتى بانگهێشت كردنى خەڵكى دڵسۆز و كارمەندى تەندروستى ماندوو دكتۆرى پسپۆر ؟ عیماد ئەحمەد و ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتى و مەڵبەندى ڕانیە پرس و ڕاوێژیان بەو جۆرە خەڵكانەیە كەلەتەندروستى ڕانیە تێوە گلابوون بەدونیایەك دزى و گەندەڵى و ئێستا دەركراون لەپۆستەكانى ئەم بەڕێوبەرایەتیە و لەپێناوى هاتنەوەى ئەوان هەوڵ بۆ لادانى خەڵكى پاك و دڵسۆز و ماندوو دەدرێ .
بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە یەكێك بوو لەو بەڕێوبەرایەتیانەى سنوورى پشدەر و بیتوێن بەگشتى و ڕانیە بەتایبەتى كەكۆمەڵێك كەسى گەندەڵ دەستیان لەبینەقاقاى نابوو ڕووى ئیدارە و حكومەتیشیان ناشیرین كردبوو لەسنوورەكە بەڵام خۆشبەختانە بەهەوڵى خەڵكى دڵسۆز و نووسین و ڕێپۆرتاژى ڕۆژنامەوانى چ لەڕۆژنامەكانى كوردستان چ لەسایتەكان (كەكوردستانپۆست لەو نێوانەدا شەڕەفى گەورەى بەردەكەوىًَ) توانرا بەڕێوبەرەكە و ستافە دز و گەندەڵەكە لەوێ دووربخرێنەوە لەشوێنى دكتۆر ئومێد كاكە سوارە بەڕێز دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ دەست بەكاربێ كەجەنابیان هەر زوو دەستى كرد بەچاكسازى و كۆمەڵێك گۆڕانكارى گەورەى كرد لەم بەڕێوبەرایتیە لەسەرووى هەموو یانەوە دەركردن و گواستنەوەى ژمارەیەك كارمەندى بەڕێوبەرایەتى كەتێوە گلابوون بەكۆمەڵێك دزى و گەندەڵى پاڵپشت بەڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى هەروەها ڕێكخستنەوەى سیستەمى دەوام و هەیكەلى ئیدارى بەڕێوبەرایەتى و گۆڕین و هەڵوەشاندنەوەى سەرجەم لیژنەكان و چۆنیەتى خەرجكردنى وەسڵ و خەرجیەكان لەڕێگەى لیژنە و بەچاودێرى خوودى بەڕێوبەرى گشتى و دانانى كەسى شیاو بۆ پۆستى پلان دانان و نووسینگە و سەرجەم بەشەكانى ترى ناو بەڕێوبەرایەتى و گەڕانى بەردەوامى لیژنە بۆ دەوامى بنكە و نەخۆشخانەكانى تر لەگەڵ دەیان كاریتر .
ئەوەى مایەیى پێكەنین و گاڵتەجاڕیە ئێستا ئەو كارمەندە دەركراوانە لەڕێگەى مەڵبەند و ئەنجومەنى ناوەند بەئاگادارى عیماد ئەحمەد لەهەوڵى لابردنى ئەو بەڕێوبەرە گشتیەدان و بەردەوام لاى خەڵك و كارمەندان و دیوەخانەكانى حزب درۆ و بوختانى بۆ هەڵدەبەستن تاجەنابیان لەپۆستەكەى لابدەن و خۆیان دووبارە بگەڕێنەوە و دەم بنێنەوە گەندەڵى چەند ڕۆژێكە ئەمە بۆتە باسى كارمەندانى تەندروستى حاجیاوە و چوارقوڕنە و ڕانیە و سنوورەكە كەئەم بەڕێوبەرە گشتیە دڵسۆزەى تەنها لەبڕینى دەستى دزەكان لەسوتەمەنى بەراورد بەسەردەمى ئەوان تەنها لەماوەى 4 مانگدا سەدان هەزار لیتر سوتەمەنى گێڕاوەتەوە لەجیاتى سوپاس و پێزانین ئێستا خەریكن لاى دەبەن لەپۆستەكەى ئەوانەى خۆشحاڵن بەلابردنى ئەم بەڕێوبەرە گشتیە ژمارەیان لەپەنجەكانى دەست تێپەر ناكات بەپێچەوانەوە ئەوانەى خۆشحاڵن بەچاكسازیەكانى ئەم بەڕێوبەرە بەسەدان و سەدان كارمەند و فەرمانبەرن ئەوەى لەونێوانەدا زۆر سەیرو مایەیى پێكەنینە مەهزەلەى عیمادئەحمەد و ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتیە (دەزگا كارتۆنیە مۆدێرنەكەى یەكێتى كەكۆمەڵێك خەڵكى ماستاوچى و ڕابردوو ناشیرین لەسەرى دەلەوڕن) .
عیمادئەحمەدى خانەقینى لەجیاتى چاكسازى لەمەڵبەند و كۆمیتەكانى سنوورەكە و ئۆڕگانەكانى حزب لەجیاتى گەڕانەوەى كەركوك و خانەقین بۆ باوەشى هەرێمى كوردستان خۆى وانزم كردۆتەوە دێ بەئاشكرا و زۆر ڕووقایمانە لەسەر داواى محەمەد وەتمان تەداخولى ئیشى حكومەت و ئەم بەڕێوبەرایتیە دەكات و داواى لەوەزیرى تەندروستى و بەهەم ساڵح كردووە ئەم بەڕێوبەرە گشتیە لابدەن ؟ ئەنجومەنى ناوەندیش بەهەمان شێوە بەحساب دروست بووە بۆ چاكسازى و بەدواچوون بۆ كارەكانى حزب بەڵام ئەوەتا لەپێناو شاردنەوەى دزى و گەندەڵى چەند كەسێك دێن تەداخولى ئیشى حكومەت و كەرتى تەندروستى دەكەن لەسنوورەكە كەبەهیچ شێوەیەك ئیشى ئەوان نیەو بۆیان نیە بێن تەداخولى ئیشى حكومەت بكەن ئەگەر ئەمە ئەوپەڕى شكستى و ڕیسوایى و سەر لێشێواوى ئەم حزبە نەبێت ژمارەیەك ئەندامى ئەو ئەنجومەنە كارتۆنیە (سمكۆ بڵباس ، ئەحمەدى مام ڕەسوڵ ، ئەحمەد زرار) بەناوى ئەنجومەنى ناوەندەوە هەریەكەیان لەقۆڵێكەوە خەریكن و هاتوون بەرگرى و داكۆكى لەكۆمەڵێك خەڵكى ماستاوچى و دز و گەندەڵ و ناشیرینى وەك خۆیان بكەن لەكاتێكدا تەنها ڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى بەسە بۆ دادگایى كردنیان .
دوایى ئەوەى دكتۆر ئومێد كاكەسوارە لەسەر كارەكەى لادرا باندەكەشى لەگەڵ خۆى پەرتەوازە كران و هەریەكەیان گواسترانەوە بۆ شوێنێك هەرزوو ووریایى گەورە دز میلاكى خۆى گواستەوە بۆ سەر وەزارەتى خوێندنى باڵا ، سەرباز جەوهەرى گەورە دز میلاكى خۆى گواستەوە بۆ سەر وەزارەتى شەهیدان ، كەمال و ئاراس و اسماعیل بران بۆ نەخۆشخانەى گورچیلە ، سەفین ى ڕاگەیاندنى بەڕێوبەرایەتیش ناونیشانى خۆى گۆڕى و داواى گواستنەوەى كرد بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڵام لەسەر ئەوەى گووتیان ئەمە دزى زۆر لەسەرە بۆیان نەكرد و هاتەوە ناو بەڕێوبەرایەتى ، عەبدوڵا فەتاحى شەهادە تەزویر دەركرا ، زاناى گەورە دز میلاكى خۆى گواستەوە بۆ سەر وەزارەتى پەروەردە ، ئێستا مامۆستا اسماعیلیش لەهەوڵى ئەوە دایە بەهاوكارى سەندیكاى بایلۆجى بچێتەوە سەر وەزارەتى پەروەردە و كەمالیش خۆى نەقڵ بكات بۆ چوارقوڕنە ، عومەر یوسفى قەڵادزەش فەسڵ كرا ، هەریەك لەجەمالى موهەندیسى گەورە دز و محەمەد عەزیزى گەورە دز لادران و تەواوى ناو بەڕێوبەرایەتى لەم دزانە پاككرایەوە كەچى مەڵبەند و مەكتەبى ڕێكخستن و ئەنجومەنى ناوەند لەجیاتى هەموو دەستخۆشى و سوپاسێك بۆ بەڕێز دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ ئێستا هەوڵى هێنانەوەى ئەمانە دەدەن ئەمانە پێشتر سەرجەمیان لەناو بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە بوون هەریەكەیان كۆمەڵێك دزى و گەندەڵى لەسەربووە بۆ بەرچاو ڕوونى ئێوەى بەڕێز و وەزارەتە خەوتووەكەى تەندروستى و وەزیرە بێ ئاگاكەى كەلەسەر داواى دكتۆر ئەزهەر هەورامى پشتى كردووە لەڕانیە و بەڕێوبەرایەتیەكەیى و ئامادەیە بەتەلەفۆنى عیماد ئەحمەد و ئەنجومەنى ناوەند بڕیارى لادانى بەڕێوبەرى گشتى بدات تائێستا نەهاتووە لەنزیكەوە بپرسێت و بزانێت چین كێشەو گیرو گرفتەكانى ئەم بەڕێوبەرایەتیە هەر هیچ نەبێت بڵێ ئەوەى خەڵك لەڕۆژنامە و سایتەكان لەسەر ئەو هەموو دزى و گەندەڵیەیى نەخۆشخانەى ولادە و ئیدارەكەى باس دەكەن وایە یان نا ؟
دوایى ئەوەى ئەم بەڕێوبەرە گشتیە نوێیە دەست بەكاربوو ستافە دزەكە (سەفین و زانا) چوونەتە مەڵبەندو ناڕەزایى خۆیان دەربڕیوە ، دواتر خالیدى سەندیكایان بەجیا بۆ هەمان مەبەست ناردووە ، دوایى هەفتەیەك عەلى سونەیی و جەمالى موهەندیسیان ناردووە بۆ هەمان مەبەست ، دوایى دوو هەفتەى تر عەبدوڵا فەتاحى شەهادە تەزویر لەگەڵ سەعیدى موحاسیب و محەمەد عەزیزیان بەیەكەوە ناردووە بۆ هەمان مەبەست ، دواتر كەمال و مامۆستا اسماعیلیان بەیەكەوە ناردووە ، ئەمانە هەموویان وتوویانە نوێنەرایەتى سەدان كارمەند دەكەین و ناڕازین لەم بەڕێوبەرە گشتیە ، بەرپرسە نەخوێندەوارەكەى مەڵبەند و ئەندامانى مەڵبەندیان بەوە لەبێشكە ناوە و هەڵیانخەڵەتاندوون تائەوانیش فشار بخەنە سەر حكومەت تا كاتێك ئەوان دەڕۆن مەڵبەند و لێپسراوە نەخوێندەوارەكەى بڵێن ئەوە چیە ئەو هەموو خەڵكە بێزارە لەو محەمەد ڕەسوڵە بۆ هەموویان هەردێنە ئێرەو شكایەت دەكەن .
لێرەوە بەمەڵبەند و ستافەكەى و ئەنجومەنە ناوەندە خەمخۆرەكەى داكۆكى كەر لەدزى و گەندەڵى دەڵێم غەیرى ئەم ستافە دزە نەبێت پێم بڵێن كێیى تر سكاڵاى لاى ئێوە كردوە لەسەر كاك دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ ؟ ئەى بۆ ئێوە جارێكیش ناپرسن لەم ستافە دزە (ئەوا ئێمە درۆمان كرد و بوختانمان بۆ كردن) بۆ ناپرسن لێیان و بڵێن ئەى ئەو هەموو ڕاپۆرتانەى چاودێرى دارایى بۆتەنها لەسەر ئێوەیە ؟ ئەى ئەو هەموو كۆشك و خانوو مەزرەعەى لەڕانیە تا دەچێتە دەربەند هەتانە بەچى كردووتانە بۆبەس تەنها ئى ئێوەیە ؟ ئەى بۆ خەڵكى تر و كارمەندى تر ئەمەیان بۆ نەكراوە و نیانە ؟ بۆ زەوى و خانوو ئیمتیازات تەنها بۆ ئێوە بووە لەسەردەمى گەورە دز ئومێد كاكە سوارە ؟ گەر ئێوە نوێنەرایەتى سەدان كارمەند دەكەن ئەى بۆ لەهەڵبژاردنى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى بەیەكێتى و پارتى و كۆمەڵێك حزب نیو هێندى ئۆپۆزسیۆن (كۆمەڵ _ گۆڕان _ یەكگرتوو) دەنگتان نەهێنابوو ؟ بۆ ئێوە هەر ڕۆژە بەسەیارەیەكى دوو تا سێ دەفتەر دۆلارى جرت و فرتانە لەناو ڕانیەو دەچن بۆ ماستاو شكایەت و دوو ڕوویى و ڕاپۆرت و تەقریر لەسەر خەڵك دەنووسن و دەیدەن بەمەڵبەند و ئەنجومەنى ناوەند و دەڵێن جەنابى دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ هەموو پۆستەكانى ناو بەڕێوبەرایەتى داوە بەگۆڕان و ئیسلامیەكان یان پێتان عەیب و شەرمە بڵێن داویەتى بەكۆمەڵێك خەڵكى دڵسۆز و پاك لەنمونەى (كاك ڕزگار و حاكم میقداد و مستەفاى یاسایى و مەلا ئومێد و كاك كارۆخ و سەید مەحمود و كاك مزەفەر و كاك سەربەست) تاكەى لەسەر ئەم كەلتوورە سەقەتە دەرۆن تاكەى گوێ لەم ڕاپۆرت نووس و تەقریرچیانە دەگرن كەهەموو لەشیان فێڵ و دزى و تەڵەكەبازیە گرنگ ئەوەیە فەرمانبەر خزمەت بكات دزى و گەندەڵى نەكات خوا دەیكرد جولەكە دەبوو ئەى بۆ خەڵك باسى ئەوان ناكات ؟ بۆ ئەوان ناویان لەڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایدا نیە ؟ بەعیمادئەحمەد و ستافە خۆ خۆرەكەى مەڵبەند و وەزیرە خەوتووەكەى تەندروستى و ئەنجومەنە كارتۆنیەكەى ناوەند و بەلێپسراوە نەخوێندەوارەكەى مەڵبەند و هەموو ئەو ماستاوچى و كاسە لێسانەى داكۆكى لەم دزانە دەكەن دەڵێم ئەگەر هاتن بۆ لاتان ئەم دزانە لەمەودوا ئەگەر دەریشیان ناكەن و ڕاویان نانێن ئەو زانیاریانەى خوارەوەیان پێ بڵێن و پرسیار بكەن لێیان و بڵێن بۆ لەناو بەڕێوبەرایەتى و نەخۆشخانە و هەموو دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى لەسنوورەكە باس هەر باسى دزى و گەندڵیەكانى ئێوەیە ؟ بۆ كەس باسى محەمەد ڕەسوڵ ناكات غەیرى ئێوە نەبێت ؟ داواكارم لەلیژنەى یاسایى وەزارەتى تەندروستى و داوكارى گشتى بێن بەدواداچوونى بەپەلە و جدى لەسەر ئەم زانیاریانە و ڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى بكەن و سەرجەم فەرمانى گواستنەوە كانیان ڕابگرن و هەڵوەشێنەوە تاكارى لیژنەى یاسایى و بەدادگایى كردنیان كۆتایى دێت نەوەك ئەوان پاڵپشت بەعیماد ئەحمەد و مەڵبەند ڕێگەنەدەن ئەم دزانە هەڵوەڕێن ...
ئەوەتا زانا بەرپرسیار و تاوانبارە لەبردن و دزینى سەدان هەزار لیتر سوتەمەنى ، شەهادەى تەزویر ، وەسڵى تەزویر عەیب ناكەن گوێ لەئەو دەگرن یان كەمالى پلاندانانى پێشوو سەردەمێك لیژنەى كڕینى دەرمان بووە بایى سەدان ملیۆن دینار دزى لەكڕینى دەرماندا كردووە بڕۆن سەرژمێریەك بكەن بزانن چەند كەس خۆشحاڵە بەدەركردنى لەبەڕێوبەرایەتى یان ئەو مامۆستا اسماعیلەى سەردەمێك لەكۆگابووە سەدان ئامێرى كارەبایى و سپلیت و قەنەفەى كڕیوە بەشێوەیەك هەموو مەوادى دەستى دوو بووە ئەو بەدەرەجە یەك نووسیوویەتى ، هەموو قەنەف و مێزەكان ئى كۆمپانیاكانى هەولێرن ئەو بەمەوادى توركی نووسیوە ، سەرجەم ئامێرەكانى ئەوكڕیونى ئى كۆمپانیایى تەقلیدن ئەو بەئەسڵى نووسیوە و پارەى خەیاڵى بەو ناوەوە وەرگرتووە .
لەهەمووى سەیرتر كەمایەیى ئابڕوچوون و شەرمەزاریە بۆ مەڵبەند و یەكێتى و عیماد ئەحمەد ، سەفین دزە چاونەترسەكە ساڵى 2004 و 2005 و 2006 و 2007 بەناوى یادى دامەزراندنى یەكێتى سەدان لافیتەى نوووسیوە بەشێوەیەك نەخۆشخانە هەبووە پانزە لافیتەیان لەسەر نووسیوە كەچى لافیتەكیان نەكڕیوە و هەڵنەواسیوە ، بۆ ساڵانى دواتریش چەند لافیتەیەكى كۆنیان هەڵواسیوەتەوە كارمەندێك سوكایەتى بەیادى دامەزراندنى ئەو حزبەوە بكات و دەیان ملیۆن دینار ساڵانە بەناوى یادى دامەزراندنى ئەو حزبەوە بدزێت دەبێ ئەو حزبە چ ئومێدێكى پێ هەبێت ؟ لەهەمووشى خراپتر دێ و دەبێتە چاوساغ و ڕى نیشاندەرى حزب و مەڵبەند و عیماد ئەحمەد و ئەنجومەنى ناوەند و تەلەفۆنى بە بیست دەقە و نیو سەعات بۆ دەكەن ،تەنها نیو سەعات گوێتان لەخەڵك گرتبایە ئێستا ئەم حزبە ئاواى بەسەر نەدەهات ئەوانى تریش بەهەمان شێوە بەس وەرن بۆ بەشى ئەندازە ئەوكات دەزانن جەمالى ناشیرن چى كردووە و چى دزیوە ، وەرن بۆ بەشى حسابات جەردەیى و دزى سەرباز ومحەمەد عەزیز ببینن ئەوەى زیاتریش بۆتە مایەیى كارەسات بێ دەنگى ئۆپۆزسیۆن بەگشتى و گۆڕان بەتایبەتیە لەئاست ئەمانە ، چونكە دەڵێن ئەمانە ئەو ستافە دزە بەحوكمى پەیوەندى توند و تۆڵیان لەگەڵ ئەندام پەرلەمانى لیستى گۆڕان پێشەوا تۆفیق كانى وەتمانى گۆڕان و ڕاگەیاندنەكەى لێیان بێ دەنگن تەنانەت ئەوانەى لیستى سەردەم و ئەو كارمەندە تەندروستیانەى كەبەحساب گۆڕانیشن لێیان بێ دەنگن ترسنۆكانە هیچ هەڵوێستێكیان نیە بگرە داكۆكیان لێ دەكەن تەنانەت پێشەوا تۆفیق ڕێگەى نەداوە ئەو ڕاپۆرتانەى لەسەر ئەمانە هەیە بگاتە پەرلەمانیش كەخەڵك دەڵێ گۆڕان و یەكێتى فەرقیان نیە ناحەقیان نیە چونكە ئەم كارەساتانەیان لێ دەبینێ .
لەكۆتایدا داواكارم لەسەرجەم دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى و فەرمانبەرانى كارگێرى و خۆیەتى سنوورى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە لەهەوڵى لادانى بەڕێز دكتۆر محەمەد ڕەسول باهەڵوێستمان هەبێت و ڕێگەنەدەین لەسەر پێشنیار و پیلانى ئەم دزانە لابدرێت باهەموومان پشتیوانى دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ بین و كەمپین و مانگرتنى لەنەخۆشخانەكان بۆ ڕابگەیەنین بائێمە داوا بكەین ئەو ستافە دزەى پێشوو تا زیاتر خۆیان نەقڵ نەكردووە و ڕایان نەكردووە بدەین بەدادگاو وازیان لێ نەهێنین .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە