كه‌ بینیم جه‌لال تاڵه‌بانی‌ بووه‌ به‌ سه‌ركۆمار، گریام

Sunday, 24/10/2010, 12:00


ئه‌مه‌ ووته‌ی سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مه‌ریکایه‌ جۆرج ده‌بلیو بۆش ، له‌کاتێکدا له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئه‌م پیاوه‌ کاوبۆ یه‌ خوانێکی بۆ ڕێخراوه‌ ئه‌م زاته‌ له‌وه‌لامی پرسیارێکدا که ‌پێیان ووتوه‌ که‌ی له‌کۆشکی سپیدا گریاویت بۆش ده‌ڵێ (که ‌بینیم جه‌لال تاڵه‌بانی بوو به ‌سه‌رۆک کۆمار).
هه‌مووڕۆژێک ڕۆژنامه‌ ڕووزه‌رده‌که‌ی کوردستانی نوێ ئه‌وه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) ناوی نابوو هاوکاری نوێ له‌لاپه‌ڕه‌ی (19) دا بابه‌تێکی هه‌یه‌ ناوی(گاڵته‌و گه‌په‌) پرسیاره‌که‌ی من له‌وه‌دایه‌ داخۆ بۆچی ئه‌م بابه‌ته‌یان له‌وێدا بڵاو نه‌کردۆته‌وه،‌ تاخه‌ڵک به‌کوڵ پێبکه‌نێت؟ ئێ خۆ خه‌ڵکی باشوور هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان بۆ ماوه‌ته‌وه‌ ، ئێمه‌ نازانین داخۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاسته‌ یان وه‌ک هه‌موو کاره‌کانی تریان له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی تره‌وه‌ پێیان راگه‌یاندوون؟! منیش ده‌ڵێم: بۆش ئه‌وه‌ تۆ نه‌بوویت به‌ته‌نها گریاویت، به‌ڵکو هه‌موو کورد ده‌ستی کرده‌ گریان، به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌مان بۆ شتێک گریاوین ، هاوڕێ ی هێژا کاک ئاریان بابان له‌کوردستان پۆستدا بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیار و پڕ زانیاریی بڵاوکردۆته‌وه‌ له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌و نهێنییانه‌ی، که‌ ئه‌م کتێبه‌ بۆمان ده‌درکێنێت) له‌وێدا باسی داگیرکه‌رانی ئیمپریالی ده‌کات بۆ وولاتانی دنیا به‌تایبه‌ت ووڵاتی ئه‌مه‌ریکا و په‌یامه‌که‌ی بۆ گه‌لی کورد.
نووسه‌ر له ‌نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێ: (ئەمەریكا لە شەری ئێراقدا، نزیكەی 3 تریلۆن دۆلاری سەرف كرد) تۆ بڵێیت له‌خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌دا نه‌بێت؟ بۆش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌که‌ی گریاوه‌ و زانیوێتی تاڵه‌بانی که‌سێکه‌ به‌س بیر له‌ کورسییه‌ فۆڕمیکاکه‌ی ژێری ده‌کاته‌وه‌، ئه‌وه ‌نییه‌ هه‌رچی ئابرووه‌ بۆ کوردی نه‌هێشتووه!‌ ئێمه‌ی کوردیش ده‌گرین ده‌ڵێین خودایه‌ که‌ی له‌م کابرا نه‌خۆشه‌ ڕزگارمان ده‌بێت؟ بۆش که‌ گریاوه‌ بۆ تاڵه‌بانی مانای ئه‌وه‌ نییه‌ تاڵه‌بانی خۆش ده‌وێت، ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆچی که ‌له ‌به‌غداد بوو، تا سه‌رکرده‌ عه‌ره‌به‌ عێراقییه‌کان وه‌ستابوون، جۆرج بۆش ته‌نها ده‌ستێک که‌ نه‌یگرت و رێزی لێ نه‌نا، ده‌ستی تاڵه‌بانیی بوو! ؟ ئایا ئه‌گه‌ر تاله‌بانی ئه‌وه‌نده‌ که‌سێکی رێزدار و خۆشه‌ویست بووایه‌ جۆرج بۆش ئه‌وساته‌ وه‌خته‌ ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی پێ ده‌کرد و رێزی لێنه‌نا و ده‌ستی ئه‌ویشی نه‌ده‌‌گرت؟




سه‌رچاوه‌:
سایتی چاودێر:
سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا شانازی به‌ بڕیاره‌كانیه‌وه‌ ئه‌كات
بڵاوكرایه‌وه‌ له Saturday, October 23

بوش: كه‌ بینیم جه‌لال تاڵه‌بانی‌ بوه‌ به‌ سه‌ركۆمار، گریام
سایتی‌ چاودێر: جۆرج ده‌بلیو بوش- ی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مریکا رایگه‌یاند: ھیچ په‌شیمان نییه‌ له‌ھه‌ر بڕیارێکی که‌ له‌ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا داویه‌تی و وتی: شانازیی به‌وه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ له‌عیراق ئه‌نجاممدا..
بوش که‌ ھه‌شت ساڵ به‌دوو خولی سه‌رۆکایه‌تی له‌ھه‌ستیارترین بارودۆخی جیھاندا که ‌شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر بوو له‌سه‌ردانی کوێت دا له‌باسوخواسی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بۆ دۆسته‌کانی خۆی گێڕایه‌وه‌ که‌ خوانێکیان له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئه‌و رێکخستبوو، له‌میانی قسه‌کانیدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ چ جارێک له‌مانه‌وه‌ی له‌کۆشکی سپیدا گریاوه‌، سه‌رۆک بوش وتی: ته‌نیا ئه‌وکاته‌ گریام که‌ بینیم جه‌لال تاڵه‌بانی بوو به‌سه‌رۆک کۆمار.
ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئاستی ئه‌و وه‌رگه‌ڕانه‌ی ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی رزگاری عیراق ھاته‌کایه‌وه‌و میللـه‌تی عیراقی له‌ده‌ستی سته‌م و دیکتاتۆریی رزگارکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە