که م ئه ندامانی هه رێمی کوردستان به‌ دوو وتار حاڵی خۆیان باس ده‌که‌ن..

Friday, 08/01/2010, 12:00


1

ئه وپاره و ئوتومبیلانه ى دە درێنه لێپرسراوانی(یه کێتی که م ئه ندامانی کوردستان)

له به رامبه ر چیداپێیان ده درێت ؟

یه کێتی که م ئه ندامانی کوردستان که باره گایان له سلێمانییه و ماوه ی 13 ساڵه دامه زراوه وبه ناوی خۆشگوزه رانی بۆکه م ئه ندامان و ده سته به ر کردنی مافه کانیان کارده که ن،هه رچه نده ئه م رێکخراوه له لایه ن حکومه تی هه رێمی کوردستان و ڕێکخراوه بیانی و ناوخۆی و لایه نه په یوه ندی داره کانه وه به شێوه یه کی یاسای مامه ڵه ی له گه ڵ ده کرێت و لێپرسراوانی ئه م ڕێکخراوه به نوێنه ری که م ئه ندامان ناسراون هه روه کوبڵێی هه ڵبژێردراوی ئه م توێژه هه ژارولێقه وماو و که م ده رامه ته ی کوردستان بن !

له ڕاستیدا وه ک ئاشکرابووه له دوای پرۆسه ی ئازادی عێراق نزیکه ی له سه دا دووی 2% که م ئه ندامان به شداریان له ده نگدان و هه ڵبژاردنی لێپرسراوانی ئه م ڕێکخراوه دا کردووه له( 2001).

ئه وه ی خه موپرسی ئێمه یه ئایا ئه م ڕێکخراوه هه تائێستا چ ڕۆلێکیان بینیوه له به یاسای کردنی سه ره تایترین مافه کانی که م ئه ندامان و چ خۆشگوزه رانییه کیان بۆ دابین کردوون ؟؟

هه مووکه س ده زانێ که م ئه ندامان مانگانه ته نها بڕی (000 50) په نجاهه زاردیناربۆهه رکه م ئه ندامێک وه ک یارمه تی نه ک مووچه له لایه ن حکومه تی هه رێمی کوردستانه وه پێده درێت ، له کاتێکدا هه مووکه س ده زانن که ئه م بڕه پاره یه چه ند قیمه تی هه یه له دابین کردن و به ڕێوه بردنی پێداویستییه کانی ژیانیاندا !؟

له هه مانکاتدا مووچه ی مامناوه ندی مامۆستایه ک یان فه رمان به رێکی ئاسایش (هه شت سه د هه زاربۆ یه ک ملیۆن دیناره) و به رزترین مووچه ش هی ئه ندام په رله مانه که مانگی (حەوت ملیون) دیناری پێ ده درێت !

سه یره حکومه ت بێ ئاگایه یان یه کێتی که م ئه ندامان و ڕێکخراوه کانی تری که م ئه ندامان له وه ی که ئه م زوڵم لێکردن و ماف پێشێل کردن و هه ق خواردنه ی که م ئه ندامان کێ لێیان به رپرسیاره ؟

حکومه ت یان یه کێتی که م ئه ندامان و ڕێکخراوه کانی تری که م ئه ندامان ؟

بێگومان هه موویان به رپرسیارن و ئه م زوڵم لێکردنه به رۆکیانی گرتووه ، ئه گه ر نا ئێمه دیسان ده پرسینه وه هه تائێستا کام یاسا له خه مه کانی که م ئه ندامانی که مکردۆته وه و چ مافێکیان بۆدابین کراوه له م هه رێمه دا ؟

تۆبڵێی ئێمه بێ ئاگابین !

نا ئه وه تا لێپرسراوی گشتی یه کێتی که م ئه ندامان له پێش پرۆسه ی ئازادی عێراق نه ئۆتۆمبێل و نه خانوی چه ند قات و نه هیچ جۆره سه روه ت و سامانێکی نه بووه به به ڵگه وه ، به ڵام ئه وه ی ئێستا ئاشکرایه بۆ هه مووکه س ئه م لێپرسراوه خاوه نی ئاخرمۆدێلی ئۆتۆمبێل وخانووه که شی به ره وسێ قات ده بات وله مووچه یه ک زیاتر چه ندین مووچه و یارمه تی وکۆمه کێک وه رده گرێت له حکومه ت و حیزب و لایه نی تریش که هه ندێکیان ژێربه ژێره ونه زانراوه !

به ڵام خۆش به ختانه هه رلێپرسراوه که یان وانییه به ڵکوچه ند ئه ندامێکی ده سته ی کارگێڕیان که له په نجه کانی ده ستێک تێناپه ڕن ئه م مافه یان ده ست که وتووه به ڵام وه ک لێپرسراوه که یان نا !

ئێمه ده پرسینه وه ئه م سه روه ت و سامانه یان له کوێ هێنا؟ بڕۆن بزانن ژیانیان له چاو که م ئه ندامانی هه ژاری تردا چ جیاوازییه کی هه یه ! ئایا مافی ئه وان جیاوازتره له هی سه رجه م که م ئه ندامان ؟ ئایا ژیانی خۆش گوزه رانی هه ربۆ لێپرسراوانی ڕێکخراوه که یه ؟!

ئه ی کوا نوێنه رایه تی کردنه که یان بۆ که م ئه ندامان ؟ بڵێی کۆششه که یان هه ربۆ خۆیان بێت به وه رگرتنی هه موو ئه وپاره و کۆمه ک و که لوپه لانه له حکومه ت و حیزب له به رامبه ر بێده نگیان له ئاست مافه کانی که م ئه ندامانی ترداو له به رامبه ر به شداریکردنیان له زوڵم کردن له م توێژه هه ره هه ژارو که م ده رامه ت و لێقه وماوه ی هه رێمه که مان.

2
بێدەنگى رێكخراوە كەمئەندامیەكان بوەتە هۆى دواخستنى دابین كردنى پیّداویستیەكانى كەم ئەندامان,

یان لە هەوڵى گیرفان پڕكردن و ماڵ و ئۆتۆمبێل پەیداكردندان بۆ خۆیان؟



كەم ئەندامە بەڕێزەكان زۆر جار ئێمەى كەم ئەندامان گلەیى لە حكومەت دەكەین كە گوایە وەك پێویست پێداویستى كەمئەندامان دابین ناكات وە تەنها شتێكى بەرچاو كە هەبێت ئەو بڕە هاوكاریەیە كە ئامادە نیە وەك موچەیەكى ڕەسمى دانى پێدا بنێن .ئایا هۆكارى ئەم كەم تەرخەمیە چییە و كێە حكومەتە یان ئێمەى كەمئەندامان یان ئەو ڕێكخراوانەى بەناو بونەتە نوێنەرمان . لێرەدا پێویستە ئێمەى كەم ئەندامان بێدەنگ نەبین لە ئاستى كەم تەرخەمى حكومەت و كەندەڵیەكانى رێكخراوە كەم ئەندامیەكان كە بە ناوى خزمەت كردنى كەم ئەندامەوە بۆ خۆیان ژیانیا خستوەتە ئاستێكى بەرز، وەك خۆیان دەڵێن بەدەست هێنانى پێداویستیەك بۆ ئێمە ئاسانە بەڵام بۆ كەسانى تر زەحمەتە..مەبەستم لە (چاوپێكەوتنەكەى بەڕێز عمر كەریم محمد لێپرسراوى گشتى یەكیتى كەم ئەندامانە دەڵێت لەماڵەوە عەرەبانەیەكم هەیە لە نێو ئۆتۆمبێلەكەم ولە ڕێكخراویش دانەیەك هێشتا دەڵێت نیگەرانم ئەمانە ئاسان بۆ من دەست دەكەون بۆكەم ئەندامێكیكە زەحمەتە ,هەروەها خانوى دوقات و ئوتومبێلى كۆنترۆل و هتد....... وە یان لە كاتى پڕو پاگەندەى هەڵبژاردنەكاندا بەڕێزى دەڵێت ئەگەر بەڕێز كاك عماد احمد بەبڕى تەنها پێنج هەزار دینار هاوكاریەكەى كەم ئەندامان زیاد بكات ممنونم ... ئەم قسانەیە كە حكومەتى والێكردوە وابزانێ كەم ئەندامان بەهەموو شتێك ڕازین .. لێرەوە دەلێم بەڕیز كاك عمر كریم بەرێزتان و چەند كەم ئەندامێكى دەورووبەرت لە ئەنجامى پروپاكەندە بۆ هەلبژاردن ئەو چەند ئوتۆمبێل و دیاریانەى وەرتان گرت پارەى یەك ساڵى هاوكارى كەم ئەندامان بوو , چەندەها شتی تریش.

من لێرەوە دوو پەیامم هەیە: یەكیان بۆ ئێوەىكەم ئەندامانی بەڕیِزە كەمەیەڵن ئەو ڕێكخراوەكەم ئەندامیانە ئاوا بەناوى ئێمەوە داواكارى بێمەعنا بكەن و خەریكى پارەو پول كۆكردنەوەبن. .

پەیامى دوەمم بۆ پەرلەمان و بەرپرسانى حكومەتە بەتایبەتى مەكتەبى ڕیِكخراوە دیمكراتیەكانى یەكیتى نیشتمانى كوردستان لە زمانى بەرپرسانى رێكخراوە كەم ئەندامیەكانەوە مەڕواننە بێدەنگى كەم ئەندامان گرنگ ئەوەیە لەكاتى بنیادنانى حكومەت دا بەئاشكرا بەشداریتان لەگەلبكەن نەك تەنها لە زارى رێكخراوەكەمئەندامیەكانەوە بێتان بڵێن خەمتان نەبێت كەم ئەندامان بە گوێى ئێمەدەكەن ،كەم ئەندامان بێجگە لەو 30 تا 40 كەمئەندامەى لە ناو ڕێكخراوەكاندا كاردەكەن كەس لێتان و لێان ڕازى نین وە پێویستە چاوێك بە سەروەت و سامانیاندا بخشێننەوە لە هەمووى گرنگ تر لە رابردوویان بكۆڵنەوە لەڕووى ئەخلاقى و سیاسیەوە مەیەڵن كەسانى گەندەڵ و نامەسئول نوێنەرایەتى تویژەكانى كۆمەڵ بكەن . ئێمە لەدەرەوە ڕێكخراوەكان باش دەناسین باشیان تێدایە وە خراپیش بەڵام بەداخەوە ناتوانین هیچ گۆڕانكارێكیان تێدا بكەین , تەنها لە ئێستاوە چاوەڕوانى ئێوەین تا كەی لەئاستى ئەم شتانەدا بێدەنگن؟

كەم ئەندامان دەڵێن
بێدەنگیمان ئاماژەنیە بە ڕازى بونمان تا كاتێكى دیارى نەكراو بێدەنگین زۆریش درێژە ناخایەنێت
پەیامى ئەو كەم ئەندامانەى كەكۆمەڵێك كەم ئەندامى گەندەڵ و نامەسئول نوێنەرایەتیان دەكەن
عێراق

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە