چەند ڕاستی یەک لە کۆنگرەی دووی حیزب لە زاری نیگهبانی دەرگای کۆنگرەکە.
Friday, 23/07/2010, 12:00
مەلا رەسوو قسان لەسەر خۆی دەکا و تاریخ دەنووسی. پێم خۆشبوو لێرەدا باسی مەلارەسوو بکم چوون قاچاغ بوو، مەلارەسوو وای نیشان دەدا لە سەرسیاسەتی قاچاغ بوو. مەلا رەسوو کابرایەکی بێکار بوو.
مەلا رەسوو کوڕی مەلا رەحمانی مەنیجەیە، مەلارەحمانی خاتە مەنیجەێ ژنی بەسەر دایکی مەلا رەسوو هێنا. ژنێکی هێنا خەڵکی سابڵاغێ بوو، زەبیدی نێو بو، ژنێکی زۆر چاک و موحتەرم بوو، لە تایەفەی قرژاڵان بوو، پێیان دەگوت زەبید قرژاڵ.
مەلارەسوو ئەوە ژنەی زۆر خۆش نەدەویست، رۆژێکی هێندی ڵێدابوو، هەموو لەشی شکاندبوو. مەلا رەسوو لەدەستی بابی هەڵات و چوو بۆ دێ یەکی منگوران لەوە دەمێنێتەوە، دوایی قاچاغ بوو و چوو بۆ عێراقە. مەلا رەسوو لەسەر حیزبایەتی قاچاغ نبوو، لە زر دایکی دابوو. لەسەر لێدان و شکنجەکردنی زر دایکی قاچاغ بوو، و هاتبوو عێراقێ.
مەلا رەسوو بەێنێکی لای مەلا عەلی مەلای خەلیلی مایەوە، دوایی ڕۆیی لە دێ یەکی پەژدەرێ بنێوی هێرۆیە. ئەمن و مەلارەسوو خەڵکی شاریکین، ئەمن لە ماهاباتێ لە دایک بووم، مەلا رەسوو لە دێهاتی منگوران لە دایکی بوو، دواتر بە گەورەیی هاتە سابلاغێ. ئەمن ساڵێک دوای مەرەسووی قاچاغ بووم.
مەلارەسوو دەنووسێ بۆ دوکتور قاسملو فەرەشتەبوو؟، بەڵام، رەحیمی ئەمیی، عەمەدەمین سەراجی و حەسەنی رەستگار و ئەحەمەد توفیق ئەوانە هەموویان پیاوی خراپ بوون؟. ئەمن باسی ئەوانە دەکەم.
لە کۆنگرە ٢ی حیزبێ ئەمن نیگهبانی بەردەرگای کۆنگرە بووم، ئاگام لە هەموو شتکانی کۆنگرەی بوو. ئەو کاتە خوالێخۆشبوو ئەحەمەد توفیق بوو بە گژ ئەواندا هات نەدوکتور قاسملو.
لە کۆنگرە دوو دا لە سەر داخوازی خوالێخۆشبوو ئەحەمەد توفیق، دوکتور قاسملو، سەلاحی موعتەدی وچەند کەسی دیکە بە رەسمی لە لایان خوالێخۆشبوو ئەحەمەد توفیقەوە دەرکران، لە حیزبێ دەرکران.
هەرچەند ئەمن کوردیم نەدەزانی و نەم دەتوانی بەیاننامەکەی بخوێنمەوە، بەلام تا دوو ساڵان بەیاننامەکەی کۆنگرەی دووی حیزب لە کەن من بوو. مەلا رەسوو باسی عەلی قازی دەکا، کوڕی ڕەش، باشەە کوڕی رەش کێ دەری کرد. لە دانیشتنی دەفتەری سیاسی دا کە دوکتور قاسملو و دوکتور سەعید و مەلا عەوڵڵابەشداربوون، مەلا عەوڵڵا پێشنیاری کرد کە کوڕی ڕەش بگیرێ، دوکتور قاسملو و دوکتور سەعید گوتیان ئەو کوڕی قازی مەحەمەدیە.
ئەوە جوان نابێ بۆ حیزبی ئەوی زیندانی بکەین، مەلا عەوڵڵا گوتی چوونکە کوڕی قازی مەحەمەدیە دەبێ زیدانی بکرێ، ئەگەر ئەو کارە نەکەن ئەمن ئیستا لە دەفتەری سیاسی ئیستعفایی دەدەم و دەڕۆم، بە زۆری زۆرداری کوری قازی مەحەمەدی ناردە زیندانی و دەفتەری سیاسی قسەی مەلاعەوڵڵای قەبوول کرد و کوڕی ڕەشییان ناردە زیندانی. کوڕی ڕەش مەلا عەوڵلای ناردیە زیندانی، مەلا عەوڵڵا، ماموەستا هێمنی موکوریانی، شاعری بناوبانگی ناردە زیندانی.
مەلا عەوڵڵا لە هەموو کەس زیاتر جنێوی بە خوالێخۆشبوو کاک ئەحەمەد توفیق داوە، مەلا عەوڵڵا دەێگوت ئەحەمەد توفیق جاسووسی بەعسیان بوو، ئەمنی لە بەغدایە بگرت داوە، لە کتێبەکەشی دا نووسیەویەتی کە ئەو کابرایە، ئەحەمەد توفیق سادیسمی هەبوو. حەمەدەمینی سەراجی کە مەلا رەسوو باسی دەکا، لە دەستی مەلا عەوڵڵای هەڵات.
مەلاعەوڵلا و حەسەنی رەستگار بە یەکەوە جنێویان بە دوکتور قاسملو دەدا. حەسەنی رەستگار ددوکتور قاسملوی بە خائین و جاش نێوبردوە، و مەلا عەبدوڵڵا جنێوی بە بابی دوکتور قاسملوی داوە. چاو لە کتێبی دوکتور خەلێقی بکەن، مەڵا عەوڵلا لە نامەیەکدا بۆ حەسەنپوری نوسیویەتی (نەعلەت لە بابی ئەو کەسی دا کە لە پێش هەمووکەس ئەو دوکان و بازارەی دانا). مەلاعەبدوڵلا ئەمیری و قادری عەبدی و هاوڕییەکانی پاڵی پێوەناوە و لە حیزبێ وەدەرناوەن.
مەلاعەبدوڵڵا باسی مەلا رەسوو دەکا، جارێک مەلا رەحیمی عەباسی گێرایەوە کە مەلا رەسوو لە دەرەوە لە سوئیدێ داوای کردووە مەلاعەوڵڵای ببینی، مەلا عەوڵڵا لە جواب دا گوتبووی ئەمن لەگەل گوی دریژی دانانیشم.
هەموو ئیوە دیتوتانە چی لەسەر نووسەری بناوبانگ کاک کەریمی حیسامی نووسیوە، نەک دوکتور قاسملو، پاشان مەلا رەسوو شتێکی لە بیر خۆی دەباتەوە، ئەو وەختێ، هاوینی ٥٨ مەلا رەسوو، مەلاحەسەنی رەستگار، و کەریمی حەداد، دەریایەکیان چەک و تەقەمەنی، مووهیمات لە کوڕی ڕەش وەرگرت. مانگانەی ١٠٠٠ پێشمەرگەیان بۆ چەند مانگ لە کوری ڕەش وەگیرا، کڕی ماشینەکانی هاتوچۆی خەڵکیشیان لە کوڕی ڕەش وەرگرت.
ئەو چەکە و تەقەمەنییە هەمووی لە بازارەکانی چیانە. میراوە، کاوڵان و مەهابادی فرۆشرا و کرایە پۆل چۆ دەگێرفانی ئەو سێ کەسانەوە، بەڵام دوای ئەوەی کوڕی ڕەش گیرا یەککێشیان لەوانە دیفاعی لە کوڕی ڕەش نکرد.
کوڕی ڕەش چاکی لە بیرماوە کە ئەوانە چۆن ئەو چەک وتەقەمەنییەیان لێی وەرگرت، کوڕی ڕەش لە هەموو کەس باشتر ئەوەی دەزانی.
مەلا رەسوو خۆی بە فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە دەناسینی، بەڵام رێزدارحاجی حۆسێنی حەداد لە کتێبە بەنرخەکەی خۆی دا جوان ئیشارەی کردووە کێ فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە بووە. مەلا رەسوو قەت فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە نبوو، هەر بۆ خۆی ئەو ئیدعایەی دەکا.
مەلارەسوو ئەتۆ هاوشارەت تاڵانکرد، گەنمی هاوشارەت بە ماشینان هینا بۆ کاوڵانی، پادگانی سابڵاخێت تاڵان کرد، سەدی نەورۆزلوت تالان کرد، قاب و دەوری بە قیمەتەکانیش هێنایەوە ماڵە خۆت، بڕنەوەکانی سەدی نەورۆزڵوت هەموو فرۆشتن، ئێستاش هەر رازی نەبووی.
مەلا رەسوو باسی تیکهەڵچوونی دەکا، بەڵام تێکهەڵ چوونەکە بەێنی ئەو و کەریم خاڵدار بوو، هەموو تایەفەکەیان، و سیدی زاوایان لە دەوری ٢٠ تا٣٠ نەفەر هێرش یان کردە سەر کەریم خاڵدارو بە هەمووان لێیان دا چوون باسی دزییەکانی مەلارەسووی دەکرد.
مەلارەسوو دەڵێ لە کۆنگرە پێنچەم دا لەسەر دوکتور قاسملوی شتی گوتووە، و بە یەکجاری ماڵئاوایی خوازتووە، زۆر سەیرە، ئەو وەختەی کە کۆنگرەی پێنچەم گیرا، مەلا رەسوو نێوە ئەو شتانەی کە دزی بوونی نەێفرۆشتبوون و خۆردی نەکرد بوونەوە. هەرچەندی دەوڵەمەند ببوو، ئەوەندشی لە نێو کارد و پێشمەرگەکان بێ قیمەت ببوو.
شەهید هەژار فەرماندەی هێزی پێشەوا مسەئولی کۆمیتەی شار سابلاخ و هەموو کادرو پێشمەگەکانی مەهاباد، دەیان و سەدان مەدرەکیان لەسەر دزیەکانی مەلارەسوو بەدەستەوە بوو.
ئەگەر لە کۆنگرەی پێنجەم مسەئولییەتکیان بە مەلارەسوو دابایە هەموو پێشمەرگەکەو کادری هێزی پێشەوا دەڕۆیشتن و کاریان بە جێ دەهێشت. مەلارەسوو لەسەرتاسەری مەنتەقەی مەهابادێ نێدەوێرا خۆی نیشان دا، هەر جێیەکی پێشمەرگەکان و کادرکانی هێزی پێشەوای لێ دەدین هەڵدەهات.
لەوەختی کۆنگرەی پێچەم دا ئەوەی دەێهەویست پێگەیشتبوو، بە دەیان میلیونی ئەو وەختەی پوڵی لە سەر یەک دانا بوو، خواخوای بوو بەهانەیەکی دەست کەوێت و خۆی دەکوردستانی عێراقی هاوێتەوە، و هەر واشی کرد.
مەلا رەسوو وای نیشان دەدا کە لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ دا کە بەشداری جووڵانەوەکەی بوو بەڵام تەنیا یەک سفری بۆ لای سوڵیمانی موعینی و رەفیقەکانی کرد، ئەویش بە ئیجازەی حکومەتی ئێرانیە بوو، و لەو کاتەدا شەرەکەی سپی سەنگی روودا. لەو شەڕەی دا ١٢ ژاندارم و چەند جاش کۆژران و چەکەکانیان وەدەست پێشمەرگەکان کەوەت و تەحویلی مەلارەسوولی دا و ئەویش دەگەڵ خۆی هێنان و فرۆشتنی، بەلام ئیستاش خواردۆیەتی و تاقە قارنیکشی بۆ پێشمەگەکان نەناردەوە.
بەشداری بوونی مەلارەسوو لە جوولانەوەی ٤٦ و ٤٧ دا تەنیا ئەو سفرە بوو بۆ لای پێشمەرگەکان کردوویەتی، ئەویش بە ئاگاداری دەوڵەتی ئێرانیە، ئەگەر بشگیرابایە، مەلارەسوو هیچی پێ نەدەگوترا و تەشویق یان دەکرد و ئازادیان دەکرد، ئەوەندە سفرەی کردوو کە هاتوو لای پێشمەرگەکان و گەراوەتەوە، ئەویش مائمورییەتی دەوڵەتی ئێرانی بوو.
ئەو لەوەڵومی ئەو کەسەدایە کە لە لەندەوە بناوێکی نهێنی هێندی شتی نووسیبو و باسی مەلارووسلی کردووە، ئەو کەس مەلارسوو بۆ خۆیەتی.
*نیگهبانی دەرگای کۆنگرەی دوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٢٣ تەمموزی ٢٠١٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست