کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کەمپینێکی هۆشداری بۆ پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین و کەیسی " نەبەز گۆران "

Saturday, 07/06/2014, 12:00




ئاشکرایە ئەو پەیژەیەی بزوتنەوەی گۆڕانی پێدا سەرکەوت بۆ بەرزاییەکانی دەسەڵات، " ئازادی بیروڕا، عەدالەتی کۆمەڵایەتی، گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی، گێڕانەوەی مافەخوراوەکانی خەڵک، گێڕانەوەی شکۆ و کەسایەتی بۆ تاکی کورد" و چەند شیعاراتێکی تر بوون. بەداخەوە لەیەکەم هەنگاوی ئەم دەسەڵاتدارێتییەدا ڕێگەیاندا ڕاوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمان لەسەر بیروڕای ئازاد و خستنەڕووی بەڵگەیەک ڕۆژنامەنوس "نەبەز گۆران" بدەنە دادگا و داوای قەرەبووی ماددی لێبکەن. جگە لەوەی ئیدانەی ئەم هەڵوێستەی ڕاوێژکار " مەجید ساڵح " دەکەین، هۆشداریش دەدەینە سەرۆکی پەرلەمان و کاربەدەستانی ئەو بزوتنەوەیە کە بەزووترین کات لێپرسینەوە لەو ڕاوێژکارە بکەن هەر بەزۆر داواکەی پێ بکێشنەوە.. ئەمە نە پاڕانەوەیە و نە داواکاری، بەڵکو پێویستییەکی حەتمییە و دەبێت ئەم هەنگاوە ببینین.. ئەگەر نا .. بێگومان لە ئایندەدا هەڵوێستی توندترمان دەبێت و لەڕێگای ڕاگەیاندنەکانەوە ئەم سەرپێچی و دووفاقییە بۆ خەڵکی کوردستان ڕوون دەکەینەوە و لێناگەڕێین ئاوا بە ئاسانی تێپەڕێت.

جێگای ئاماژەیە، هەڵسوڕاو و میدیاکاران و ئەندام پەرلەمان و کەسایەتیەکانی گۆڕان هەمیشە لەدژی لایەنەکانی تر بۆ پرسێکی وەها لەسەنگەردا بوون و خۆیان بە خاوەنی ئەم جۆرە کەیسانە زانیوە. هێشتا تیرۆری کاوە گەرمیانی نەبووە بە ساڵێک و جوان لەبیرمانە میدیاکانی گۆڕان بەتایبەت" کەی ئێن ئێن" چۆن نمایشی خەمخۆرترین گروپی میدیاییان کرد بۆ پشتگیری لە خانەوادەی ئەو قوربانییە، بینیمان چەندان بەرنامە و ڕێپۆرتاژ و ئەکتیڤیتی پڕ لە باق و بریقیان پیشانی خەڵک دەدا و خۆیان وەک خاوەنی ئەو هاوپیشەیەیان دەناساند.. بەڵام بەداخەوە ئەم بێدەنگی و پشتتێکردنەی ئەوان لە" نەبەز گۆران" دەیان پرسیار دروست دەکەن و وەڵامی ئەوەمان دەدەنەوە کە ئایا کەمپینەکانیان بۆ کاوە و سۆران و سەردەشت ڕاستگۆیانە بوو یان نا!!!

ئەم کەمپینی هۆشدارییە دەخەینە بەردەم خەڵکی کوردستان و میدیاکار و ئازادیخوازان لەهەموو لایەنەکان. چاوەڕێین بزانین کێن ئەوانەی بەڕاستی لەخەمی قوربانییانی ئازادی ڕادەربڕیندا بوون. لێرەوە چاوەڕێی هەڵوێست و وەڵامی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمانین بۆ بەدەنگەوەهاتنی کەیسێک کەبەهۆی هاوشێوەکانیەوە ئێستا لە دەسەڵات و جەمسەرەکانی بڕیارداندان.. لەئەگەری ئیهمالکردنی ئەم نامەیە، هەڵوێستی ترمان دەبێت و بێدەنگ نابین هەتا ئەو داوایە لەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسە نەکێشرێتەوە.

هێمن ڕەئووف ... کەنەدا
سالار جاف ... سویسرا
هیوا فریاد ڕەس ... هەولێر
گەشە جاف ... لەندەن
کەمال چۆمانی ... چۆمان
نەجیبە مەحمود ... سوید
نەریمان ئەحمەد ... سویسرا
جەمال پیرە ... سلێمانی
بەهمەن عومەر ... هەولێر
جیهاد موحەمەد ... نەرویج
سۆران کۆستە ... نەرویج
کامیل ئەحمەد ... ئەڵمانیا
گەرمیانی حەمەی پور ... کەلار
زانا عەبدولڕەحمان ... سلێمانی
بەهرۆز جەعفەر ... تورکیا
ڕەوا محەمەد ... هەولێر
ئەیوب حەسەن مەعروف... ئەڵمانیا
دکتۆر فایەق گوڵپی ... هەڵەبجە
زریان کەمال ... بەریتانیا
دکتۆر سالار باسیرە ... ئەڵمانیا
هەڤاڵ نەژاد ... هەولێر
کاروان ئەحمەد ... کەلار
هەردی ئەحمەد دەروێش ... سلێمانی
هانا عەلی ... کەنەدا
شەماڵ عوبێد ... ڕانیە
شێخە ڕەسوڵ ... چوارقوڕنە
شێنێ جەبار ... سلێمانی
ئیبراهیم حەمە ... سوید
بابان عەلی ئەحمەد ... سلێمانی
فەرمان خێڵانی ... بەلجیکا
جەمال سەید سادقی ... کەنەدا
ساڵح میراودەلی ... بەریتانیا
کەیوان هەورامی ... هەڵەبجە
محەمەد مەجید ... سلێمانی
سارەوان عەبدوڵا قەڵپی ... سلێمانی
بینایی عەبدولڕەحمان .. بەریتانیا
ئەحمەد زامدار ... سلێمانی
تەنیا محەمەد ... ڕانیە
فەهمی محەمەد ... سویسرا
ئومێد ئیسماعیل ... ئەڵمانیا
گۆران ڕەحیم ... ئەمریکا
بێستون عەبدوڵا ... ڕانیە
کاروان عومەر ... سلێمانی
هەردی شەفیق ... سەید سادق
سەردار عەبدوڵا حەمە ... کەنەدا
دیلمان عەبدوڵا ساڵح ... سلێمانی
سەمیرە حەمە ساڵح ... سویسرا
ئەیوب حەسەن ... هەڵەبجە
عەبدولڕەحمان موستەفا ... هەولێر
کامەران سەرسپی ... هەولێر
ئاریان ڕەشید ... سلێمانی
هێمن کەریم خورشید ... لەندەن
ماجید سلێمان محەمەد ... کەلار
ڕێبەر عومەر ... هەولێر
یوسف قادر ... سلێمانی
پشتیوان عومەر عەلی ... ناحیەی ڕزگاری
سیروان محەمەد ... شارەزوور
چۆمان عوسمان ... هەڵەبجە
فەرەیدون کونجرینی ... ئەڵمانیا
کوردۆ گوڵانداڵ ... سوید
ڕێبوار عەبدوڵا ... دەربەندیخان
زەکەریا حەوێز ... حاجیاوا
دیاکۆ سەلام ... سوێد
بەرزان محەمەد ... سوێد
عەباس ڕۆستەم ... سلێمانی
دانا محەمەد ... سلێمانی
شاخەوان حەسەن ... سوید
کەریم سابیر ... بەریتانیا
نەبەز ئەکرەم عەبدوڵا... کۆیە
فریاد لەتیف... بەریتانیا
هاڤاڵ ئاکۆ ... هەولێر
ڕێبین زرار ... هەولێر
ڕامان مەریوانی ... سلێمانی
باهۆز شوانی ... سلێمانی
کیکاوس واحید ... سوید
شەماڵ ڕەشید ... سەیدسادق
محەمەد ئیسماعیل عومەر ... ڕانیە
هەژار شەماڵ ... کەلار
هەرێم حسێن ... سەروچاوە
هەڵکەوت بێباڵ ... سلێمانی
هاوڕێ ئەحمەد ... سلێمانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە