لاى جەماوەرى كوردستان ئاشكرایە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى بزوتنەوەى رزگارى كورد كە شارۆچكەى دووبز هەردەم لە ریزى پێشەوەى قوربانى دان بووە چ بە خوێنى جوانترین گەنج ولاوى چ بە گرتن و دەركردن و ماڵ وێرانى و سوتانى لادێ و تاڵانكردنى موڵك وماڵ گەر ویژدان هەبێت لاى بەرپرسانى پارتى و یەكێتى با بڵین لە چ داستانێكى...