بارزانى و تالەبانى بەچراكەى دیۆجینەوە وەرنە دووبز
Sunday, 11/12/2011, 12:00
لاى جەماوەرى كوردستان ئاشكرایە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى بزوتنەوەى رزگارى كورد كە شارۆچكەى دووبز هەردەم لە ریزى پێشەوەى قوربانى دان بووە چ بە خوێنى جوانترین گەنج ولاوى چ بە گرتن و دەركردن و ماڵ وێرانى و سوتانى لادێ و تاڵانكردنى موڵك وماڵ گەر ویژدان هەبێت لاى بەرپرسانى پارتى و یەكێتى با بڵین لە چ داستانێكى پارتى پێشمەرگەى دووبزیان لەگەڵ نەبووە و لە چ داستانێكى یەكێتى دووبزى خوێنى نەرشتووە
دەمەوێت هەموو خەڵكى بەشەرەفى كوردستان بزانن ئێمە تا ئێستا مولك و ماڵمان لە سایەى پارتى و یەكێتى تاڵان دەكرێت هەموو دوبزیەك بووە بە دیۆجینى فەیلەسوف و چراى هەڵگرتووە و دەگەرێت پێتان بڵێم دیوجین كێیە؟
لە سەدەى سیانزدە پێش زاینى لە ئەسینا پیاوێك ژیاوە بەناوى (دیوجین) بەپێى نوسراوەكان ئەم پیاوە بەهۆى شێوازى ژیانى نازناوى (Cynic)ى لێنرابوو بە ئەغریقى ئەم وشەیە ماناى (Dog)ە بەئینگلیزى كە دواتربووە یەكێك لە رێچكە فەلسەفیەكان بەناوى(Cynicism) ئەم پیاوەش بووە یەكێك لە گەورە فەیلەسوفەكانى ئەم رێچكەیە
ئەم فەیلەسوفە بەدرێژایى ژیانى رۆژانە چرایەكى هەڵگرتووە و گەراوە بە شوێن (man honest) واتە كەسێكى (شەریف ـ راستگۆ ـ سادە ـ دەست پاك ـ ئەمین ـ .........هتد) كەتا مرد نەیدۆزیەوە.
لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراقەوە زۆربەى دانیشتوانى دووبز چراكەى دیۆجینمان بەدەستەوەیە لەناو لێپرسراوەكانمان كە یەكێتى و پارتى سەپاندویانن بەسەرمانا دەگەرێین بۆ ئەو (هۆنست مان)ە و نایدۆزینەوە ئێمە هەشت ساڵە دەگەرێین ئێوەش ئەگەر خەمخۆرمانن هەشت سەعات بەدواداچون بۆ ئەم دزو جەردانە بكەن و تەنها پرسیارێكیان ئاراستە بكەن.
*ـ قایمقامی دووبز تۆ مریشك فرۆش بویت ئەم سەروەت و سامانەت لە كوی هێنا
*ـ سەرۆكى ئەنجومەنى قەزا تۆ لە سەر دزى حوكمى هەتا هەتا درابوویت ئەم سەروەت و سامانەت هى كێیە؟
*ـ بەرێوبەرى شارەوانى دووبز بۆ دژى ئاوارەو لێقەوماوانى كوردیت بەوەى یاسا رێ نادات خزمەتگەزاریان بۆ بكەى ئەى چۆن یاسا رێگاى دا زەوى شارەوانى بفرۆشیت و دابەشكەى لەگەڵ قایمقام و سەرۆكى ئەنجومەن.
*ـ بنكەى پۆلیسى دووبز بۆ هاوكارى قایمقام و ئەنجومەنن بۆ تەعریب كردنى دووبز (لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراق زیاتر لە 1000 ماڵى عەرەب هاتۆتە دووبز بە پارە)
لە پێش پرۆسەى ئازادى عێراق هەموو تواناى ئێوە بۆ ئەوە بوو چۆن ئێمە بپارێزن لە گەورەترین و سەخت ترین دوژمن كە حزبى بەعس و دارو دەستەكەى بوو كەچى ئێستا تێگەیشتنێكى جیاواز دروست بووە لاى خەڵك ئەویش ئەوەیە كە ئێوە بە پەلە بوونە بۆ ئەوەى زوتر دزەكانتان بنێرنە سەرمان و ئێسقانیشمان بشكێنن باوەر بكەن زۆر ئەستەمە خەڵك واى لێهاتووە لەگەڵ بەعس موقارەنەتان دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست