کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاش هەڕەشەى كوشتن و هەوڵى رفاندنەكەى، ئەمریكیەكان پشتیوانى بۆ رۆژنامەنووس (هیوا فریادڕەس) نیشان دەدەن

Monday, 30/08/2010, 12:00


سەرچاوەیەك لە رێكخراوى بزاڤى ژیان رایگەیاند كە چەند رۆژێك لەمەوبەر رۆژنامەنووس (هیوا فریادڕەس) سكرتێرى ئەو رێكخراوە لەگەڵ دبلۆمات و هیۆمانستانى سەر بالیۆزخانەى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا كۆبووەتەوەو بڕیاروایە بەدواداچوون و بە دەنگەوە هەتنیان هەبێت لەسەر ئەو هەڕەشەى كوشتن وهەوڵى رفاندنەى لەلایەن بەڕێوەبەرێكى ئاسایش و بەڕێوەبەرێكى پۆلیس لە شارى هەولێر بەرامبەر بە (فریادڕەس) كراوە.
هەروەها سەرچاوەكەى بزاڤى ژیان ئەوەشى ئاشكرا كرد، كۆبوونەوەكەى كە لەگەڵ (فریادڕەس)ى رۆژنامەنووس كراوە لەسەر داواى ئەمریكیەكان بووەو ماوەى یەك كاتژمێرى خایاندووە، هەرئەوكاتیش پێشتگیرى خۆیانیان بۆ نیشانداوەو پێیان وتووە:"داواى لێبووردن دەكەین كە ئەم رووداوانەت بەسەرهاتووەو ئێمە لێی بێدەنگ نابین."بڕیاریش وایە لە كاتێكى ززوتردا بە دواداچوونى رووداوەكان بكەن و لەوبارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانى حكومەتى هەرێم بدوێن.
جێى بیرخستنەوەیە لەسەرەتاى مانگى تەمووزى رابردوودا رۆژنامەنووس(هیوا فریادڕەس) سكرتێرى بزاڤى ژیان و سەرۆكى لیستى گەنجانى سەربەخۆ لە هەلبژاردنى پێشووى پەرلەمانى كوردستان، لەنێو حەرەمى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى قەزاى خەبات دووچارى پەلامارو هەوڵى رفاندن ببووەوە لەلایەن كۆمەڵێك ئاسایش كە بەرپرسەكەیان بەڕێوەبەرى ئاسایشى ناحیەى رزگاریی هەولێرەو پاشانیش كە ئاسایش و پۆلیسى هەولێر لە دوو بەیاننامەى رەسمیدا بەرائەت بە تۆمەتباران دەدەن، (فریادڕەس) سكاڵاى یاسایی لەسەر هەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایش و پۆلیس تۆماردەكات، بەڵام رۆژى 22ى ئاب كاتێك خەریكى بەڕێوەبەردنى كاروبارە یاساییەكان دەبێت، ئەمجارە راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر بەشى رۆژئاواوە هەڕەشەى كوشتنى لێدەكرێت.بەمەش ژیانى تەواو دەكەوێتە مەترسییەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە