کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناپاکیه‌کی ده‌سه‌ڵات که‌ پێویستی به‌هه‌ڵوێسته‌

Thursday, 13/08/2009, 12:00


به‌هۆی چاو چنۆکی به‌رپرسه‌ سه‌رمایه‌داره‌کان ،شاری هه‌ولێر به‌ شوێنێکی مێژویی له‌ یۆنسکۆ ئه‌ژمار نا‌کرێت

بازاڕی نێشتمان دوای دروستکردنی . مۆله‌تی یاسایی وه‌رگیراوه.

داوا ده‌که‌ین لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی عومه‌ر فه‌تاح و نه‌وزاد هادی بکرێت



دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکمان سه‌ردانی کوردستانی کرد و له‌نزیکه‌وه‌ به‌دوای زانیاری کۆکردنه‌وه له‌سه‌ر تێکدانی شوێنه‌واره‌کانی کوردستان که‌وت، به‌تایبه‌تی له‌شاری هه‌ولێردا، کۆمه‌ڵێک زانیاری مه‌ترسیدار‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی به‌رده‌ست که‌وتوه‌ ، که‌ لێره‌دا به‌ شێکیان باس ده‌که‌ین ، که‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌ریده‌خه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌ له‌پێناوی پڕ کردنی گیرفانه‌کانی پۆلێ له‌ به‌رپرسه‌کان سڵ له‌ هه‌نگاوی زیانبه‌خش به‌ سه‌رمایه‌ی که‌لتوری نه‌ته‌وه‌ ناکه‌نه‌وه.‌



1. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستمان که‌وتووه‌ ، له‌کۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی قه‌ڵا که‌له‌ ڕۆژی 1 و2 / 6/2009 له‌شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری زیاتر له‌ 200 که‌سایه‌تی ئه‌کادیمی کوردی و عه‌ره‌بی و بیانی له‌شاره‌زایانی بواری شوێنه‌وار ئه‌نجام دراوه‌. وه ‌له‌نێویاندا نوێنه‌رانی (یونسکۆ) که‌سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌ ئاماده‌بوون . له‌دریژه‌ی باسکردنیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی قه‌لا داوایان له‌ ده‌سه‌لاتی کوردی کردوه‌ که‌ده‌بێت ‌چوارده‌وری قه‌ڵا به‌ گه‌ره‌که‌ کۆنه‌کانه‌وه‌ گرنگی پێ بدریت و پارێزگاری بکرێت،که‌چی بۆ ڕۆژی دواتر پارێزگاری هه‌ولێر 35 خانوی له‌گه‌ره‌کی ته‌عجیل تێکداوه‌ ، وه‌ئێستاش ده‌یه‌وێت ده‌یان خانوی تر له‌گه‌ل حه‌مامی 11 ی ئازاری تێک بدات که‌ ڕۆژنامه‌ی هاولاتی ئێستا باره‌گای تیایه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته‌ پارکی ئۆتۆمۆبیل.



2 . شایانی گرنگی پێدانه‌ نوێنه‌رانی یۆنسکۆ به‌ڕاشکاوی به‌ ئاماده‌بووانیان راگه‌یاندوه‌ ، که‌ یه‌کێک له‌و هۆکاره‌ سه‌ره‌کیانه‌ی که‌ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناتوانن قه‌ڵا و شاری هه‌ولێر وه‌ک شارێکی که‌لتوری و مێژویی له‌قه‌له‌م بده‌ن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی چوارده‌وری قه‌ڵا تا جاده‌ی 30 مه‌تری نابێت به‌هیچ شیوه‌یه‌ک ئه‌هرام و خانوی به‌رزی تیا بێت ، چونکه‌ سیمای قه‌لا ده‌شارێته‌وه‌ . سه‌باره‌ت به‌مه‌ به‌ وێنه‌ی ڤیدیۆیی له‌ناو هۆلی کۆنفرانسدا چه‌ندین ته‌لار و ئه‌هرامی به‌رزیان له‌ چوارده‌وری قه‌لا نیشان داوه‌ که له‌م سالانه‌ی دوایی دروستکراوه‌ و له‌2 نهۆم زیاتره‌ ، ئه‌مه‌ش به‌پێ گونتی نوێنه‌رانی یونسکۆ دژ به‌ یاساکانی شوێنه‌واره‌ .



3. یه‌کێک له‌و ته‌لارانه‌ی به‌رپرسانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌لاتی کوردی، بازاری نیشتمانه‌ ، ئه‌و بازاره‌ی که‌ به‌رزیه‌که‌ی 5 نهۆمه‌ و‌ به‌شێکی گرنگی قه‌لای داپۆشیوه‌ . وه‌ئێستاش به‌‌نیازن 5 بورجی گه‌وره‌ی 150 مه‌تری تیا دابنێن . وه‌ به‌پێی زانیاریه‌کان ، کاتێک نوێنه‌رانی یونیسکۆ داوای رونکردنه‌وه‌یان له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی کردووه‌، که‌‌ چۆن مافی دروستکردنی ئه‌و ته‌لاره‌تان له‌به‌رده‌م قه‌ڵادا داوه‌. وه‌لامی به‌رپرسێکی وێژدان زیندوو به‌ ڕاشکاوانه‌ وتویه‌تی ، که‌ پاش ئه‌وه‌ی بازاری نیشتمان دروست کراوه ،‌ ئه‌وکات هاتوون داوای مۆڵه‌تی یاسایان کردووه‌ . شایه‌نی باسه‌ به‌پێی زانیاریه‌کانی ئێمه‌ ده‌سه‌لاتی کوردی ، دوای وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ کورده‌ ویژدان زیندوه‌ ، لێکۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ل به‌رپرسه‌که‌ کردووه‌ و به‌نیازن له‌پۆسته‌که‌ی دوری بخه‌نه‌وه‌.



هاولاتیانی خۆشه‌ویست و پارت و ڕیکخراوه‌ سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کان

تۆمارنه‌کردنی کۆنترین شاری جیهان (هه‌ولێر) به‌ شاریكی مێژویی و که‌لتوری لای یونسکۆ و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ، ئه‌نجامی هه‌نگاوه‌ زیانبه‌خشه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌ که‌ که‌له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دارانه‌یان ئاماده‌ن سه‌رمایه‌ی که‌لتوری له‌نرخنه‌هاتووی نه‌ته‌وه‌ ژێرپێ بخه‌ن. ئاماده‌ن خه‌سله‌ته‌ شوێنه‌واری و مێژوویه‌کانی شارێکی دێرین دابماڵن و هه‌تکی بکه‌ن. بۆ ئه‌وان شاری مێژوویی، شوێنه‌وار و سه‌رمایه‌ی که‌لتوری نه‌ته‌وه‌، ده‌رهێنانی گیانی شار له‌ شار و خه‌ڵکه‌که‌ی گرنگ نییه، بۆیه‌ بێباکن له‌وه‌ی ‌ که‌یۆنسکۆ وه‌ک یه‌کێک له‌ گه‌نجینه‌ که‌لتوریه‌کانی جیهان دایده‌نێ یا نا. زۆر به‌داخه‌وه‌ گه‌وره‌ترین بازار له‌سه‌نته‌ری شار دروستده‌کرێت ، بێ ئه‌وه‌ی کاکی به‌رپرسی سه‌رمایه‌دار پرسێک به‌ شاره‌وانی بکا یا رێز له‌ یاساکانی شوێنه‌وار بگرێت. ئه‌م کاره‌ نه‌بوونی یاسا له‌ ئاست به‌رپرسه‌ سه‌رمایه‌داه‌کاندا ده‌سه‌لمێنێت، هه‌روه‌ها بێباکی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسه‌ سه‌رمایه‌داره‌کان به‌رامبه‌ر به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت. به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ ده‌ستی خۆی سه‌رمایه‌ی که‌لتوری نه‌ته‌وه‌ تێک ده‌دات و له‌ قورگی ئاره‌زووه‌ بێویژدان و چاوچنۆکه‌کانی به‌رپرسه‌ سه‌رمایه‌داره‌کانی ده‌کات.



بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌دا سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر به‌توندی ریسوای ئه‌و تاوانه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌که‌ین، که‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ ناپاکییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل و نیشتیمان کراوه‌ و ده‌کرێت. داواکارین خه‌ڵکی هوشیاری گه‌له‌که‌مان به‌دوای ئه‌و کاره‌ نایاسایانه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردیدا بچن و دژیان بوه‌ستنه‌وه‌، هاوکات داوا له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ین لێپێێچینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی ئه‌وکاتی (نێچیرڤان بارزانی و عومه‌ر فه‌تاح ) له‌گه‌ل پارێزگاری هه‌ولێر (نه‌وزاد هادی) بکه‌ن.



که‌مپینی دژ به‌تێکدانی شوێنه‌واره‌کان له‌باشووری کوردستان

[email protected]

Te : 0046735366757

2009-08-13

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە