کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌مپینی له‌کارخستنی مه‌سعود له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم!وه‌ک خۆی ده‌یه‌وێت.

Monday, 28/02/2011, 12:00



ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، ڕۆشنبیر و هاووڵاتیانی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان پاڵپشتی که‌مپینی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر له‌ ڕاپرسییه‌که‌دا توانرا 50000 که‌س ده‌نگ به‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بدات، ئه‌م داوایه‌ش له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆک بارزانییه‌وه‌ بوو کاتێک له‌ په‌یمانگایIPALMO 24ی شوباتی 2011 گووتی من له‌ %72 ی ده‌نگه‌کانم له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌، ئێستا ئاماده‌م ئه‌گه‌ر 50000 که‌س داوام لێبکات ده‌ست له‌کار ده‌کێشـمه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش ئه‌م که‌مپینه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین بزانین تا چه‌ند بارزانی ڕاستگۆیه‌ له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌یدا، چونکه‌ پێشتر چه‌ندینجاری تر گوێمان له‌به‌ڵێنی گه‌وره‌و گرانی بارزانی بووه‌و که‌چی پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها کۆمه‌ڵێک قسه‌ی بریقه‌داربووه‌و فێرکراوه‌ ئه‌و قسانه‌ بکات، یه‌کێک له‌و قسانه‌ی، که‌زۆر گرنگه‌ بیری بارزانی بهێنینه‌وه‌، ئه‌وه‌بوو له‌چه‌ندین بۆنه‌و نابۆنه‌دا باسی له‌وه‌ کردووه‌، که‌قه‌ت جارێکی تر کورد به‌ده‌ستی کورد ناکوژرێت، دواجار ئه‌م قسه‌یه‌ی له‌کۆنگره‌ی 13ی حیزبه‌که‌یدا کرد، که‌چی نه‌ک هه‌ر کورد به‌ده‌ستی به‌ڵکو کورد به‌ده‌ستی چه‌کداره‌کانی ئه‌و کوژران، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستی چه‌کداره‌کانی بارزانی کوژراون سه‌ربه‌ هیچ حیزب و لایه‌نێکی سیاسی نه‌بوون و ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵییه‌وه‌ بووه‌، که‌ ئه‌مه‌ به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان تاوانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کوشتنی مناڵ.
جارێکی تر ئێمه‌ دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ ڕاپرسییه‌کمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ سایته‌کانی ئینته‌رنێت بڵاو کردۆته‌وه‌، ڕاستی و درووستی ئه‌و ڕێژه‌ی ده‌نگدانه‌ی سه‌رۆک له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هێناویه‌تی و ڕاستگۆیی قسه‌کانی سه‌رۆک یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌، هیوادارین ئه‌مجاره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ دڵی سه‌رۆک نه‌بوو، به‌دڵێکی گه‌وره‌و به‌رپرسیارییه‌کی مێژوویه‌وه‌ وه‌ریبگرێت.
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک.
بۆ به‌شداریکردن په‌یوه‌ندی به‌م مایله‌وه‌ بکه‌ن [email protected]

ناوه‌کان
1- قادر نادر
2- شلێر ڕه‌شید
2- فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
3- ئارام حسێن
5- یاسین بانیخێڵانی
6- ساڵار سه‌عید ده‌باغ
7- نه‌به‌ز جه‌لال
8- زیلان ئه‌کره‌م
9- ڕێبوار عه‌لی
10- سروه‌ ئه‌حمه‌د
11- شێرزاد عه‌ول
12- محه‌مه‌د جه‌مال ساڵح
13- ناجی ناسر
14- شه‌هاب که‌ریم
15- هونه‌ر تۆفیق
16- گۆران مه‌ریوانی
17- شێرزاد عه‌زیز
18- به‌هار ئیسماعیل جه‌مال
19- پاڤێل شێرزاد
20- دیاری ئه‌حمه‌د
21- نه‌وزاد محه‌مه‌د عه‌زیز




بۆ ئاگاداری ڕۆژانه‌ ناوه‌کان نوێ ده‌کرێته‌وه‌


لینکی ئه‌و سایته‌ی قسه‌کانی بارزانی بڵاو کردۆته‌وه‌
http://www.diritto-oggi.it/archives/00055593.html‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە