کەمپین بۆ ڕیسوا کردنی یادی خومەینی لەهۆڵی پێشەوا(قازی موحەمەد)
Monday, 07/06/2010, 12:00
ئەمسالیش وەک ساڵی پێشوو، لەهۆلی پێشەوا (قازی موحهمهد) لەشاری هەولێرو بەبەشداری نوێنەری چەندین حزب و رێکخراو بەرپرسی حکومی یادی (خومهینی) کرایەوە! . یادکردنەوەی خومەینی لەشاری هەولێر و لەهۆڵی پێشەوادا لەکاتیکدایە کە:
1. تۆپبارانی کوردستان بەردەوامە که رۆژانه دهبێته هۆی شەهید و بریندارکردنی ژن و منال وپیرو پەککەوتە و سوتاندنی رەزو باخ و گوندەکانی کوردستان.
2. لەرۆژهەلاتتی نیشتماندا و لە٩ ی ئەم مانگەدا، درێژەپێدەرانی ڕێبازی خومەینی چوار تێکۆشەری کوردیان لەسێدارەدا.
لهکاتێکدا بوار بە یادی خومەینی دەدرێت کەلەپایتەخت یاد بکرێتەوە، که چی لەڕۆژی 13ی ئایاری 2010 کاتێک خەلکی سلێمانی هەولیان دا خۆپیشاندانێکی هێمنانە دژ بەلەسێدارەدانی ٥ ئازادیخوازی ئێرانی و کورد ئەنجام بدەن، ئاسایشی ئەم شارە بەزەبرورزەنگ کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هێنا! ئێستاش کۆمەڵێک لایەنی سیاسی وڕیکخراوەیی هەولی ئەوەدەدەن دژ بەتۆپبارانی خۆپیشاندان ئەنجام بدهن بهڵام پارێزگاری سلێمانی مۆلەتیان پێ نادات!
یادکردنەوەی خومەینی لەڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆدا و بوارنەدان بەخەلک کە خۆپیشاندان دژ بە تۆپباران، دووروویی و دهستهوهستانی دهستهڵات نیشان دهدات.
بۆیە ئێمە لێرەدا داوا دەکەین:
1. هیچ ساڵێکی تر یادی جەلادانی کورد لەژێر دەسەلاتی حکومەتی هەرێم ئەنجام نەدرێت ، چونکە ئەم یادکردنەوانە سوکایەتی گەورەن بەکورد.
2.داوا لەهەموو ئەوبەرپرس و حزبانەی بەشداری یادی خومەینیان لەشاری هەولێر کردووە، داوای لێ بوردن لەگەلەکەیان بکەن .
3.بەتوندی ئیدانەی ئەو هەلوێستانەی ئاسایش و پارێزگای سلێمانی دەکەین مۆلەتی یاسایی بە خەلک نادات کە خۆپیشاندان دژ به تۆپباران و له سێدارهدان بکات.
4.داوا لەناوەندە سیاسی و جەماوەریەکان دەکەین لەتەک ئیدانەی تۆپبارانی کوردستان ، ئیدانەی توندی ئەم رەفتارە ی دەسەلاتی کوردیش بکەن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست