له‌پێناو ئازادیتاندا له‌گه‌ڵتانین....له‌گه‌ڵتانین له تێکۆشانی هاوبه‌شدا بۆ راوه‌ستاندنی شاڵاوه‌کانی له‌سێداره‌دان
Friday, 04/02/2011, 12:00
که‌مپین
دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێران ده‌ستی به به‌ڕێوه‌بردنی شاڵاوێکی له‌سێداره‌دانه‌کان کردووه دژ به دژبه‌رانی خۆی، که خوازیاری سه‌قامگیرکردنی سیسته‌مێکی دیموکراتیین که مافه‌کانی مرۆڤ و مافه نه‌ته‌وه‌یی و ره‌واکانی گه‌لانی ئێران دابینبکات، رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هێزه دیموکراتییه‌کان ئه‌و شالاوه دڕندانه‌یه‌یان به‌توندی شه‌رمه‌زار کرد. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و مافه ره‌وایانه‌ی که‌وا ده‌ستووری ئێراق و په‌یماننامه نیوده‌وله‌تییه‌کان بۆ ئازادی بیر‌ورا مسۆگه‌ری کردووه، کۆمه‌ڵێک رێکخراوی مه‌ده‌نی و پارتی کوردستانی و که‌سایه‌تی دیموکراتی رۆژی 29ی ژانیوه‌ری رێپێوانێکیان له‌به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی ئێرانی له‌هه‌ولێر ئه‌نجام دا و مه‌به‌ست له‌م رێپێوانه‌ش شه‌رمه‌زارکردنی شاڵاوه‌کانی له‌سێداره‌دان بوو، که کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات. له‌دوای ئه‌و رێپێوانه رۆژی 30ی مانگی ژانیوه‌ری ده‌زگاکانی ئاسایشی شاری هه‌ولێر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان په‌چه‌ده‌که و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێری په‌چه‌ده‌که به‌ڕێز شاکر مسته‌فا ناسراو به مام هه‌ژاریان ده‌ستگیر کردووه. له‌رۆژی 1ی ئه‌م مانگه‌شدا ده‌زگاکانی ئاسایش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێکخستنه‌کانی هه‌ولێری په‌چه‌ده‌که دکتۆر ناجی ئه‌رگوشییان ده‌ستگیرکردووه، ئه‌مه له‌کاتێکدا دکتۆر ناجی به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وسی مام هه‌ژار سه‌ردانی ده‌زگای ئاسایشی کردووه و و رۆژێک دواتر واتا له رۆژی 2ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌ویشیان ده‌ستگیر کردووه. هه‌روه‌ها له‌هه‌مان رۆژدا به‌رپرسی رێکخراوی کوردۆساید و چالاکوانی تێکۆشه‌ر عه‌لی مه‌حمودیان ده‌ستگیر کرد و پاسان به که‌فاله‌ت به‌ردراوه. ئه‌و شاڵاوانه‌ی ده‌ستگیرکردن که له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ساده‌ترین پێوه‌ر و سیسته‌می دیموکراتیدا ناگونجێ و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و به‌بێ هیچ بڕیارێکی دادگا ئه‌نجام دراون. ته‌نانه‌ت تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هیچ زانیارییه‌کیان سه‌باره‌ت به‌م شاڵاوانه نه‌داوه و ته‌نیا گووتویانه که کونسوڵوسی ئێران له هه‌ولێر سکاڵای له‌دژیان کردووه.
ئێمه که له‌خواره‌وه واژۆمان کردووه؛ ئه‌و شاڵاوانه‌ی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تێکۆشه‌رانه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، که له خه‌باتیان له‌دژی رژێمی رووخاودا رۆڵێکی شه‌رفه‌مه‌دانه‌یان هه‌بووه و به‌شداری به‌رچاویان هه‌بووه له بزووتنه‌وه‌ی ئازادی کوردستاندا و تائێستاش له‌پێناوی دیموکراتیککردنی سیسته‌م و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان خاوه‌ن رۆڵن. بۆیه داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که‌وا چاره‌نووسی ئه‌و گیراوانه ئاشکرا بکات و ئازادیان بکات و ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئامانج و چۆنییه‌تی ده‌ستگیرکردنیان بکرێ، که به‌ڕوای ئێمه ئامانجی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه و خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌لی کوردمان ناکات له‌هه‌رێمه‌که و ته‌واوی کوردستاندا، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حکومه‌ته سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ناوچه‌که که سته‌م له‌سه‌ر گه‌لان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن.
ناوی واژۆکاران: (تێبینی: زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و رۆشنبیرانه عه‌ره‌بن و ناسراون)
احمد رجب كاتب
دانا جلال كاتب وإعلامي
بلقيس حميد حسن - شاعره
وئام الملا سلمان شاعره
القاچي زهير كاڤم عبود كاتب وباحپ
الدكتور كاڤم حبيب كاتب وباحپ
جاسم المگير- كاتب وسحفي -هولاندا
د.كاڤم المقدادي - كاتب وأكاديمي - السويد
د. عقيل الناسري كاتب وباحپ
نوري علي كاتب ورئيس تحرير سحيفه الأخبار
فرات المحسن - سحفي وكاتب السويد
فائق عمر الاتحاد الديمقراگي
فهمي كاكائي كاتب وإعلامي
نجیبه قره‌داغی - إعلاميه
الشاعر والكاتب إبراهيم اليوسف
عوني الداوودي كاتب وباحپ
منڤمه حقوق الإنسان في سوريا-ماف-الخارج
رابگه الكتاب والسحفيين الكرد في سوريا
منڤمه الدفاع عن المعتقلين الكرد في سوريا- روانكه
د. مهدي كاكه يي كاتب وباحپ
بنياد الجزيري اعلامي - فچائيه روج تي في
نهاد القاچي كاتب
هوشنك أوسي كاتب وشاعر
سلام زندي كاتب
هيوا زندي إعلامي
زياد الايوبي كاتب وشاعر
زكي رچا - كاتب
عـــــــــــــــــدنان گلی - كاتب
حسن جودي كاتب وناشگ سياسي
هشام عقراوي كاتب ورئيس تحرير سحيفه سوت كوردستان
خسرو عقراوي كاتب
مالك حسن علي كاتب
سفوت جلال الجباري كاتب
ماجد فيادي كاتب
محمود الوندي كاتب
چاودێری کوردۆساید / چاک
قادر نادر كاتب وناشگ في منڤمه کوردۆساید / چاک
روناك احمد - المانيا
هيوا ناسح سويسرا
كوران هلبجيي كاتب - دانمارك
دكتور كارزان خانقيني كاتب وباحپ
د. كامل الشگري كاتب وباحپ
نواف خليل- كاتب وإعلامي
البروفسور عبد الإله السائغ كاتب وباحپ أكاديمي
البروفسور تيسير عبدالجبار اڵالوسي كاتب وباحپ أكاديمي
فاروق سبري فنان مسرحي
د. مۆيد عبد الستار - كاتب / السويد
هشيار كني بنافي- كاتب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست