کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌بێ ده‌سه‌ڵات له ‌هه‌ولێر رێگه‌ به‌ خۆپیشاندانی خه‌ڵک بدات و هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی حزب له‌ شار نه‌هێلێت

Thursday, 10/03/2011, 12:00


به‌پێی خاڵی یه‌که‌م، برگه‌ی 20ی مافه‌ گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ "هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌‌ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ و گردبوونه‌وه‌دا‌ ئازادانه‌ بکات". به‌پێی خاڵی دووه‌می بڕگه‌ی 11ی کۆنفینسیۆنی ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، "نابێ سنوردارکردنی پیاده‌کردنی ئه‌م مافه‌ له‌وه‌ تێپه‌ڕێت که‌ بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی پێویسته ‌...".

به‌پێی بڕگه‌ی یه‌که‌می مافه‌ گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ "هه‌موو مرۆڤێک به‌ ئازادی له‌دایک بووه‌، وه‌ ‌ له‌ رێزگرتن و مافدا یه‌کسانه". به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌م "هه‌موو مرۆڤێک مافی هه‌موو ئه‌و ئازادیانه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هاتووه ...‌". به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م "هه‌موو مرۆڤێک مافی ژیان، ئازادی و ئاسایشی هه‌یه‌". به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م "نابێ هیچ که‌سێک کۆیله‌ بکرێ یا ژێرده‌سته‌ بکرێت ..." به‌پێی بڕگه‌ی پێنجه‌م "نابێ هیچ که‌سێک به‌ره‌وروو بکرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئازاردان یا سزادانی نزمکه‌ره‌وه‌ی نامرۆڤانه". به‌پێی بڕگه‌ی شه‌شه‌م "هه‌موو مرۆڤێک له‌هه‌ر شوێنێک بێت مافی دانپێنانی وه‌کو که‌س به‌ر له‌ یاسا هه‌یه".

‌‌به‌پێی ئه‌و بڕگانه‌ی مافه‌ گه‌ردوونیه‌کانی مرۆڤ مرۆڤه‌کانی کوردستان به‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌ مافی ئازادانه‌ی گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانیان هه‌یه‌، مافی رێزگرتنیان یه‌کسانانه‌ هه‌یه‌، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ هه‌لسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵیاندا مرۆڤانه‌ و به‌رێزه‌وه‌ بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ژیانیان و ئاسایشیان بپارێزێت.

ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ له‌هه‌ولێر یا شاره‌کانی تر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به‌ پارت و ده‌سه‌ڵات گیانگه‌شکراون، یا ئازاردراون، یا گیراون‌‌، یا کرداری نامرۆڤانه‌و نزمکه‌ره‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ردا کراوه‌، ئه‌و مرۆڤانه‌ مافی سه‌ره‌تایی ئازادییان پێشێلکراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێ تاوانباران ده‌ستگیربکرێن و بدرێنه‌ دادگا.

شایانی گوتنه‌ که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ خه‌ڵکی ئازادیخواز له‌ شاری سلێـمانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوای گۆڕان و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی له‌ ده‌سه‌لات ده‌که‌ن، که‌چی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان رێگه‌ به‌خۆپیشاندان نادرێت و لێناگه‌ڕێن خه‌ڵک ئازادانه‌ بێن و داواکاری و ناره‌زایی خۆیان به‌ ده‌سه‌لات بگه‌یه‌نن. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ پارتی چوارده‌ور و ناو شاری به‌ هێزی تایبه‌ت و ئاسایش ته‌نیووه‌، رێکخستنه‌کانی پارتی، یه‌کێتی قوتابیانی پارتی، پاراستنی پارتی چاودێری چروپریان خستۆته‌سه‌ر خه‌ڵک و لێره‌وله‌وێ خه‌ڵک ئازاردراوه‌ یا رفێندراوه‌. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌ڵێت "خه‌ڵک مافی خۆیانه‌ خۆپیشاندان بکه‌ن" ، که‌چی ئه‌وه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاته‌که‌ی ئه‌ودا ڕووده‌ده‌ن نه‌ک هه‌ر پێچه‌وانه‌ی گوتنه‌کانی ئه‌وه‌، به‌ڵکو مافی هاوڵاتیان پێشێل ده‌کرێت و تاوانیان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌و کرده‌وه‌ دژ به‌ ئازادی و دیموکراسیانه‌ی که‌ پارتی له‌ شاری هه‌ولێر له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ به‌ڵگه‌ ئه‌نجامی داون بۆ نمونه‌:

1. داخستنی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن یه‌کێتی قوتابیانی پارتیه‌وه‌ و ره‌وانه‌کردنه‌وه‌ی به‌زۆری خوێندکارانی زانستگه‌ بۆ شاره‌کانیان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێکی هه‌له‌یان ئه‌نجام دابێت.

2. گرتن و شوینبزرکردنی 9 هاوڵاتی له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌ 25ی فێبریوه‌ری 2011 دا له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی پارتی له‌ ناو شار به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ هیچ کارێکی چه‌وتیان کردبێت، ئه‌وه‌ش ناوه‌کانیانه‌:
1- خالید شینە حه‌سه‌ن 2- شێرزاد ئه‌‌بوبكر حسێن 3- ئیسماعیل عه‌بدالرحمن عبدوڵلا
4- د. پیشتیوان عه‌بدوڵلا‌ 5- ئیبراهیم عه‌لى به‌هدینى 6- شێروان ئازاد
7- ئه‌بوبه‌كر جه‌مال 8- زیاد عه‌باس حه‌سه‌ن 9- ئامانج عه‌بدوڵلا (ئامانج عه‌بدوڵلا بە بریندارى لە دەست هێزە چەكدارەكان ڕا دەكات، راپۆرتى پزیشكى تۆمارکردوه‌ و شكایەتى كردوە)، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌وانه‌ دوای ئازاردان به‌ردراون.

ئێمه‌ وه‌کو کۆمه‌ڵێک لایه‌ن و که‌سایه‌تی ئازادیخوازی هه‌نده‌ران پرۆتستۆی ئه‌م تاوانکاریانه‌ و تاوانه‌کانی دیکه‌ که‌ له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشانه‌که‌ی سلێمانیه‌وه‌ ئه‌نجام دراون ده‌که‌ین، پێمانوایه‌ ده‌بێ:

1. به‌بێ دواکه‌وتن هه‌موو گیراوان ئازاد بکرین، تاوانباران بگیرێن و بدرێنه‌ دادگا. جگه‌له‌وه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر تاوانی کوشتن و تیرۆر و گرتن و ئازاردانی هاوڵاتیان و سوتاندنی ده‌زگای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی نالیا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌لاته‌وه‌، وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه‌.

2. ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ زانستگه‌ی هه‌ولێر ده‌ست به‌ کاری ئاسایی خۆی بکاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی بوونه‌هۆی داخستنی زانستگه‌ بدرێنه‌ دادگا. ده‌بێ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و سه‌رۆکی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌ست له‌ کار بکێشنه‌وه‌.

3. ده‌بێ پارتی رێگه‌ به‌ خه‌ڵک له‌ خۆپیشاندان بدات، رێگه‌ی گردبوونه‌وه‌ و کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ ژێر بیانوی تێکدانی ئاسایش و ئارامی شار نه‌گرێت، ئه‌وه‌ سه‌ره‌تاییترین مافی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره‌.

4. ده‌بێ پارتی هێزه‌کانی خۆێ له‌ژێر هه‌ر ناوێکدا هه‌ن (پاراستن، ئاسایش، زێره‌ڤان، قوتابیان) له‌ شار بباته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌و ناوه‌ نه‌یانهێلێ.

پێمان وایه‌ شاری هه‌لێر له‌ ساتوکاتێکی هه‌ستیاردایه‌ و ده‌کرێ تووره‌یی خه‌ڵک توانای بێده‌نگی زیاتری نه‌مێنێت و هه‌لسێ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا پارتی و هێزه‌کانی سه‌ربه‌ پارتی ئاماده‌سازیی ترسناکیان کردوه‌ که‌ ده‌کرێ ببێته‌هۆی کوشتاری خه‌ڵکی بێتاوان و وێرانکردنی شار. ئێمه‌ نامانه‌وێ نمونه‌ی ته‌رابلوس له‌ هه‌ولێر دووباره‌ ببێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ لایه‌ن و ده‌زگا ناوخۆیی و جیهانیاکان ده‌که‌ین که‌ به‌رله‌وه‌ی باره‌که‌ به‌ ئاراسته‌یه‌کی خوێناویدا بروات فریای خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر بکه‌ون.

ئێمه‌ له‌ کاتێکدا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ خه‌ڵکی باشوری کوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بۆ گۆرانی بنه‌ره‌تی و دادوه‌رانه‌ له‌ باشوری کوردستاندا، له‌هه‌مان کاتدا له‌ هه‌وڵه‌کانمان بۆ دابینکردنی مافی ره‌وای خه‌ڵکی کوردستان و شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بین، رێکخراو و پارله‌مان و ده‌سه‌لاته‌ و ئه‌وروپی و رۆژئاواییه‌کانی لێ ئاگادارده‌که‌ینه‌وه‌

سێ تێبینی لەسەر ئەم کەمپینە

ئەم کەمپینە دەربڕی کۆمەلێک ئازار و تاوانە بەرامبەر شاری هەولێر بۆیە نەچوینەتە سەر پێشێلکاریەکانی پارتی ویەکێتی لە سلێمانی و گەرمیان

لە ٧٢ کاتژمێری داهاتوو دەقی ئەو نامەیە بەهەمان ناوەرۆکەوە وەردەگێردڕیتە ئینگلیزی و ئاراستەی

کۆشکی سپی ، نەتەوەیەکگرتوەکان ، پەرلەمانی مافی مرۆڤ ، میدیا و ڕیکخراوە نێودەوڵەتیەکانی لێ ئاگادار دەکڕیتەوە

بۆ پەیوەندەی کردن بەم کەمپینە دەتوانن ناوتان بۆ ئەو ئمێلەی خوارەوە بنێرن

[email protected]
ناوه‌کان:

. قادر نادر چالاکڤانی مەدەنی سوێد

شاخه‌وان شۆڕش.... نوسەر ..دانیمارک

. ڤیان عەبدولرەزاق مامۆستا سوێد

پٶلای زیندان زیندانی سیاسی سوێد

ڕزگار شوانی... پێشمەرگەی دیڕین... سوێد

مستەفا حەسەن گەورە نوسەر دانیمارک

روناک ئەحمەد نوسەرو چالاکڤانی ژنان ئەلمانیا

سەفوەت جەلال نوسەر سوێد
ئارێز دارا پور چالاکڤانی مه‌ده‌نی ئه‌لمانیا

گۆران هه‌له‌بجه‌یی نوسه‌ر سوێد
ئارام عه‌لی نوسه‌ر سوێد

هیوا ناسح نوسەر سویسڕا
هه‌لگورد تاله‌بانی ..پاریزه‌ر سوێد
شه‌ماڵ عه‌لی چالاکڤانی مەدەنی سوێد
ئازاد که‌ریم ئه‌ندازیار سوێد
ڕزگار سالح نوسه‌ر هۆڵه‌ند

کامیار سابیر نوسەر ئوسترالیا

یاسین بانی خێلانی نوسەر سویسرا

نەجیبە مەحمود هەلسوراوی مەسەلەی ژنان . سوێد

عەباس شوان نوسەر و ڕۆژنامەنوس فینلەند

ڕیگا رەئوف هەلسوراوی مەسەلەی ژنان سوێد

بابان عوسمان ..فیدراسیۆنی پەناهەندەکانی سوێد

هێمن رەئوف شاعیر و نوسەر

د ناجی گولپی دکتۆر هەلەبجە

خەبات نەوزاد رۆژنامەنوس هەلەبجە

ئیحسانی مەلا فوئاد ڕۆژنامەنوس کفری

حەسەن جودی ڕۆژنامەنوس سوێد

ئاسۆ جەبار نوسەر تورکیا



هاوڕی باخەوان نوسەر ..هۆلەندا

عەبدولکەریم سەرکەش نوسەر سوێد

لوقمانی حاجی کەریم نوسەر بەریتانیا

محسن کەریم نوسەر

کۆیار رەئوف نوسەر بەریتانیا

ئاسۆ عەزیز چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ

سۆران عەبدولقادر کۆستە نوسەر نەرویژ

ئارام ڕەفعەت

کاندیدی دکتۆرالە زانکۆی ئەدەلاید

هەلگورد سەمەد رۆژنامەنوس فەرەنسا

سالار یاسین نوسەر کەنەدا

عومه ر عه بدولا كه ريم/ئه ندازيار /سليمانى

لەسلێمانی NRT کەنالی ئاسمانی

دارا ئەحمەد مالپەری ئەمڕۆ

گۆران دوکانی رۆژنامەنوس

ئەنوەر حەمەدەمین ڕۆژنامەنوس سلیمانی
نالی زاد چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ
هونەر ئەحمەد ڕۆژنامەنوس تورکیا

خاڵە بەکر نوسەرو شاعیر هۆلەند

رەسول محەمەد پێشمەرگەی دێرین

زەردەشت نامۆ سلیمانی

سۆران عەبدولا بەریتانیا

بێكه س به رواری نڤێسه ر / ماموستا / ئه ندامێ ئه نجومه نێ باژێرڤانیا ترۆندهایم لنه رویج .

فەرهاد عەبدولا خوێندکار لە بەریتانیا

ئوسمان عەبدولا ئەمەریکا

ڕیزان سالح شانۆکار

بەناز سالح ئۆسلۆ

چنور سالح ئۆسلۆ

نیاز سالح بەریتانیا

هێڕش فائیق ئەندازیار

عومەر فارس عەزیز بەرپرسی مالپەری کوردستان نێت

سالار رەشید نوسەر فینلەندا

نه‌رمین حه‌سه‌ن، مامۆستا و پێداگۆگ، سوید

محەمەد ئاشگەیی هۆلەندا

جووتیار تۆفیق هه‌ورامی، پێداگۆگ و نووسه‌ر، سوید

فه ره يدون حمه ره شيد. نوسه ر. سويسرا

ئەبدول کەریم ئەحمەد پێشمەرگەی دیرین فینلاند

ئاوات عەلی سەندیکای یونیا ..سویس

محەمەد بابەکر سلێمانی

پەروین عەزیز چالاکڤانی مەدەنی سلێمانی

عادل عومەر تەها بەرپرسی پێشوی خوێنکارو لاوانی کورد لەئۆکرانیا

سەرکەوت دەباغ وەرگێر سوید

سالار سەعید دەباغ تەکنیکار سوێد

جیهاد محەمەد حەمەکریم چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ

سەفا خەزنەیی یاساناس فەرەنسا

خالید شەیدا شاعیرو نوسەر ئەلمانیا

یاد عەلی عەبدوڵا رانیە دەرچوی زانکۆ

شوان عەبدوڵا بەریتانیا

ئارام جەلال ڕۆژنامەنوس سلێمانی

عەباس رۆستەم نوسەر بەریتانیا

وەلید مەولود مامۆستا سوێد
ستافی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە