کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێش به‌به‌ربه‌ریه‌تی ده‌سه‌لاتی کوردی بگرن

Tuesday, 30/06/2009, 12:00


هاووڵاتیانی به‌ڕێز!

ڕۆشنبیران، نووسه‌ران هونه‌رمه‌ندان خوێنده‌واران و خه‌م خۆرانی کلتور و شوێنه‌واری باوباباپیران!

وه‌رن با پێکرا پێش له ‌به‌ربه‌ریزمی ده‌سه‌لاتداره‌تی کوردی بگرین که‌ خه‌ریکه‌ به‌ ته‌واوه‌تی شوێنه‌واره‌ دیرۆکییه‌کانمان وێران و خاپوور ده‌کا به‌تایبه‌تی له‌ هه‌ولێری پایته‌خت، ئه‌و ده‌سه‌لاتداره‌تیه‌ی هه‌میشه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کا که‌ به‌ده‌نگی ئێمه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی، بێ وێنه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتۆته سه‌رکار، ئه‌و ده‌سه‌لاتداره‌تیه‌ی ده‌خوازێ سبه‌ی بۆ خولێکی تر و بۆ درێژه‌دان به‌ ملهوڕیه‌کانی بچینه‌ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان و بۆ جارێکی تر ده‌نگی پێ بده‌ین.

‌خه‌ڵکی ئازادیخواز ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌قه‌د مێژوو به‌قه‌د سه‌رکه‌شی هه‌ڵگورد شانازی به‌ شوێنه‌واره‌ کانه‌وه‌ ده‌که‌ن , وه‌رن ده‌نگی نا بۆ تێکدان و وێرانکردنی مێژوو به‌رزکه‌نه‌وه‌، ئێمه‌ که‌ هه‌میشه‌ قوربانی بێ ئه‌ژمارمان له ‌شه‌هید و بریندار شونبزر پێشکه‌ش کردووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌ناسه‌یه‌کی ئازاد و سیستێمێکی دیموکرات نابێ له‌ ئاست ‌گوێ نه‌دان و ملهوری ئه‌م ‌ ده‌سه‌لاتداره‌تیه دهسته‌وه‌ستان بوه‌ستین، ئه‌گه‌ر به‌عس به‌ وێرانکردنی هه‌زاران گوند و ئه‌نفالکردنمان ده‌روه‌ستی سڕینه‌وه‌ی دیرۆکی پڕ له‌ شانازیمان نه‌هات. نابێ ڕێگا به‌م ده‌سه‌لاتداره‌تیه‌ش ‌بده‌ین، یاری و گاڵته‌ به‌ مێژوو و شوێنه‌واره‌ دێرۆکیه‌کانمانکا، بیکاته‌ قوربانی قازانج په‌‌رستی ماسته‌رپلانه‌ بازاڕییه ڕووت و قوته‌‌که‌ی.

رۆژی 3/06/2009 به‌ بریاری پارێزگاری هه‌ولێر 35 خانوی یه‌کێک له‌گه‌ره‌که‌ هه‌ره‌ کۆنه‌کانی شاری هه‌ولێری ته‌خت و وێرانکرد ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامێک و پردێک بۆ ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر که ‌ئامانجی سه‌ره‌کی به‌هێزکردنی پایه‌ی بازاری نیشتمانه، ئه‌نجام د ا.‌

به‌ پێی زانیاری زۆر وورد له‌و کاته‌دا که‌ شوێنه‌واره‌ مێژویه‌کان وێران ده‌کرێن‌ زۆرینه‌ی ده‌زگا به‌رپرسه‌ کان له‌م بواره‌دا، زۆر به‌توندی ره‌خنه‌یان گرتووه‌، پێیان وابووه‌ که ‌نابێت ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ تێکبدرێن، به‌ نموونه‌ ده‌کرێ هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕیزان راوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆکی حکومه‌ت (عه‌بدولره‌قیب یوسف) و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی بالای بوژاندنه‌وه‌ی قه‌لای هه‌ولێر (شیرین ئیحسان شێرزاد) به‌ نموونه‌ به‌رچاوخه‌ین. ئه‌وان پێیان وایه‌ نابێت هیچ خانویه‌کی ئه‌و گه‌ره‌که‌ کۆنانه‌ تێک بدرێت ، وه‌ تێکدانی دوورو به‌ری قه‌لات کاریگه‌ری ‌ترسناکی ده‌بێ له‌ سه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌للای پلانی تۆمارکردنی قه‌لات وه‌ک‌ به‌شێک له‌ که‌لتوری مرۆڤایه‌تی و جیهانی.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست ئێمه‌ گه‌ێشتووه‌، پارێزگاری هه‌ولێر له‌رۆژی 14 /06 /2009 تیمێکی ناردووه‌ بۆ ناو گه‌ره‌کی مێژویی خانه‌قای کۆن، ناونوسى خێزانەکانیان کردوە بۆ دەرکردنیان، ئەمەش وەک ئاسانکاری و ڕێخۆشکردن وەک ئه‌وه‌ى له‌ گەرەکى تەعجیل ئه‌نجامیاندا ، کە دەیان خێزانى دەست کورتیان بەهەڕەشە، زۆرەملێ ته‌نگاو و دەربەدەر کرد، ئێستاش هەریەک بەلایەک ئاوارە و سه‌رگه‌ردانن بەڵێ ده‌یانەوێ هەمان پرۆسه‌ و میتۆد بەسەرى گەڕەکى خانەقاش بێنن، بەقسە و واده‌ و په‌یمان گۆیا زەویان بەسه‌ردابەش ده‌که‌ن له‌ شوێنی گوندی باخه‌مره‌ که‌ هه‌ندێک ئه‌ولای داره‌تووه، ئه‌و‌ گونده‌ی کاتی خۆی دیکتاتۆره‌ جه‌للاده‌ گۆڕبه‌گۆڕه‌که‌ له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌گه‌ل زه‌وی ته‌ختی کرد هاوشێوه‌ی سه‌دان هه‌زار دێهاتی تری کوردستانی باشوور.

‌ئه‌گه‌رپرس به‌ پسپۆرانی بواری شوێنه‌وارناسی بکرێ ئه‌وا هیچ یه‌کێک له‌ شاره‌زایانی ئه‌م بواره‌ ئاماده‌نین واژۆ له‌ سه‌ر بڕیاری تێک و پێکدانی ئه‌و شوێنه‌واره‌‌ میژویانه‌ بکه‌ن، به‌ڵام وا پێ ده‌چێ ده‌سه‌لاتی کوردی هیچ پێویستی به‌ پرس و ڕاگیری نه‌بێ، ئه‌گه‌رنا قه‌ت درێژه‌ی به‌م پێشیلکاریه‌ یاسایی و دژ به‌ زانسته‌ نه‌ده‌دا ئاوا نه‌ده‌بووه‌ وێرانکاری شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌کان که‌ گه‌نجینه‌یی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمانه‌.

داواکارین له‌ گشت پارت ولایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ،رۆشنبیران ، هونه‌رمه‌ندان پسپۆرانی بواری شوێنه‌وار خه‌لکی ئازادیخواز و دلسۆز به‌ پاراستنی گه‌نجینه‌ مێژووییه‌کان له‌ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان به‌ پیر بانگه‌وازه‌که‌مانه‌وه‌ بێن بۆ ‌پێش گرتن به‌م کاولکارییه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی کوردی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە