داوا ده‌که‌ین به‌په‌له سیداد بارزانی په‌یکه‌ره مێژویه‌که پێشکه‌ش به‌مۆزه‌خانه‌ی کوردستان بکات
Monday, 23/11/2009, 12:00
ڕۆژنامه‌ی هاولاتی له‌ژماره 578 لاپه‌ره‌ی 3 ی و کوردستانپۆست له 19/11/2009 دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هاوڵاتییه‌كی گوندی هه‌سنێی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بارزان، له كاتی كێڵانی زه‌وییه‌كه‌ی په‌یكه‌رێكی شوێنه‌واری كۆنی دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ئاشكرابوونی په‌یكه‌ره‌كه، سیداد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌و هاوڵاتییه سه‌ندووه‌و له‌بری په‌یكه‌ره‌كه‌ش بڕێك پاره‌ی پێبه‌خشیوه، تائێستاش په‌یكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن سیداد بارزانییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ مۆزه‌خانه .
که‌مپینی دژ به تێکدانی شووێنه‌واره‌کان داوا له سیداد بارزانی ده‌کات به‌په‌له ئه‌م په‌یکه‌ره‌پێشکه‌ش به مۆزه‌خانه‌کانی کوردستان بکات، چونکه ئه‌مه مولکی خه‌لکی کوردستانه هیچ به‌رپرسێک ئه‌ومافه‌ی نیه زه‌وتی بکات ،وه‌لێره‌دا رای ده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یکه‌ره مێژویه پێشکه‌ش به مۆزه‌خانه‌کانی کوردستان نه‌کرێت ڕێکخراوی یونسکۆی جیهانی لێ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=82d1243bکه‌مپینی دژ به‌تێکدانی شوێنه‌واره میژویه‌کانی کوردستان
22/11/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست