پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ گره‌ و له‌ یه‌كێتی ده‌باته‌وه‌

Wednesday, 24/02/2010, 12:00



به‌ هۆی ئه‌و ناكۆكی و جیابوونه‌وه‌ی كه‌وته‌ نێو یه‌كێتی و گۆڕانی لێ‌ دروست بوو، یه‌كێتی بۆ بار ڕاستكردنه‌وه‌ی خۆی و له‌ هه‌ڵوێست لاوازی و له‌ دژی گۆڕان هه‌موو ته‌نازولێكی بۆ پارتی كردووه‌، پارتی داشی سواره‌ و هه‌ڵوێستی به‌ هێزتره‌، په‌ندی له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو وه‌گرتووه‌، ده‌یه‌وێ‌ بایكۆتی ده‌نگه‌كانی هاوپه‌یمانی بكا و به‌ری لیستی هاوپه‌یمانی بدروێته‌وه‌، یه‌كێتی كه‌وتۆته‌ گومان و مه‌ترسی ئاخۆی چه‌ند كه‌سێكی ده‌رده‌چن یان نا، له‌ لایه‌ك كێشه‌ی گۆڕان هه‌ر به‌رده‌وامه‌ و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ ژێر فشاری هه‌ژمونی پارتی یه‌، مه‌ترسی پارتی له‌ سه‌ره‌، پارتی دابه‌شی جوگرافیای كردوه‌، چه‌ند كاندیدێكی دیاری كردوه‌، به‌ جه‌ماوه‌ری خۆیان ده‌رچوێنێ‌، له‌م ناوه‌ یه‌كێتی زۆر به‌ توندی كار له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كا هه‌ندێ‌ كاندیدیان ده‌رچن، ده‌نگه‌كانی دابه‌شی سه‌ر گۆڕان ‌و یه‌كێتی و بێ‌ لایه‌ن و سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر ده‌بن، گۆڕانیش وه‌كو پیَِشتر له‌ شاره‌كانی كوردستان كورسی ناهێنێ‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هیچی بۆ خه‌ڵكی نه‌كرد، خه‌ڵك ژیان و بژێوی و پله‌ و پۆستی ده‌وێ‌، بۆیه‌ خه‌ڵكێكی گۆڕان ده‌گۆڕێن و ده‌بنه‌وه‌ یه‌كێتی، یا ئه‌مجاره‌ ده‌نگ به‌ لایه‌نه‌ ئیسلامی یه‌كانی تر ده‌ده‌ن چونكه‌ به‌ ته‌نیان، پارتی هه‌موو پلان و فشارێك ده‌كا خه‌ڵكی ده‌رچێ‌، ئه‌گه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێ‌ خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌وانیش ده‌نگ به‌ لیسته‌ سه‌ربه‌خۆكانی تر ده‌ده‌ن، له‌ ژێره‌وه‌ش پارتی وه‌كوته‌كتیك جۆره‌ رێكه‌وتنێكی خۆی له‌ گه‌ڵ لیسته‌ بچوكه‌كانی تری ناو هاوپه‌یمانی كردووه‌ بۆچه‌واشه‌كردنیان به‌بێ‌ گره‌نتی، به‌م شێوه‌ چانسی پارتی له‌ یه‌كێتی زیاتره‌ و گۆڵی خۆی له‌ یه‌كێتی ده‌كا، ئه‌گه‌ر ده‌رنجامیش لاسه‌نگ بێ‌، پارتی و یه‌كێتی له‌ كوردستان و له‌ به‌غدا كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێ‌ ، زۆرێك له‌ كاندیده‌كانی یه‌كێتی له‌ هی پارتی به‌هێزترن، هه‌رچه‌نده‌ كاندیده‌ حزبی یه‌كانیان زۆر متمانه‌یان نه‌ماوه‌، وه‌ڵێ‌ فرمان به‌ جه‌ماوه‌ریان ده‌كه‌ن ده‌نگیان پێ‌ بده‌ن، ئه‌وسا ده‌كه‌ونه‌ به‌ر به‌رداشی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر، جه‌ماوه‌ر ته‌حكوم ده‌كا، مه‌گه‌ر هه‌ندێ‌ هاوكێشه‌ به‌ ساخته‌كاری ڕاست بكه‌نه‌وه‌، ده‌نا هه‌ردوو لایان له‌ خه‌ته‌ر دان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە