هۆكارەكانى شكستى لیستى خزمەتگوزاریى و چاكسازیى لەهەڵبژاردنەكانى 25/7/2009ى هەرێمى كوردستان.
Friday, 11/12/2009, 12:00
هەرچەندە بازێ لایەنى ئەم لیستە وشەى شكستیان پێ ناخۆشە و كورتهێنانى ڕێژەى كورسیەكانیان لەپەرلەمان و پاشەكشەیان بە شكست نازانن، وەلێ بێگومان لایان تاڵ بێ یاشیرین بەپێ ی كۆمەڵێ پێوەرى زانستى و ڕیالیزمى ئەوەشكستە، نەخاسمە بەپێ ى ئەوەى ئەم لیستە نەگەیشتۆتەوە ڕاددەو ڕێژەى ئەسڵى خۆى، بەڵكو (5) كورسیان كەمترهێناوە، پێشتر بە هەموویان (18) كورسیان هەبوو، كەچى ئەمجارە(13)یان بەلەقەلەق هێنا، وێڕاى ئەوەى كەبەتەمابوون(25-35)كورسى بێنن، وەك ئەوەى كەسیان بەرانبەر نەبێ، كەچى زۆرپێچەوانە بوویەوە و كورسى كەمیان هێنا، ئەوەش لاى هەندێكیان بووەشۆك و شڵەژان و داڕوخانى سایكلۆژى و ڕەشبینى وگلەیى وگازندە لێك تركردن ولێكترازانى لیستەكە، دیارەئەوەش لەخۆوەبەدى نەهات، بەڵكو كۆمەڵێ هۆكارو كەموكوڕى خراپ و ناتەواوى زانستى و كاركردن و بەڕێوەچوون و جێ بەجێ كردن هەبوون بۆیەلیستى خزمەتگوزاریى و چاكسازیى ژمارە(59)ى چوارقۆلى:یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان وكۆمەلى ئیسلامى كوردستان وحیزبى سۆسیالیستى كوردستان و حیزبى زەحمەتكێشانى كوردستان لەهەڵبژاردنەكانى(25/7)ى سەرۆكایەتى هەرێم و پەرلەمانى كوردستان بەم شێوەیە شكستى هێناو لەجیاتى زیاتر، كۆمەڵى كورسى لەدەست دان، ئەگەرچى جێ ى هیواو ئاواتى خۆو خەڵك بوون. هەر چوارلایەن بەگشتى هۆكار و خەتابارن، بەتایبەتیش هەركەس و لایەنێك بەپێ ى خۆى پشكى خۆى بەردەكەوێ، ڕەنگە هەندێ هۆكارو كەموكوڕى تایبەت بن بەلایەنە ئیسلامییەكان و هەندێكیش بەلایەنە نەتەوەییەكان، لەوانیش هەركەسەو بەئەندازەى خۆى پشكى ڕێوى بەردەكەوێ. ئیتر ئێمە لێرەدا بەكورتى هەندێ لەم هۆكاروكەموكوڕیانە دەخەینەروو كە بوونەتە مایەى شكستى پێمان خۆشبێ یان نا كە ئەمانەن.
1-بوونى هاوپەیمانێتى ئیسلامیى و عەلمانى: ئەگەرچى بەلاى زۆرێك لە چاودێرو سیاسەتوانان ئەم هاوپەیمانێتى یە هاوپەیمانێتى یەكى ناوەزەو پۆزەتیف بوو، بەڵام لەڕاستیدا وێڕاى ئیجابیاتەكانى كۆمەڵێ سلبیاتى هەبوو، بۆ وێنە: شتێكى كاتى بوو، مەبدەئى نەبوو، لە رووى شەرعى یەوە جێ تێبینى و نەزەرى خەڵكێكى زۆربوو، گومان و مژێكى زۆرى لەسەر بوو..، بەلاى خەڵكێكى زۆرى ئیسلامیى یەكگرتوو وكۆمەڵ و بێ لایەن ئەوە قەبووڵ نەدەكرا، بڕوایان بەشەرعیەت و ئیجابیات و پاساوەكانى نەبوو، هەرچەندە مەسەلەى ئیسلامیەت لاى سۆسیالست و زەحمەتكێشان ئاسایى بوو، ئەوان زیاتر حسابى سەركەوتن و بەرژە وەندى خۆیان دەكرد، فعلەن لەكوردستان تاكە براو ئەوان بوون كەچوونە سەرێ نەهاتنەوە خوارێ، كورسییەكانیان گرەنتى بوو، لەدەستیان نەدا كۆمەڵ و یەكگرتوو و پارتى لە هەمووكەس زەرەریان زیاتر كرد، هەرچەندە لەمەسەلەى عەلمانیەتیش جیاوازى لەنێوان سۆسیالست و زەحمەتكێشان دا هەیە، هەردوكیان وەك یەك خۆیان بەعەلمانى و چەپ نازانن، وەلێ لاى خەڵكى ئیسلامى هەر بەعەلمانى مەشورن، بۆیە خەڵكێكى زۆر لەهەموو لاڕا دەنگیان نەدا، تەنانەت لایەنى سۆسیالست و زەحمەتكێشانیش بەبیانووى خۆیان، هەرچەندە هاوپەیمانى ئیسلامی و عەلمانى شتێكى تازەنەبوو، وەك زۆر گەورە و زەق كرا، بەپرۆسەیەكى تازەوناوازەو داهێنان و جۆرى ناوزەدكرا، بەڵكو هەر لەكوردستان لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى 2004و2005 جارێك كۆمەڵ و جارێك یەكگرتوو لەلیستى هاوپەیمانى كوردستانى(ئەحزابى عەلمانى) دابەزیوون، كەواتە پێشتریش لیستى ئیسلامیى عەلمانى هەبووە، وەلێ لەكوردستان بەداخەوە كە تائێستا جورئەت نەكراوە لیستى ئیسلامى هەبێ، كەچى ئەسل هەبوونى لیستى ئیسلامییە، ئەوە ئەسل و شەرع و داواكراوو هەقیقى یە، ئەوسا شتەكان(ئیسلامیەكان و عەلمانیەكان) لێك گوڵ بژێرو هەڵاوێرد دەكرێن، وێڕاى ئەوەى لەلوبنان و..هتد لیستى ئیسلامى و عەلمانى هەبووە، ئیتر بەلاى خەڵكێكى ئیسلامى زۆرلیستى ئیسلامى عەلمانى قەبووڵ نى یە، تا دوێنێ لێك خوێنراوە، ئەمڕۆ هاوپەیمان بن، هەمووكەس حسابى هەموو ڕەهەندەكان ناكات، بەلكو تەنها زاهیر بینە، بۆیە هاوپەیمانى ئیسلامى عەلمانى بەلاى زۆرێك لەخەڵكى ئیسلامى سەیروخراپە.
2-لاوازى لایەنەعەلمانیەكانى ناولیستەكە: لەبەرئەوەى ئەودولایەنە سۆسیالست و زەحمەتكێشان ئەگەرچى دووحیزبى شۆرشگێڕو دێرنین، وەلێ ئەمڕۆ لەكوردستان ئەوەندە كاریگەر و دەسەڵاتدارنین وەكو پارتى و یەكێتى تاپێویستت پێ بن و لێیان بەهرەمەندبى، خاوەنى بنكەو ڕاى جەماوەرى فراوان بن، نەبوونەتە پاڵنەرو پاڵسەنگێكى ئەوتۆ دەرەنجام و هاوكێشەكان بگۆرن، بەڵكو بەئەندازەى خۆیان كاریگەرو فراوانن، پێشتریش لەدەسەڵات و لەبەرەى كوردستانى بوونە و ئەوانیش دەكەونە ژێربارى ئیجابیات و سەلبیاتەكانى ڕابردوو، بۆیە ناكرێ ئیسلامییەكان بێ بەرابەرودەسكەوتى زیاتر قوربانى بەخۆیان بدەن، بۆوێنە كورسیەكانى سۆسیالیست و زەحمەتكێشان هەروەك ڕابردوون، وەلێ كۆمەڵ و یەكگرتووبوونە قوربانى ئەوە. وەلەئەنجامی لاوازى ئەم دوو لایەنە لەرووى پاڵپشتى جەماوەرى ونێودەوڵەتییەوە، ئەوان قازانجێكى زۆریان كردو ئیسلامییەكانیش زەرەرى زۆر،ئەسڵەن بەلاى خەڵكێكى ئیسلامیى ئەم سێ كورسیەیان لەسەرحسابى ئیسلامییەكان هێناوە.
3-نەخشەو بەرنامە: هەبوونى نەخشەو بەرنامەیەكى چاك و واقیعى و گونجاو تاكەمەرج و هۆكارى سەركەوتن و بەدەستهێنانى بەرهەم و دەسكەوتەكانەو لەسەرووى هەمووكارێكە، كەچى كەموكورى لەنەخشەو بەرنامەڕێژى داهەبوو، بگرە هەر لەدروستكردنى هاوپەیمانى تادەگاتە ئالیەتى جێ بەجێ كردنى كاروبارەكان، ناكرێ لێرەدا ئاماژە بەوردیان بكەین.گرنگ ئەوەیە لیستەكەلەرووى نەخشەو پلانو بەرنامە كەموكورى هەبوو.
4-دارایى: مەرجى سەركەوتن و كاربەڕێوە بردنە، كەچى دارایى یەكى پێویست بۆئەم پرۆسەگرنگ و تەحالوفە فراوانە دابین نەكرا، یاخەرج نەكرا، یاهەموو كاروشوێنەكان وەكو یەك و لەجێ ى خۆى نەبوون، كۆمەڵى گرفت و كێشە و كەموكوڕى لەمەسەلەى دارایى و خەرجكردندا هەبوون. كارێكى ئاواگرنگ حوتە قوتى زۆرى دەوێ لەبەرابەر ڕكابەرەكان، كەچى خەرجى و بودجەى لیستەكە زۆرلاوازبوو،لە ئاستى خواست وناوەكە نەبوو.
5-گوتارى سیاسى: هەمووئەو گوتارو پەیڤانە دەگرێتەوە كەلە ماوەو میانەى هەڵمەتەكانى هەڵبژاردن لەلایەن هەمووئاست و كەس و لەهەمووكەناڵەكانى ڕاگەیاندن بەتایبەت لەلایەن سەركردەكان لەگەڕان و ناوچە و بۆنەكاندا بۆڕاى گشتى پێشكەش دەكرێن بەمەبەستى بەدەست هێنانى راى جەماوەر، ستراتیژیەت وبەرنامەو جیاكارى ودابەشكردنێكى ئەوتۆلەنێوان گوتارەكاندا نەبوو، یابەزمانى خەڵك و سەردەم وئۆپۆزسیۆن و خواستراو ناوچەكە و كەمووكوڕیەكان و بەدڵى خەڵكەكە نەبوون، بەدیراسەكردنى پێشوەخت نەبوون، بۆیە كۆمەڵی كەمووكوڕى تیابوون.
6-راگەیاندن: رۆڵى چاكى هەبوو، وەلێ كۆمەڵی كەمووكوڕى هەبوولەجورئەت وگواستنەوەى راستیەكان و، پیشاندانى شتى چاكى خۆ وشتى خراپى خەڵك و ئەداى باش و بانگكردن و دنەدانى خەڵكى موعاریزودەرخستنى كەموكوڕیەكانى دەسەڵات و هاندان و رێبەرایەتى كردنى جەماوەرو راى گشتىو...نەبوونى كەناڵى لۆكاڵى كۆمەڵ و...هتد.
7-پەیام وبەرنامە: زۆرشتى چاك و بەهێزى تیابوو، وەلێ دەكرا فراوانترو بەهێزترو بەپێزتربا لە چوارچێوەى بنەماو خواستەكانى خەڵك،بەباشیش تەرح و تەتبیق كرابا، زۆرفرەوان و گشتگیروسەرنج ڕكێشەر وئامانجدار و ساڕێژكەروپێكەرو وردو هاندەرو وروژێنەرو...هتد نەبوو. 8- ئەدا: لایەنى كرادرى لەتیۆرى گرنگ ترە، بۆیە ئەداو میكانیزمى جێ بەجێ كردنى كارەكان لەڕووى دارایی و گوتارى سیاسى و نەخشەو پلان و ڕاگەیاندن و..هتد وەكو پێویست نەبوو، زۆرجەسورومەدروس و واقیع بین...نەبوو، پەنجە لەسەهەڵەو زامەكانى خەڵك دانەنرا،دەبووئەم پرۆژە گەورەیە بەگەورە تروگرنگتر جێ بەجێ بكرابایە.
9-بێ ئەزموونى: هەڵبژاردن پڕۆسەیەكى زۆرگرنگ و هەستیارە، پسپۆڕى و هونەرو ئەزمونێكى زۆرى دەوێ، ئەگەر بەڕێوەبەران بۆخۆشیان شارەزانەبن دەبێ كاربەخەڵكى زۆرشارەزابكەن، سودلەئەزموون و پسپۆرى شارەزایان وەر بگرن.
10-نەخشەى پێشوەخت: ئەم لیستە زۆردرەنگ كەوتەخۆ، بەساردى كەوتەخۆ، دەست پێشخەرى لەكارەكاندا نەكرد، زووبەرنامەى بۆهەمووشتەكان دانەنا،لەهەمووروێكەوە زوو بەرنامەرێژى وكارى هەمەلایەنەى نەكرد.
11-هەبوونى لیستى تر: لەبەرئەوەى لەهەڵبژاردنەكانى كوردستان چەندان لیستى ترى بەهێزهەبوون كێبڕكیان دەكرد، خەڵك وەك پێویست دەنگى بۆلیستى(59) نەدا، وێڕاى كەمووكوڕیەكانى خۆیان، بۆ وێنە لیستى كوردستانى و گۆڕان و بزووتنەوەى ئیسلامى و دادگەرى و..هتد هەبوون، لیستى كوردستانى لیستێكى بەهێزو دەسەڵاتدار و بەتوانا بوو، بەزۆر جۆرو پاساو خەڵكێكى زۆردەنگى بۆدا، لیستى گۆران لیستێكى بەهێزو تازە و ئۆپۆزسیۆن بوو، خۆى بەئەلتەرناتیڤ و جێگرەوە دەزانى، زمانى زبرترو گونجاو تربوو، خەڵك حەزى لەوە دەكرد، خاوەنى كۆمەڵێ خاڵى بەهێزوپۆزەتیڤ بوو، بۆیەدەنگى هێنا، بزووتنەوەى ئیسلامیش تاكە لیستى ئیسلامى بوو، ئەوكەسانەى لەدەرەوەو ناوەوەى كۆمەڵ و یەكگرتوو و بێ لایەن ڕقیان لەهاوپەیمانى ئیسلامى و عەلمانى چوارحیزبەكە دەبوویەوە، جێ ى دەنگى ئەوان بوو، خەڵكێكى زۆر لەبەرئەوەو چەندان هۆكارى تر دەنگیان بۆدان، وێڕاى ئەوەى لەڕووى سیاسى یەوە كاتى هاوكارى كردن و هەستاندنەوەى بزووتنەوە هاتبوو لەهەمبەر كۆمەڵ و یەكگرتوو، لەلایەكى ترەوە بەدیل و كەرتى زەحمەتكێشان جیابوونەوەولەنێو هاوپەیمانەتیە چەپگەرەكە دابوون خەڵكێكیش دەنگى بۆئەواندا، ئیتر لەبەر ئەمانەو چەندان هۆكارى ترلیستى (59) دەنگى كەمى هێنا،
12-هەبوونى لیستى ئیسلامى: لەبەر ئەوەى كۆمەڵێ گروپ و خەڵكى ترى ئیسلامى جگەلەكۆمەڵ و یەكگرتوو هەبوون، دەنگیان بۆلیستى چاكسازى نەدا، لەبەرئەوەى هەندێكیان بڕوایان بەم هاوپەیمانى یە چوارقۆڵى یە نەبوو، هەندێكیان دژى كۆمەڵ و یەكگرتوون، هەندێكیان لەلایەن دەسەڵات و لایەنە عەلمانیەكان تەییارو دام و سازدەكرێن لەدژى حەرەكاتى ئسلامى ئەوانەى كەبڕوایان بەجەماعەو بزاڤ و كۆمەڵكارى ئیسلامی نى یە و،خراپ لەوەحاڵى بوون،ئەوانەش زەربەلەلایەنە ئیسلامیەكان دەدەن.
13-هەبوونى تەزویر: هۆكارێكى سەرەكى كارى خراپى لە بەرزبوونەوەى ڕێژەى لیستى كوردستانى و دابەزاندنى ڕێژەى لیستى چاكسازى و هاوكێشەكان كرد، تەزویركردن بوو، نامانەوێ باس لەچۆنیەتى ڕێگاكانى تەزویركردن بكەین، گرنگ ئەوەیە بەشاهێدى ڕێكخراوو چاودێرانى دەرەوە و ناوەوە لەكۆمەڵێ ڕێگاو شێوزا لیستى كوردستانى دەسەڵاتدار بەهەموو جۆرێك تەزویرو خڕوقاتێكى زۆرى لەپڕۆسەى هەڵبژاردندا كرد، بەجۆرێ پڕۆسەو هاوكێشەو دەرەنجام و متمانەى شێواند، بەتایبەت دواى نیوەڕۆ لەهەولێر و دهۆك، بەلێشاو خەڵكى حیزبى دادەڕژانە سەرسندو قەكان و دەنگیان پێ بە لیستى كوردستانى دەدان.
14-كێشەدروستكردن بۆلیستەكان: بێگومان بەجۆرەها هۆكارو شێواز لەلایەن لیستى كوردستانى دەسەڵاتدار لەهەمووشوێنەكان ئەوپەڕى كێشەو گرفت و تەگەرە بۆلیستەكان دروست دەكرا، نەخاسمە بۆلیستى (59) وەك دەركردنى چاودێر، نەبوونى چاودێر لەهەموو بنكەو وێستگەكان، دروست نەكردنى پسوڵە و باجى گەڕان، ڕێگە گرتن لەڕاگەیاندنیان، هەڕەشەلێكردنیان و...هتد.
15-نەبوونى كاندیدى سەرۆكى هەرێم: لەبەرئەوەى سەبارەت بەسەرۆكى هەرێمیش خەڵك حەزى لەگۆڕان و بەدیل دەكرد، لیستى چاكسازیش كاندیداى نەبوو، خەڵك بەبێ هەڵوێست و ترسنۆك و ساز شكارى تێگەیشتن، خەڵكێك دەنگى بۆنەدا.
16-هیرَشى دەسەڵات لەدژى لیستەكە:لەبەرئەوەى بەهەمووجۆرێك لەهەموولا ڕا هێرشێكى زۆرو چڕ لەلایەن لیستى دەسەڵاتدار كرایە سەرلیستى چاكسازى و ڕێگەى لێگیرا، دەنگى كەمى هێنا، بۆ وێنە: پڕوپاگەندەى زۆرى لەسەركرا، ناوى زڕا، تەشهیر كرابەوەى پارەیان لەئێران و مالیكى و ..هتد وەرگرتوە، باندى تیرۆرستیان گیراوە، ئەجینداى دەرەكى جێ بەجێ دەكەن، دەستن، دژن، پیلانگێڕن..هتد لەم قسەخراپ و بێ بەڵگانە، خەڵكى فامكاڵ و بێ ئاگایش كارى تێ دەكا، ناچاردەنگ نادات.
17-تێپەڕاندنى دەستور: لەبەرئەوەى لەم هەلومەرجە ناسكەدا، دەستورى هەرێمى كوردستان وەكو پلانێك لەپەڕلەمان تەرح و پەسندكرا، كۆمەڵ و یەكگرتووش دەنگیان بۆدا، زۆریان بەبەژن و باڵادا هەڵگووت، تەنانەت هەندێكیان بەدەستورێكى ئیسلامى و بێ زیان و ناپێچەوانەى، ئیسلام لەقەڵەمیان دا، كەچى لەئەسڵدا لەڕوانگەى ئیسلامەوە وایش نى یە، بەبەڵگەش دەیسەلمێنم...، ئەوەلەلایەن خەڵكێكى زۆرى ئیسلامى و ناسیۆنالیزمى توند ڕۆور ۆشنبیرو..هتدبووە جێ ى ناڕەزایى، وەكو گۆڵێك لەكۆمەڵ و یەكگرتووكرا، كرانەشەریكى دەسەڵات، خەڵكێك دەنگى بۆنەدان.
18-سەلبیاتى ڕاگەیاندنى سۆسیالست و زەحمەتكێشان: لەبەرئەوەى ئەم دوولایەنەلەڕاگەیاندنى خۆیان لەم كاتە ناسكەدا هیچیان لەئەداو پەیڕەوى ڕاگەیاندنى خۆیان كەم نەكردەوە و موڕاعاتى خەڵكى ئیسلامى یان نەكرد، هەروەكو جاران لەكەناڵەكان دەگوڕەقس و..هتدبوو، میتۆ دوڕەوتى خۆیان بەبارو ئەداى ئیسلامى دانەگۆڕى..، نەخاسە لەكاتى و تارەكان، بۆوێنە كاك قادر عزیز تەنانەت جارێكیش بەسیاسەتیش نەیگووت بەناوى خواى گەورەو میهرەبان، بەوەخەڵكیكى ئیسلامى ناڕازى بوو، ئەوەى دەكردە دەنگَ و بیانوو، دەیگووت بزانە چەند عەلمانین، لەبەرئەوەدەنگیان نەدا.
19-تێكەڵ نەبووونى حیزب بەخەڵك: لەم كاتە داجموجۆڵ و كاروچالاكى كۆمەڵایەتى و خزمەتگوزارى زۆرگرنگ و پێویستە، دەنگى خەڵك بەدەست دێنێ، كەچى بەداخەوە حیزبەكان، بەتایبەت سەركردەكان تێكەڵى خەڵك نەبوون، سەردانى خەڵك زۆركەم بوو، هەڵمەتى ماڵ بەماڵ نەبوو، نەخاسمە سەردانى كردنى چین و توێژە گرنگەكان، وەك: سەرەك عەشیرەت و پیاوماقوڵ و مامۆستایانى ئایین ى و..هتد.
20-كەموكوڕى لەلیستى كاندیدەكاندا: بەلاى خەڵكێكى دەرەوەو ناوەوە كۆمەڵێ كەموكوڕى و گرفت و نادادگەرى لەلیستى كاندیدەكان داهەبوو، بۆ وێنە: ڕێژەى كاندیدەكانى سۆسیالست و زەحمەتكێشان زۆربوون لەچاوحەجمى خۆیان، (3) لەوانیش لەژمارە(10) بەخوارەوە دانرابوون، واتە لەباشترین جێگەو لەجێیەكى زامن بوون، بۆیەلە (10) كورسى (3) ێ ى ئەوان هەردەرچوون، ئەوان لەچاو قەبارەى خۆیان براوە ترین لیست و لایەنبوون، لەسەرحیسابى خۆیان بوون، لیستەكان زەرەریان كردودابەزین تەنها ئەوان نەبێ، شەڕەكەبۆئەوان بوو، ئەوەبەگشتى جێى ناڕازى خەڵكى ئیسلامى و كۆمەڵ و یەكگرتووبوو، لەلایەكى ترەوە ڕێژەى كاندیدەكانى یەكگرتوو لە هى كۆمەڵ زیاتربوو، وێڕاى ئەوەى سەرۆك لیستیش لەوان بوو، هەرچەندە سەرەتاى ڕێككەوتنەكە ڕێژەى كۆمەڵ و یەكگرتوو وەكو یەك بوو، سەرۆكیش دیارى نەكرابوو، وەلێ لەبەرئەوەى سەرلیست بوو ئۆتۆماتیكیەن یانى سەرۆك لیست، ئەوەش جێ ى گلەیى خەڵكێكى كۆمەڵ بوو، وردترى بكەینەوە لەناو حیزبەكانیش هەندێ ناوچەو مەڵبەند كاندیدى نەبوو، نادادگەرى هەبوو، دەستكارى دەرەنجامى كاندیدەكان كرابوو، چەندان كاندید خۆیان كێشایەوە تاگەیشتە ئیستیقالەدان، خەڵكێكى ناڕازى و نیگەران كرد..، ئەوەش دڵى خەڵكێكى ناوخۆو ناو ئەوحیزبانە شكاند. بۆوێنە كۆمەڵ 4 كەسى لە 13 كورسى دەرچوون، لەم چوارەش یەك كەس خەڵكى هەموو پارێزگاى هولێرى پایتەختى پان و پۆڕنى یە، هەرهەموویان هی پارێزگاى سلێمانین، تەنانەت ئەگەر ئەم لیستە(59) كورسى هێنابا كۆمەڵ تەنها یەك ژنى خەڵكى ناوهەولێرى بەردەكەوت، ئەوانەى ترى هەرهەمووى هى سلێمانى و دەوروبەرن، سۆسیالیستیش بەهەمان شێوە كاندیدەكانى زیاتر سلێمانى بوون. لەیەكگرتوش لە6 كەسى دەرچوون یەك ئافرەت خەڵكى پارێزگاى هەولێرە، لە لایەكى ترەوە كۆمەڵى ئیسلامى و یەكگرتوویش كە حیزبى ئیسلامى و حیزبى مەلایانن لەناو (100) كاندید (1) كاندیدى مەلاى مێزەربە سەرى ناسراوى كوردستانى تیانەبوو، لەوەیش مامۆستایانى ئایینى گلەییان هەبوو دەیان گووت مەلایان بۆبانگێشەو هەلمَەتەكانى هەڵبژاردن بەكارهێنان، بەڵام بەشایستەى كاندیدكردنیان نەزانین. لە یەكگرتوو سەبارەت بە سەرۆك لیستیان كێشەلەنێوان بەرێزان: (عومەر عبدالعزیز و مەولود باوەمراد داهەبوو ئاخۆكێ یان سەرۆك لیست بێ، وەلى لەبەر هەندێ هۆ (عومەر عبدالعزیز) دانرائەوەش نیگەرانیەكى لەناوخۆ دروست كرد، لەلایەكى ترەوەرێژەى كاندیدى ئافرەتان لەناو یەكگرتوو زۆر بوو، لە 25 كاندیدى لیستى خزمەتگوزراى(5)ئافرەتى یەكگرتووى تیابوو،لە (6) كەسى دەرچووى یەكگرتوو (3) یان ئافرەتن، یانى نیوە بەنیوە، پیاوەكانیان ئەوەیان بەزۆر دەزانى. لەكۆمەڵ سەرەتا تاكە پێوەر بۆ دیاریكردنى كاندیدەكان لەلایەن سەركردایەتى بریاردرا كاندیدەكان بەهەڵبژاردنى نێوخۆ لەئۆرگانەكان دیارى بكرێن، بۆنمونە هەرمەڵبەندو مەكتەبێك(2) كاندیدى هەبێ، فعلەن ئەم هەڵبژاردنەیە ئەنجام درا، كەچى ئەوەى بگوترێ: دواتر خەڵكى تربێ هەڵبژاردن بەدانان لەجێ ى باش تادەگاتە جێ ى زامن لەلیستەكە دانراو فەڕز كرا بێ ئەوەى لەئۆرگانى خۆى هەڵبژێردرابێ، یاتەئیدى هەڵبژاردن بكا، چەند كەسیان لەئۆرگانێك زیادكردن بێ هەڵبژاردن، لەدووكەس زیاتر هى یەك ئۆرگان لەجێ ى باش دانران، هەبوو بە هەڵبژاردن دەرچوو لەدورەوە دانرا، نەفەر هەبوو لەناو كۆمەڵ نەبوو داواى لێكرا بەگرەنتى دابنرێ و لەسەرحسابى خەڵكى ناوكۆمەڵ بكرێتە پەرلەمانتار، بەڵام بۆخۆى نەى كرد،دەنابەبەرهەمووئەوانەى ئێستانەدەكەوت، هەبووئەندامى كۆمەڵ نەبوو لە جێ ى باش دانرا، هەبووپلەى حیزبى بەرزنەبوو لەناو حیزب دیارنەبوو لەجێ ى باش دانرا بەپێچەوانەوە، ئیتر لەبەر ئەمانەو چەندان هۆكارى ترگلەیى و گازندەونارەزایى لەناوخۆى حیزبەكان دروست بووتا گەیشتە ئەوەى هەندێ لەكاندیدەكانى كۆمەڵ خۆیان لەكاندیدێتى كێشایەوە، تەنانەت هەبوو ئیستقالەى لەحیزب دا، كەواتە: ئەم شتانە نیگەرانى و كەموكورى و ناكارایى لاى ناوخۆدروست دەكات. ئەوە هەقیقەتێكى حاشا هەڵنەگرە.
21-بڕوانەبوون بەهەڵبژاردن: بەشێك لەئەندامانى هەرچوارلایەنى لیستى چاكسازى لەبەر جۆرەها هۆكار و لەژێر كۆمەڵێ ناوو ئەنجەت و پاساو بڕواى تەواویان بەهەڵبژاردن نەبوو، كۆمەڵ و یەكگرتوو بەجۆرێك و سۆسیالست و زەحمەتكێشانیش بەجۆرێكى تر، ئەوكەسانە دەنگیان بۆلیستەكەنەداوە، خەلكێكى كۆمەڵ و یەكگرتوو لەبەرهاوپەیمانى و بڕوانەبوون بەخوودى هەڵبژاردن و كۆمەڵێ شت سستیان كرد، تەنانەت لەنێو كۆمەڵ تائیستاش ئەندامى سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى هەیە تادەگاتە كادیر و ئەندامان بە تێگەیشتنى خۆى لەرووى شەرعى و پێكەوەژیانەوە بڕواى بەهەڵبژاردن و پەرلەمان.. نى یەو لەكاتى هەڵبژاردنەكانیش لە نێو خەڵكى نزیك ئەوەى راگەیاندنەوە، بەڵام بەناچارى كەوتۆتە ژێر بارى راى گشتى و زۆرینەى دەنگ و حیزب، لەیەیكگرتووش ئەندامى مەكتەبى سیاسى هەبووە بڕواى بەحیزبى ئیسلامى و سیاسەت پێكەوە نى یە، كارى لەسەر ئەوەكردوە، لەسۆسیالیست و زەحمەتكێشانیش خەڵك هەبووە هاوپەیمانى لەگەل ئیسلامى پێ باش نەبووە، جیاوازى لەنێوان لیستى خۆو لیستێكى تردانەكردوە..، ئیتر هەمووئەوانە وایان كرد خەڵكێك بڕواى تەواوى بەهەڵبژاردن نەبێ و كارى بۆنەكاو دەنگى بۆنەدا.
22-كارنەكردن بۆ هەڵبژاردن: ئەم لیستە لەبەر كۆمەڵێ هۆكارو پاساو شلو خاوى و سستى وبێ مەبدەئى زۆرى پێوەدیاربوو، هەركەسەو لەراستەوخۆ بەتەماى ئەویترلێ دەگەرا، هەركەس و لایەنەك بەحساب لەسەر دەنگى خۆیان بوون، هەرلایەنەو بەتەماى ئەوى تر لێدەگەرا، بەجیدى كاریان بۆهەڵبژاردنە كەنەكرد، پێیان وابوو دەنگى زۆردەێنن، هیچ كەس و لایەنەك كارەكەى وەكو هى خۆ سەیر نەدەكرد، بۆ وێنە سۆسیالست و زەحمەتكێشان دەیان زانى ئەگەر تەنها .1كورسى بێنن 3هى ئەوانە، بەڵام ئەگەر 10ى تربێنن هیچ نابێتەهى ئەوان.
23-دەنگ نەدانى ئەندامانى چوارحیزبەكە بەلیستەكەیان:بەشێك لە ئەندامانى هەر چوارلایەنى لیستەكە لەژێر كۆمەڵێ پاساو دەنگیان بۆ لیستەكەیان نەدا، بەتایبەت كەسانى بێ مەبدەئو هەلپەرست و ناحاڵى و ..هتد كە فەرقى لیستى خۆو غەیرى خۆیان ناكرد، رەنگە بەپارەو بەخزمایەتى و بەسۆزدارى.. دەنگیان بۆگۆران و كوردستانى دابێ، نەخاسمە لەلایەنى سۆسیالست و زەحمەتكێشان، تەنانەت لەیەكگرتوو وكۆمەڵیش خەڵكێك دەنگى بۆگۆران و بزووتنەوە...داوە. بەگشتى بێگومان خەڵكێكى زۆر لەهەر چوارلایەن دەنگى بۆ غەیرى خۆى داوە، بەتایبەت خەڵكى سۆسیالست و زەحمەتكێشان كەهیچ ئیلتزاماتێكى ئایینى یان نى یە لەرووى جائیزى و ناجائیزى، زۆریان بەجائیز زانیوە كەبەئاسان دەنگ بۆلیستى تربدەن، كورسى خۆشیان زامن بووە.
24- توڕەبوونى خەڵك: لەهەر چوار حیزب خەڵكێكى زۆر هەیە لەحیزبەكەى تۆراوەو دانیشتوەو كارناكات، لەكاتى هەڵبژاردن ئەمانە كۆو ئاش نەكرانەوە، لەبەرئەوەى لەرابردوو بەجۆرێك لەلایەن حیزب مافیان خوارەوە، ئەگەر لەكاتى هەڵبژاردنیش سەردان و قسەیان لەگەڵدا كرابا كەڵكى نەدەبوو، هەرچەندە باشتر بوو، ئەوان لە هەلمَەتى هەڵبژاردن لەحیزبەكان یان توڕە بوون و جموجۆڵیان نەدەكرد، زۆریان دەنگیشیان نەدا، ئەگەر بەلیستێكى تریشیان نەدابێ بەخۆشیان نەدا.
25-دەرنەكەوتنى كاندیدەكان:لەكاتى هەڵبژاردن ئەسڵ ئەوەیە كاندیدەكان لەهەمووكەس زیاتر كاراو چالاكتربن، لەسەرشاشەى كار و میدیا و راگەیاندنەكان زۆردەركەون و كاروچالاكى و پەیام و بەرنامەى خۆیان بۆخەڵك باس بكەن، هێز و تواناى خۆیان و حیزبەكەیان بەخەڵك بناسێنن..، چەندان كارى ..
بۆ خوێندنهوهی تهواوی وتارهکه ، تکایه کلیک لهسهر ئهم لینکه بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1a3a171c
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست