دیاریكردنى ڕێژە لە دەسەڵاتدا پێچەوانەى دیموكراتیەتە!

Monday, 12/10/2009, 12:00


ئەمڕۆ لەچوار چێوەى پڕۆسەى بەدیموكراسى كردنى خۆرهەلاتى ناڤین باس لەدروستكردنى عێراق نوێ دەكرێ، واتە:درستكردنەوە و داڕشتنەوەى عێڕاقێكى ترى تازە لەسەر سیستەم و بنەماكانى دیموكڕاتیەت و مەدەنیەت و یاساسالارى، كەچى كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەناوى دیموكراتیەت و مافى مرۆڤەوە پرانسیپى فەڕزكردن و دیاریكردنى ڕێژەى لەسەدا 33% ى ئافرەتان لە هەموو ئاست و ناوەندو كارو دەسەڵات و پۆستدا پەیڕەو دەكرێ، بەڕاستى ئەوە شتێكى زۆرسەیرو سەمەرەو ترسناكە، ڕێك پێچەوانەى دیموكڕاتیەت و دروشم و بانگێشەكانیەتى، چونكە لەدیموكراتیەتدا گۆیە ئازادى بیروڕاو دەنگدان.. هەیە، خەڵك ئازادەو بەئارزوى خۆیەتى كێ هەڵدەبژێرێ و دەنگ بۆكێ و بە چ چینێك و رەگەزێك دەدا، لەوڕێ یەوە سەركردەو دەسەڵات هەڵدەبژێرێ، نەك لەرێگەى دیاریكردن و سەپاندن، دیاریكردن و فەرزكردنى ڕێژە بۆ َهەرئاست و چین و رەگەزێك بێ بۆ پیاو یا بۆ ژن خۆى لەخۆیدا پێچەوانەى دیموكراتیەتە، دیكتاتۆریەتە، تیرۆركردنى پڕۆسە و رێبازى بەدیموكراتیزەكردنى وڵاتە، تەعەدداكردنە لە دیموكراتیەت و هاوڵاتى و ڕاى گشتى و شارستانیەت، لەكۆمەڵگەو بنەماكانى دیموكراتیەت ومەدەنیەت دیاریكردنى ڕیژەنەبووە.
دیاریكردنى ڕێژە یانى تەعدداكردن لەهەموو ئاست و هەست و خواستەكانى ئینسان، داگیركردنى ئەقڵ و ئارەزوو، یانى سەپاندنى ئەقڵ و خەڵك و دەسەڵاتى نەخواستراو، بۆ وێنە دیاریكردنى ڕێژە بۆ ئافرەتان كارەسات و تەعەدداكردنە لەخۆیان و لە هەمووخەڵك، واتە: باش بن یاخراپ، شایستەبن یان نا، هەردەبێ ئەوڕێژەیە ببنە پەرلەمانتار و وەزیرو كاربەدەست و..هتد، ئەسڵ ئەوەیە كەڕێژە دیارى نەكرێ بەڵكو بەئازادى دەنگ بۆ هەركەس و ڕەگەزێك بدرێ باهەركێ بێ،ئەوە چاكتر وماقوڵ و لۆژیكى ترە، جالە وانەیە پیاوان یائافرەتان كەمتر یا زیاتر دەردەچن، دەنگ و شایستەیى ئەوە لێك دەكاتەوە، بۆتەعەددا لە پیاو و ئافرەتان بكرێ؟، بۆپارێزەرانى دیموكراتیەت ئەوە لە سەرخۆ قەبووڵ و پراكتیزەناكەن، ئەگەر ئەوەندە باسى رێژەومافى ئافرەت دەكەن، بۆتائێستاش لەئەمریكا و روسیاو.. هتدجێگرى سەرۆكۆمار و وەزیرى بەرگرى ..ئافرەت نى یە، كەچى لەجیهانى ئیسلامى لەمێژە لە بەنگلادیش و پاكستان سەر كۆمار ئافرەت بووە،لەخەلافەتى عوسمانى توركیا ساڵى1651ز(خەدیجە تارخان) ئافرەتێكى بەنەژاد ئۆكرانى یاریددەرى خەلیفەبووە، لەئێرانى ئێستا وەزیرەو لەچەندان حیزب و وڵاتى ترى ئیسلامیى ئافرەت ئەندامى سەركردایەتى و وەزیرە، بەڵكو زێدەڕۆیى لەوە كراوە، بۆ تانەو تەشەر لەجیهانى ئیسلامیى و موسڵمانان دەدەن، بۆ لەوەدا موزایەدە لەسەر موسڵمانان دەكەن، دەیانەوێ لەجیهانى ئیسلامیى تاكە كاربەدەست و هەمووشتێك هەر ئافرەت بێ..،ئەگەر هێندە رێز لەئافرەت دەگرن بۆئافرەت ناكەنە سەرۆكى وڵاتى خۆیان؟، بۆ تادوێنێ ئافرەتیان بەعفریت وشەیتان ودڕندەو كۆمەڵێ شتى ناشیرن پێناسە دەكرد،لە هەمووشتێكى ژیان بێبەشیان دەكرد، ئەگەر ماف و ژیانى ئافرەت تەنها دەسەڵات بێ، لەڕووى پلە و پۆستیشەوە ئێستا هەندێ لایەن و وڵاتە موسڵمانەكان وەپێش خۆرهەڵات و خۆرئاوا كەوتوونەتەوە..، مەبەستم دیاریكردنى رێژە غەدركردنە لەسیستەمى دیموكراتیەت و هەموو پێوەرولاكان، پێویستە ڕێژە دیارى نەكرێ، بەڵكو با خەڵك بە ئارەزووى خۆى دەنگ بۆ هەموو چین و ڕەگەزەكان بداو نوێنەرى خۆى دیارى بكا، بەڵكو لەوەش زیاتر یا كەمتر ئافرەت هەڵبژێرن، دەكەوێتەوە سەر تێگەیشتنى خەڵك و شایستەیى وكارایى ئافرەت، چونكە گرنگ تواناو شایستەیى یە، ڕەنگە هەندێ جارو لەهەندێ لایەن و پۆست ئافرەتێك بەقەد دە پیاو توانا و پسپۆرى كار بەرێوەبردنى هەبێ، بەپێچەوانەوەش، بەڵام ئەگەرئافرەتێكیش تواناى نەبێ باخەڵك دەنگى بۆنەدا، بۆلەژێر بارى دیموكراتیەت بەزۆرى فەڕز بكرێ و كارێكى ئاوا گەورەى پێ بسپێردرێ و، جێ یەكى ئاواگرنگ بگرێت لەبەرئەوەى فەرزكراوە، بەنموونە لەپەڕلەمان و حكومەتى كوردستان و عێراق دەبێ ئافرەت لە 33% ى هەرتیابن، باشە ئەگەر شایستەش نەبن بۆئەم كورسیانەیان پێ پڕ بكرێنەوە، یا ئەگەر ئافرەتى شایستە زۆربن كێ دەڵێ خەڵك لە 50% یان هەڵنابژێرن،كەواتە ئەوەش زوڵم كردنەلە ئافرەت، بەپێچەوانەوەیش، بۆیە دیاریكردنى ڕێژە هەڵە و تەعەددایە لەهەموولایەك دەكرێت.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە