خانەوادەى شەهیدان لە نێوان سەربەرزى و بێ نازى دا

Thursday, 13/08/2009, 12:00


لە كوردستان زۆر باسى گرنگى و پلە و پایەى شەهیدان و خانەوادەكەیان دەكرێ نەخاسمە لەلایەن دەسەڵاتدار و شۆرشگێرەكان،راستە شەهیدان و خانەوادەكانیان بونەتە هۆكار و سوتەمەنى شۆڕش و دەسەڵات و بەرهەمى ئەمڕۆ، شەهیدان نورى چاو و وزەى هێز و هەناون، گرنگى و پلە و پایەیەكى زۆر و زەوەندیان لەدڵ و دەرونى خەڵكى و لە پانتاى زەوى دا هەیە، خانەوادەكانیان سەربەرز و شكۆدار و روو سورن، شانازى بەخەبات و قوربانى دانیانەوە دەكەن..، وەلى لەبەر ئەوەى ئەوەندە بێ ناز و مەغدور و فەرامۆشكراو و مەحرومن لە خۆیان بێ زاروكەوەڕێن، كەچى زۆرجار سازش یان لەسەر دەكرێ و موزایەدەیان پێ دەكرێ، لە كوردستان و عێراق شەهید و خێزان و یەتیم زۆرن، بەڵام هەموویان وەكو یەك نین، هەندێكیان شەهیدى شۆرش و سەنگەر و راستەقینەن، هەندێكیان شەهیدى دژ بە كورد و كوردستانن، هەندێكیان لەسەریان دەرژێ و هەندێكیان لەبەر، زۆرجار بەپێچەوانەوە ئەوانەى لەسەر كوردستان و شۆرش و رۆژانى رەش و حەق شەهیدبوونە زۆر بێ نازو مەحرومن، ئەوانەى بەرامبەر كوردستان كوژراون، وەك شەهیدانى شۆرش و زیاتریش حسابیان بۆ كراوە، لەبەر ئەوەى مافەكان بەپێى حەق و عەدالەت و خەبات دابین ناكرێ، بەڵكو بەپێى نزیكى و ناسیاوى و خۆخۆیە، بۆیە خەڵكێكى ناشیاو هەموو شتێكى بۆ دەكرێ و خەڵكێكى شیاویش هیچ، بەوەش خەم و ژان و زامەكانى خانەوادەكان زۆر زیاتر دەبێ، لەلایەك رۆڵە و سەرداریان لە سەر وەزعەكە رۆویشتوەو، ماڵ و مناڵ و كۆمەڵى خەم و كێشەیان بەسەردا جێ ماوە، لەلایەكى ترەوە هیچ یان بۆ ناكرێ، بەڵكو زۆرجار گاڵتە و بازرگانیان پێوە دەكرێ لەلایەن خەڵكێكەوە، بۆیە لە رابردوو لە قوربانى دانیان پەشیمان دەبنەوەو، هەندێ كەس تف و نەفرەت لە خۆ و لەوەزعەكە دەكات لەبەر ئەو هەموو ناحەقى و ناعەدالەتیەى دەى بینێ، جیاوازى لە نێوان جاش و پێشمەرگە، كردى و نەكردى..دانەبێت، ئەگەر سەیرى رژێمى پێشووى عێراق بكەین كاتێ سەربازێكى لێدەكوژرا، زوو ئەرز و موچە و سەیارە و شەهیدانە و كۆمەڵێ ماف و ئیمتیازاتى پێ دەدا، بەڵكو پارەى دەدا ئەو كەسانەى ژنەكانیان مارە بكاتەوەو سەروكارى رۆڵەكانیان بكات، كەچى ئەمڕۆ هەر هەندە پیاو بۆ خۆى بڕوا، لەلاى خەڵكێك یارى و بازرگانى بە كەسوكار و خانەوادەى شەهیدانەوە دەكرێ، تا كارێكیان بۆ دەكەن دەجار دەیان هێنن و ناموسیان دەبەن، داواى رابواردنیان لێدەكەن، كەچى مارەشیان ناكەنەوە(ئەم قسانەى دەیكەین بەڵگەمان زۆرن)بەداخەوە بۆ كخانەوادەى شەهیدان كە مێرد و رۆڵەكانیان بەزیندوى لە دارو بەرد لە ئاگار و ئاسن دەدرێن، هەمووشتیان پێدەكرێ، كەچى بەمردوویى هیچیان بۆ ناكرێ،هەرچى بۆشیان بكرێ لەوەزیاتر حەقى خۆیانە نابێ ناز و فیزیان لەسەر بكرێ، بەسەریان دا بدرێتەوەو لەكەدار بكرێن، لە كوردستان شەهیدانى لایەنێك لەگەڵ لایەنێكى تر و ناو چەێك لەگەڵ ناوچەیەكى تر..جیاوازى هەیە،چەندان كەس پارچە پارچە بووە بە شەهید نەنوسراوە، چەندان كەس دژى كورد كوژراوە هەمووشتى بۆكراوە، بانێكە و چەند هەوا، حكومەت دەبێت بە یەك چاو سەیرى خانەوادەى شەهیدان بكات،هەر هەموویان بەهى خۆى بزانێ نەك تەنها یەك حزب و لایەن، بەخوێن و ئارەق و هەوڵى شەهیدان كوردستان رزگاركراوە،حكومەت دامەزراوە،لە هەموو لایەنەكان شەهیدان بێ ناز و مەغدورن،نەخاسمە لەلایەن حكومەت كە هى هەمووانە، دەكرێ خەڵاتى مادى و مەعنەوى بكرێن،بەسەر بكرێنەوە ئەگەر بەسەردان و بەدڵنەواى و دەست بەسەرداهێنانیش بێ،وەك پێغەمبەر(ێ)دەفەرموێ:ئەگەر دەتانەوێ دڵتان بۆ ئیمان و ئیسلام واڵابێ دەست بەسەرى یەتیمان دا بێنن، بەیانى منداڵى ئێمەیش یەتیم و بێ باوك دەبن،باچاك بین تا چاكە لەگەڵ ماڵ و منداڵمان دا بكرێت،چى بچێنى ئەو دەدوریەوە، دەوڵەمەند و دەسەڵاتدار، زگى تێر ئاگاى لە زگى برسى و هەژار نیە، ئەویش بەشەر و نەفسە، حەز لە خێر و خۆشى دەكا وهەوا و ئارەزووى هەیە،حەز لە سەیارەو گەشت و گوزار و جل و بەرگ و پێداویستیەكانى ژیان و جەژن و سەرجەم بۆنەكان دەكات..، بەڵام نیەتى، كەچى لەبەرامبەردا لاف و گەزافى دەوڵەمەندیان لەسەر لێ دەدرێ، سوكیان دەكرێتەوە، گوناهە تاوانە، بائاگامان لە پیر و پەكەوتە و خانەوادەى شەهیدان بێت.
شەهیدان تا مابوون مامۆستا و بەرپرس و خەمخۆر و پارێزەرى.. وەزعەكە بوون بۆ ئەمرۆ ئەوەندە زەلیل و زەبوون بكرێن، لەلایەك خۆیان نەمان، لەلایەكى تر خانەوادەیان بێ سەرپەرشت بوو، ئەوە گەورەترین قوربانى و پلە و پایەیە بۆ ئەوان، رەنگە بەیانى منداڵەكەنیشیان دڕندە دەرچن لەبەر بێ سەرپەرشتى ئەى ئەمە هەمووى شەڕەفى شەهید و خانەواوەدەكەیان نییە، چۆن رێزیان نەگیرێت، با شەهیدان و خانەوادەكانیان نەبنە قۆچى قوربانى پێناو دەمارگیرى و حزبایەتى و ئارەزووى شەخسى، ئەگەر ئەمرۆیان بدیتبایە ئەوەیان نەدەكرد، با خانەوادەیان ماف و ئیمتیازاى تایبەتیان هەبێت تا هەست بەسەربەرزى بكەن، نەك رۆِڵەكانیان بگیرێن و هەژار و بێ كاربن و، خێزانەكانیانیش یان لە تەنگژەى ژیان و ئابورى دابن، چاو لەدەستى خەڵك بن، بۆ ریكلام و بۆنە و بەرژەوەندیەكان بەكاربێن.
كەواتە:شەهیدان سەربەرزن بەڵام بێ نازو مەحروم و مەغدورن لەبەر ئەوەى ژایانیان دابین ناكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە