یه‌كێتی ئه‌وه‌ندی بۆ پارتی ته‌نازولی كرد بۆ گۆڕان بیكردبایه ئاوای لێ نه‌ده‌هات
Wednesday, 24/02/2010, 12:00
یه‌كێتی له زۆربه‌ی حیزبهناسیۆنالستهكانی تر بڕوای به گۆڕانكاری و داهێنان و تازگه‌ری و ئازادی بیر‌و ڕاو ده‌ستا و ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و دروست بونی كه‌سایه‌تی نێو خۆ هه‌بووه، بۆیه تا بڕوای به‌وه بوو به‌ره‌و پێشه‌وه چوو، چه‌ندان ته‌وه‌ره و جه‌مسه‌ری تیادا سه‌ریان هه‌ڵدا، وه‌ڵێ كاتێ چه‌قی و دوچاری دۆگما بوو به‌ره‌و لێك هه‌ڵوه‌شان چوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بو به پارێزكارو ده‌ستی به سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامان و شته‌كانی دا داگرت، ده‌نگی نا ڕه‌زای په‌یدا بوو، وێرای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری خۆیان له ڕێكخستن و پێشمه‌رگه و چین و توێژه‌كانی تر چه‌وسانده‌وه و هه‌قی خۆیانیان پێ نه‌دان، یه‌كێتی كه‌وته په‌له قاژه‌و له‌قله‌ق، له لایه‌كی تره‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌نی سه‌ركرده‌كانی سازشیان له سه‌ر كۆمه‌ڵێ شتی ناوخۆ كرد، ده‌ره‌نجام بۆ بار ڕاستكردنه‌وه‌ی و قه‌ره بۆكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو دۆڕاندنی هه‌موو ته‌نازولێكی بۆ پارتی كرد، ئه‌وه‌ش زیاتر بووه مایه‌ی گله‌یی و گازانده و نا ڕه‌زایی كۆمه‌ڵێ له كادیر و سه‌ركرده و بنكردهكان یان تا وای لێ هات ئه‌و یه‌كێتی یه‌ی خه‌ونی به ئیمپڕاتۆڕیه‌تی كوردستانه‌وه ده‌بینی و به كردار هه‌ژمونی خۆی به سه‌ر زۆرێك له كوردستاندا فه‌رز كردبوو، له نێو سه‌ركرده‌كانیان ڕێز و براگهورایهتی و برا گچكایهتی هه‌بوو، ئه‌مڕۆ خه‌ون به ده‌رچون وبه مانه‌وه و به سه‌لامه‌تی یه‌وه ده‌بینێ، خوا خوایه‌تی له‌وه زیاتر كونی تێ نه‌بێ، باجی قۆرخكردن و داخراوه‌ی ده‌دا، له ریفۆرم و ڕادیكالیهتهوه هاته هه‌ڵوه‌شانه‌وه و پارێزكاری، قسه‌كانم واقیع و شیكارن، نه‌ك ئه‌نتی و دژایه‌تی، حه‌ز ده‌كه‌م مالی كورد هه‌میشه یه‌ك بێ، چیكه سهرتێك نه‌نێین و به‌رهه‌می خوێنی خۆمان بخۆین، له جێ ی به‌ڕێز تاڵه‌بانی بام به قوربانی به خۆدان و به سه‌ر به‌رزی یه‌وه زۆر به ئاسانی یه‌كێتیم له‌م ته‌نگژه‌یه قوتار ده‌ركرد، برا گه‌وره ده‌بێ سوته‌مه‌نی خه‌ڵك بێ، بۆ خه‌ڵك بژی وته‌نازول بۆخه‌ڵكی خۆی بكات ، وه‌لێ ئه‌مڕۆ درزێكی وای تێبوه یه‌كگرتنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته، یه‌كتریش بگرنه‌وه شوێنه‌واری ده‌مێنێ، ئه‌وه ده‌ره‌نجامی یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و نا ئازادی و كۆمه‌ڵێ هه‌ڵه‌ی تره، پێویسته لایه‌نه‌كانی تریش به ئیسلامی و به ناسیۆنالیزمهكانهوه په‌ند له‌وه وه‌ربگرن با بۆ خۆ ته‌نازول بكه‌ن له ده‌ره‌وه باشتره، ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كێتی بۆ پارتی ته‌نازولی كردوه بۆ گۆڕان و خه‌ڵكی ناوخۆی قه‌بول بكردبایه ئاوای لێ نه‌ده‌هات، سه‌نگه‌ر له یه‌كتر بگرن، تا دوێنێ برا و هاوسه‌نگه‌ر بوون، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كانیان باس لهنهنگیهكانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ده‌كرێ یه‌كتر قه‌بوڵ بكه‌ین، له یه‌ك ماڵی و هاوسه‌نگه‌ری هاتنه یه‌كتر قه‌بوڵ كردن، بۆیه پارتیش لێره داشی سواره و خواستی خۆی به‌سه‌ر یه‌كێتی فه‌ڕز ده‌كات، ئه‌مجاره‌ش له هاوپه‌یمانی گره‌وی خۆی له یه‌كێتی ده‌باته‌وه، هیوام یهكمالی كورده.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست