هۆكارەكانى شكستى لیستى خزمەتگوزاریى و چاكسازیى لەهەڵبژاردنەكانى 25/7/2009ى هەرێمى كوردستان.
Friday, 11/12/2009, 12:00
تربكەن و رۆڵ و ئەركى ترببینن، كەچى وەك عەیبەوابێ هەندێ لەكاندیدەكان گومكران و شاردرانەوە، زۆرێك لە كاندیدەكان ئەسڵەن هەردەر نەكەوتن و نەناسران كەچەند كاندیدن یان نا، هەندێك یان یەكجار و دووجار دەركەوتن، ئەویش دەمێنێ تەوە سەرهێزى پەیام و ئەداو قسەكردنیان تابتوانن سەرنجى خەڵك راكێشن و دەنگى خەڵك بەەست بێنن. گرنگ ئەوەیە لەم بوارە كاندیدەكان بەگشتى زۆردواكەوتوو كەمتەرخەم بوون، خەڵك نەیناسین چیان پێ یەوچى دەكەن تالەسەر ئەوئەساسەدەنگیان پێ بدەن.
26-كەموكورى چاودێران: كۆمەڵێ گیروگرفت و كەموكورى لەلایەن چاودێران هەبوون، بۆ وێنە: لەهەمووبنكەو وێستەگەیەك چاودێرنەبوو، زۆركەس جورئەتى نەدەكرد ببێتەچاودێر، چاودێران لەم رۆژە هەموویان نەچوون وبەئەركى خۆیان هەڵنەستان، هەندێكیان خۆش باوەڕبوون، زوو بنكەیان جێهێشت، دەوراتى پسپۆرى یان نەدیت بوو، پەروەردە نەكرابوون، بێ ئەزموون بوون، كێشەى ناو وباج و..هتدیان هەبوو.
27-جیاوازى كردن لەنێوان ئاست و ئەنداماندا: لەهەر چوار حیزبەكە بەتایبەت لە(كۆمەڵ و یەكگرتوو)كەدووحیزبى ئیسلامین، هەرلایەنە و بەرێژەى خۆى فەرق و جیاوازى لەئەرك و ماف و دەسەڵاتەكاندا هەبووە بەتایبەت لەنێوان سەركردایەتى و بنكردایەتى و ناوچەكان، بەگشتى سەركردایەتى لەهەمووماف و دەسكەوتێك بەهرەمەند بووە، تاراددەیەك لەژیان بێنیازن، هەمووشیان وەك یەك نین، خەڵكى خوارەوەیش نازانێ چۆن بژى، كرێ ى خانووى بۆنادرێ، بەڕێوەناچێ، جیاوازى لەمووچە و نەسریە و ناوچە و مەڵبەندەكان و وەرگرتنى ئەرز و دامەزراندنى خەڵك و لەكۆمەڵێ شتدا كرا وەلە نێوان ئەندام و ناوچەو ئاستەكاندا، بەتایبەت لەنێوان قیادەو و قاعیدە، قیادە زۆربەى خاوەنى سەیارەى باش و خانو و ژیان و بازرگانى و خۆشگوزەرانیە و ، هانى قاعیدەش دەدا لەسەر خۆراگرى و هەژارى، لەسەرپلە و پایە نەویستى و دونیا نەویستى، كەچى خۆیان هەندێكیان خەریكى دونیان، كاتێ قاعیدە ئەوەدەبینێ دەبێتە مایەى ساربوونەوە و بەشدارى نەكردنى و دەنگ نەدانى،. بۆ وێنە: لەچەندان جێ چەندان نموونە هەیە دووكەس یەك ئاست و كارن كەچى مووچەیان زۆر لێك جیایە، هەیە لەحیزب بەچەندكار و رێگا چەند یارمەتی یەك وەردەگرێ و هەشە یەك یارمەتیش بەتەواوى وەرناگرێ، هەشە هەر وەرى نەگرتووە. بەتایبەت مووچەى ئەندامانى سەركردایەتى بەگشتى زۆر لەهى خەڵكى تر زیا ترە، بەتایبەتى تر ئەوانەى لەموچەى حكومەت بەهرەمەندبوون زۆر زۆر زیاترە،وێڕاى ئەوەى جارجارە چەندان دەفتەر دۆلارو ئەرز وەردەگرن، هەر بەقەد كادیرانى تریش جموجۆڵ و منداڵ و مەساریف و پێداویستى یان هەیە، وێڕاى ئەوەى لەزۆر ئیمتیاز و سەفەر و قەرەبۆى تریش سودمەند دەبن، بۆیە ژیان و سەرمایەییان لەهى خەڵكى خوارەوە زۆر باشترە، دەنا ئەوانیش وەكو خەڵكى تر ئیدارەناكەن..، ئیتر كاتێ خەڵكى خوارەوە ئەوەدەبینێ زۆرپێى هەراسان و بێ تاقەت دەبێ، دەبێتەمایەى بەشدارى نەكردن و دەنگ نەدان، ئەوە ڕاى خەڵكى خوارەوەیە و لەنێو قاعیدە ئەوەى باس دەكرێت. وێڕاى چەندان كەموكورى و جیاوازى وردتر.
28-گەورەكردنى پرۆسەكە:لەبەرئەوەى لەلایەن لایەنە ئیسلامیەكانى لیستەكە بەشداریكرن لەهەڵبژاردن و دەنگدان زۆر گەورەكرا، زۆر شەرعى یەتى پێدرا، لاى خەڵكێك بەفەرزولعەین دانرا تابەشدارى بكەن، نەشیان دەزانى بەشداران دەنگ بەكێ دەدەن، ئەوە لەلای خەڵكێكى ئیسلامى كاردانەوەى سەلبى هەبووكە بەشدارى هەڵبژاردن نەكەن لەڕقى ئەم شەرعیەت پێدانە.
29-لاوازى قیادە و قاعیدە:زوعف لە هەندێ كاربەدەستانى قیادە هەبوو لەرووى كارایى و چالاكى و ئەداو بەڕێوەبردن و جورئەت و قوربانى دان و شارەزایى و پسپۆرى و..هتدەوە. قیادە كۆمەڵێ كەموكورى و قاعیدە كۆمەڵێكى ترى هەبوون كەبووەمایەى دەنگ هێنانى كەم.
30-لاوازى بەڕێوەبردنى پرۆسەكە:كۆمەڵێ كەموكورى و گرفت لە دانانى لیژنە وسەرپەرشتیارەكان هەبوو، ئیرادەیەكى زۆر توندو تۆڵ و چالاك و كارانەبوو، متابەعە و محاسەبەى كارەكان نەبوو. بەگشتى پرۆسەكە وەكو پێویست بەرێوەنەدەبرا، لەبەریەكتركارەكان و ناوچەكان فەرامۆش دەكران.
31-ناشەرعاندنى هەڵبژاردن:خەڵكێكى ئیسلامى هەبوو وەكو گرۆهو كەسایەتى، تەنانەت لەناوخۆى حیزبە ئیسلامییەكانیش هەڵبژاردنیان بەشتێكى ناشەرعى لەقەڵەم دەدا، خەڵكیان ساردولەت دەكرد.
32-باس نەكردنى حیزب: وەكو پێویست باس لەكاروچالاكی و خەبات و رابردوو وچەوساوەیى ومەزڵومیەتى چوارحیزبەكە نەكرا، بەپێچەوانەوە باس لەحیزبەكانى ترى دەسەڵاتداریش نەكرا، خەڵكێك تۆ و ئەوانى باش نەناسی، وەكو پێویست باس لەكاروپروژەكانى چوارحیزبەكە نەكراچیان كردوە بۆخەڵك و وڵات لەناوخۆیى حیزب وحكومەت.
33-نەبوونى ئاماروداتا: لەهەڵبژاردن هەبوونى داتاو ئامارى خۆت و خەڵك زۆر دەوردەبینێ، كەچى چوارحیزبەكە ئامارو سەرژمێریەكى وردى ئەندام و لایەنگرانى خۆ و لایەنەكانى تریا نەبوو، تادیراسەت و پێشبینى بكەن ئاخۆ خۆیان و خەڵك چەند كورسى دێنن.
34-نەبوونى گووتەبێژى لیست: لیستەكە گوتەبێژێكى بەهێزى نەبوو كەدەورى رونكردنەوە و وەڵامدانەوەى پرسیار و رەتكردنەوەى گومانەكان ببینێ و بەردەوام لێدوان و رونكردنەوەى چاك و پێویست لەبەرژەوەندى لیستەكەى بدا، راستیەكان روون بكاتەوە، هەلمَەتەكانى هەلبژاردن بەهێزتربكات.
35-سەرۆك لیست، دەبێ سەرۆك لیست لەم كاتەدا بەقەدهەموو كاندیدو لایەنەكان كارا و بەهێز و ماندووبێ، كاروچالاكى زۆرو بێ وینە ئەنجام بدا، رۆڵى خۆى ببینێ، هەمووناوچەكان بگەرێ، كۆڕوسمینارى جەماوەرى سازبكات، پەیام و بەرنامەى پێشكەش بكا، وەڵامى پرسیارو داخوازیەكانى خەڵك بداتەوە.
36-پێشبینى هەڵە:سەركردایەتى لیست و لایەنەكانى هەندێ پێشبینى هەڵەیان سەبارەت بەخۆو خەڵكى بەرانبەر كرد، پێیان وابوو خۆیان زۆردێنن و دونیاشامى شەریفە و هیچى خراپ بەرانبەر ئەوان ناكرێ و خەڵكى كەم دێنن، كەچى وانەبوو.
37-تەنسیق نەبوون:تەنسیقێكى چاك و پێویست لەنێوان لایەنەكان و سەركردایەتیان و ئۆرگان و ناوچەكانى ناوخۆى حیزبەكان و بەرپرس و كەسایەتى و لیژنەكانیاندانەبوو.
38-دەسەڵاتى لیستى كوردستانى:لەبەرئەوەى لەهەمووروێكەوە پارتى و یەكێتیى بە سەركاروبارەكانى هەڵبژاردندا زاڵ بوون، كارەكانیان لەبەرژەوەندى خۆ و لەدژى لایەنى تر بەرێوەبرد، بوێنە پارەو پرۆژەیەكى زۆریان هەبوو، كارمەندوبەرێوەبردنى بنكەكان تادەگاتە هەندێ لەئەندامانى كۆمیسیۆنى باڵا لەخۆیان بوون، بەهەمووشێوەیەك دەستیان بەسەركارو بارەكاندا گرتبوو، تەزویرو خروقاتى زۆریان كرد، تەنگیان بەلایەنەكانى تر هەڵچنى، رێگریان لێكردن،ئەوە كارى خراپى كردە سەربارودۆخ و دەرەنجامى هەڵبژاردنەكان كەلەبەرژەوەندى خۆو لەدژى لیستەكانى ترشكایەوە.
29-لێدوانەكان: هەندێ لەبەرپرسانى لیستى خزمەتگوزارى و چاكسازى هەندێ جار گووتارو لێدوانى سەلبیان دەدا، كارى خراپى لەسەركەوتنى لیستەكە كرد.
40-پرس نەكردن بەقاعیدە:زۆربەى لایەنەكانى نێولیستەكە پێشتر پرسی تەواویان بەئاست و ئۆرگانەكانى خۆیان نەكرد ئاخۆ هاوپەیمانى وچى بكەن، بەتایبەت كۆمەڵ، هەرچەندە لەرێ ى فۆرمێكەوە راپرسیەك كرا، وەلێ كافى نەبوو، دەبوو لەرێ ى كۆبوونەوەیەكى فراوانى راستەوخۆى زارەكى و یەكتردیتن و دواندن و پرس و گفتوگۆ بە كادیرو ئۆرگانەكانى كۆمەڵ كرابایە ئەوەچاكتربوو، دەرەنجامى باشتربووتا هەرلایەنە و بەپاڵپشتى قاعیدەى خۆى هاوپەیمانێتىوكارى كردبایە.
41-ئەداى بەشداربووانى حكومەت:بەڕاى خەڵكێك ئەوئەندامانەى چوارحیزبەكە كەپێشتر لەپەرلەمان و حكومەت بوونە كەم تازۆر بەجیاوازى هەندێكیان لەگەل هەندێكى تر، پرۆژەو پێشنیارو هەڵوێست و ئەدایان لاواز بووە، زۆر دیاروكاریگەر نەبووینە..، بۆیە لەسەر ئەو حسابە خەڵكێكى گشتى دەنگى بۆئەم لیستە نەداوە، چونكە پێیان نوێنەرى سەركەوتوو نەبوونە.
42-دوركەوتنەوەى سەركردایەتى ئیسلامییەكان لەلایەنى رووحى:بەراى خەڵكێك هەندێ لەسەركردەى لایەنە ئیسلامییەكان لە لایەنى دینى و رۆحى دوركەوتنەوە و بەرەو سیاسەت و دونیا و بەرژەوەندى دەچن، بۆ وێنە: شارەزاى رۆشنبیرى ئایینى نین، تەقواوعیبادەتیان كەمە، تێكەڵ بوونى دونیاو خۆشگوزەرانیان زۆرە، پەیوەندى ئایینى یان لاوازە، پەیوەندیان بەمزگەوتەوە لاوازە، تێكەڵ بەئافرەتى نامەحرەم دەبن، شارەزاى شەرعیەتى ئیسلام نین، گرنگى بەلایەنى رۆحى و دەقەكان نادەن.
43-سەرسامبوون بەخۆ: زۆرێك لەكادیرو سەركردەكانى ئەم لیستە زۆر سەرسام بوون بەشان و شەوكەتى خۆیان، وایان دەزانى تەنیا ئەوان هەن، دنیایان لەبەردەم تەخت و واڵایە، كەسى ترنی یە، خەڵك هەمووى لەدەسەڵات وحیزبەكانى تر بێزارە، خۆیان بەتاكە بەدیل و شاسوار دەزانى، وایان دەزانى هەرچى دەڵێن خەڵك بڕوادەكات، دەنگیان بۆدەدا، بەهەندێ كەسایەتى وخەڵكى عەشایەر هەڵخەلەتابوون، بۆیە هەندێكیان وایان دەزانى 30-40 كورسى دێنن.
44-ڕەددنەدانەوە: ئەم لیستە بوێرانە رەددى ئەوتۆمەتانەى نەدەدایەوەكە لەلایەن دەسەڵات خرابوونە پاڵیان، گومانیان لەسەردروست كرابوو، خۆیان لەبەرامبەر گومان و تۆمەتەكانیان كڕ كرد، هەڵوێست و رەددیان لەجێ ى خۆى نەبوو.
45-ڕۆلى سەلبى كۆمیسیۆن:لەبەرئەوەى هەندێ لەئەندام و كاربەدەستانى كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و پارێزگاكان سەربەخۆوبێ لایەن نەبوون، بەڵكو كادیرى پارتی و یەكێتى بوون، رۆڵى خراپیان لەهەڵبژاردنەكان گێرا، رێ یان بە كۆمەڵێ خروقات كردن دا، ئەم دەرەنجامەى لێكەوتەوە.
46- فەرامۆش كردنى لایەنى دینى: لەكاتى هەڵبژاردن چەندان بۆنەى ئایینى وەكوئیسراو میعراج و..هتد هاتنە پێش، لایەنە ئیسلامییەكان لەبەر هەڵبژاردن و سیاسەت لەلایەنى دیینى بێ ئاگابوون، هەمووهێزو بازووى خۆیان بۆ ئەوەتاودا. لەراگەیاندنەكان گرنگیان بەلایەنى دیینى نەدا، ئەم لایەنەیان فەرامۆش كرد، ئەوەش بووە جێ ى سەرنج و گلەیى خەڵكێكى موسڵمان، ئیسلامییەكانیان زیاتر بەحیزبى سیاسى ناوزەند دەكرد، گووتارى ئایینى لاوازوكش كرا، رەنگە لەبەرئەوە خەڵكێك دەنگى نەدابێت.
47-نەبوونى شان و شەوكەت:لەبەرئەوەى لەكوردستان حساب بۆیاسا و پلۆرالیزمى و دیموكراتیەت..ناكرێ، بەڵكوحساب بۆ هێزو بازوو توانا دەكرێ، خەڵك لەگەڵ هێزو دەسەڵاتە، ئەم چوارلایەنەش خاوەن هێزوتواناى ماددى و ئابوورى و سەربازى و لۆجستى و دەسەڵات نین خەڵك لێیان دەسڵەمێتەوە، خەڵك لەترسان لەگەل دەسەڵاتە نەك لەخۆشى، ئەگەر دسەڵات و حكومەت نەبێ: پارە و پایە و تەعین و كارپێكردنت نابێ، جەماوەر و هێزت نابێ، بۆیە خەڵك وەكو پێویست لەگەل ئەم لیستە نەبوو.
48-خۆشباوەڕى:چەندان سەرۆك هۆزو پیاوماقوڵ و خەڵكى دونیاییى و بەرژەوەندچى بۆبەرژەوەندى خۆیان و دوربینى بەقسە بەسەركردایەتى ئەم حیزبانەیان دەگووت: خەمتان نەبێ ئێمەش دەنگ بۆ ئێوە دەدەین، كەچى بەكردار و بەرژەوەندى پیاوى پارتى و یەكێتیى بوون، فعلەن دەنگیشیان بۆئەوان دا، چونكە ئەوان پیاوى پارە و ڕۆژن، كێ دەسەڵاتى هەبێ لەگەل ئەون، لەبەردونیا و بەرژەوەندى لەگەڵ ئەوانن، ئەمرۆلەبەرچىوچۆن لەگەڵ تۆدەبن؟، خۆتۆپارەو دەسەڵاتت پێ نى یە تا تێرو تەژیان بكەى..، كەچى بڕوایان پێكرابوو، بینایان لەسەر كرابوو، وایان دەزانى چەندان خەڵك و عەشیرەت بەدەستى ئەوانە و لەگەل ئەوانن.
49-دەستە و سانى، لەبەرئەوەى دەمێكە خەڵكى ئۆپۆزسیۆن و غەیر بەگشتى و ئیسلامى یەكان بەتایبەتى لەهەموولا لەلایەن دەسەڵات سەركوت و تاجیم دەكرێن، دەتۆقێنرێن..، تائێستاش خۆیان قوت نەكردۆتەوە، هەربەگیانى هەڵاتن و گرتن و ترسان و راوەدونان.. دەژن و كاردەكەن، زۆر لەدەسەلات دەترسن و شەرم دەكەن، وادەزانن هەرچى كاربكا دەگیرێ، بۆیە ناتوانرێ هەموو كارو چالاكى یەك ئەنجام بدەن، بۆیە ناتوانن سەركەوتنێكى باش بەدەست بێنن.
50- گرنگى نەدان بەخۆ: لەبەرگرنگى دان بەخەڵك و دەرەوە، حیزبەكان خەڵكى خۆیان لەبیر كرد، كەچى كێ كاردەكاو بەرهەم و دەسكەوت بەدەست دێنێ، خەڵكى خۆ كار لەناوجەماوەر دەكاو چالاكى ئەنجام دەدا، بەتایبەت كادیرورێكخستنەكانى حیزب، كەچى لەم رۆژانە كار لەسەر ئەوەنەكرا و فەرامۆش كرا، دەبوو سەرجەم كادیرو رێكخستنەكانیان بكردبانە تاكە داینەمۆى وەرچەرخان وكارپێ كردن، هەموویان وەكار خستبان، تەوجیەو بەرنامەى تایبەت بۆئەوان هەبا، لەرێ ى ئەوان كار لەسەر خەڵك كرابا، خەڵك گیراباو دەنگى كڕابا.
51-نەبوونى پاڵپشتى دوەلى:زۆرێك لەحیزبەكانى جیهان بە پاڵپشتى نێودەوڵەتى دێنە سەركارو پێ دەگەن، یەكێتیى و پارتیش لەكوردستان هەر بە پاڵپشتى نێودەوڵەتى ئەوندە بەهێزوبەكارن و ماونەتەوە، لایەنى ئۆپۆزسیۆنى بەشداربووانى هەڵبژاردنى ئەمجارەش هەبوو لەلایەن دەرەوە هاوكارى و پاڵپشتى كراوە، وەلێ ئەم چوارلایەنە لەلایەن ولاتێك هاوكارى و پاڵپشتى ماددى و مانەوى نەكران تاسەركەوتنى چاك بەدەست بێنن و لەهاوكێشەكەدا ستاندارو گران و پڕكێش بن، بەتایبەت ئیسلامییەكان ئەمڕۆ لەبەرئەمریكا خەڵك خۆیان لێ دەپارێزێ و دام و كۆمەكى یان ناكات. ئەگەر هاوكاریەكیش هەببێ، شتێكى ئەو تۆ نەبووە بارەكە ڕاست بكاتەوە.
52-دەرچوونى زانیارى: هەندێ هەواڵ و زانیارى لیستەكە پەیوەست بە نەخشەو بەرنامە و جم و جۆڵەكانیانەوە هەبووە، دراوە بەلایەنە دەسەڵاتدارەكان، دەرەنجام لەدژى لیستەكە پێچەوانە بۆتەوە.
53-خەتاى خەڵك: جگەلەوەى ئەم لیستە خەتاى خۆیان هەبووە، وەڵى بەگشتى خەتاى خەڵكیشى تیابووە،ئەگەر راستە خەڵك لە خراپەو دەسەڵات بێزارە چۆن دوبارە دەنگ بەدەسەڵات دەداتەوە، نەخاسمە خەڵكى موسڵمان تاكەى فەرق لەنێوان ئیسلامیەت وعەلمانیەت ناكەن، ئەگەر خۆیان پێ موسڵمانە چۆن دەبێ دەنگ بەخەڵكى بێدین و خوانەناس وعەلمانى و دژى ئیسلام و دین بدەن، بەڵام دەنگ بە خەڵكى موسڵمان نەدەن،ئیسلامەتیەكەیان لەچى یە،كەواتە خەڵكى موسلمانیش بەگشتى تاوانبارە لەوەى موسڵمانان و ئیسلام هەڵ نابژێرن.
ئیمێڵ:
[email protected] مۆبایل:07504103189
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست