حیزبایه‌تی ئینسان فێری كۆیلایه‌تی ده‌كات

Wednesday, 24/02/2010, 12:00



حیزبایه‌تی ئیجابیات و سه‌لبیات، زه‌ره‌رو قازانجی هه‌یه‌، حیزبایه‌تی خوێندنگه‌یه‌كی فیكری و ئایدیۆلۆژی چوار چێوه‌ داره‌، به‌ چاكه‌ و به‌ خراپه‌ ئینسان له‌ قاوغ ده‌داو داده‌تاشێ‌، كۆت و به‌ندی ده‌كا، نه‌خاسمه‌ ئه‌و حیزبانه‌ی دواكه‌توو پارێزكارن، بڕوایان به‌ گۆڕانكاری و ئازادی و ریفۆرم و داهێنان و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و دروست بونی كه‌سایه‌تی و غه‌یری خۆ نی یه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ ناو خۆی حیزبن، به‌ پێ‌ ی په‌یڕه‌و و پیرۆگرام و بڕیار و ئاڕاسته‌ و ڕێنماییه‌كانی حزب كار ده‌كه‌ن، وابه‌سته‌ی هه‌موو شتێكی حزبن، هه‌م بۆ خۆیان ئاوا كار ده‌كه‌ن و تێده‌گه‌ن هه‌میشه‌ له‌ لایه‌ن حزبه‌وه‌ ئاوا كاریان پێ‌ ده‌كرێ‌ و داوایان لێ‌ ده‌كرێ‌، ده‌بنه‌ كۆیله‌ و وه‌كو كۆیله‌ مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵدا ده‌كرێ‌، ئازادی بیرو ڕاو بیركردنه‌وه‌ و داهێنان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن ‌و سه‌ربه‌ست نابن، هه‌موو شته‌كان به‌ چاویلكه‌ی حزب ده‌بینن و به‌ ته‌رازوی حزب ده‌كێشن، زۆر حزب ئه‌ندامانی به‌ ویست و به‌رنامه‌ی خۆی له‌ قالب ده‌دا، سڕ و كۆت و گۆدی ده‌كا، نایه‌ڵێ‌ ئه‌ده‌بیاتی لایه‌ن و كه‌سی تر بخوێنێ‌ ته‌وه‌، په‌یوه‌ند له‌ گه‌ڵ لایه‌ن و چین و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ هه‌بێ‌، چاكه‌ و پیاوه‌تی له‌ گه‌ڵ خه‌لكدا بكات، له‌ به‌ر ترسی حزب خۆی له‌ خزمایه‌تی لاده‌دات كه‌چی له‌ كاتی لێقه‌ومان خزم به‌ كه‌ڵكی دێ‌ نه‌ك حزب، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌ نێوان دوو تاك یا دوو حزبی ئیسلامی و عه‌لمانی به‌ڵكو له‌ نێوان دوو تاكو دوو حزب عه‌لمانیش هه‌یه‌، بۆ وێنه‌ زۆر كه‌مه‌ به‌ ئاشكرا به‌رپرس و كادیرێكی پارتی و یه‌كێتی براده‌ر بن و په‌یوه‌ندیان هه‌بێت، هه‌ركه‌سه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌پارێزێ‌ و له‌ حزبی خۆی ده‌ترسێت، حزبایه‌تی به‌رده‌وام نی یه‌ ، وه‌لێ‌ خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی به‌رده‌وامه‌ و كه‌ڵكی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌نده‌ له‌ حزبی خۆی بترسێ‌ و نه‌توانێ‌ له‌ به‌ر حزبی خۆی خێر و چاكه‌ له‌ گه‌ڵ ناسیاوانی دا بكا و تۆڵه‌ی لێ‌ بسه‌نێ ته‌وه‌، دیاره‌ حزبه‌كه‌ی خه‌ته‌ر و بڤه‌یه‌ و ئازادی تێدا نی یه‌، چۆن ئینسان له‌ گه‌ڵ حزبێك بێ‌ ئازادی لێ‌ قه‌ده‌غه‌ و زه‌وت بكا، سه‌ربه‌ستی و كه‌سێتی خۆی له‌ ده‌ست بدا، ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی دیموكراتیه‌ت و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و زۆر شتی تره‌، بۆیه‌ با ئه‌وه‌نده‌ نه‌بینه‌ كۆیله‌ و ده‌سته‌ چیله‌ی حزبه‌كان هه‌موو شتێك به‌ ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ین، با ته‌وقی كۆیله‌تی و چه‌وساوه‌یی بشكێنین، هه‌ر كادیرێك و ئه‌ندامێك له‌ حزبی خۆی بترسێت و كوێرانه‌ په‌یڕه‌وی لێ‌ بكا كه‌سێكی لاواز و بێ‌ هه‌ڵوێسته‌ و دروست نابێ‌ و پێناگا، نابێته‌ سه‌ركرده‌ و كادیر و كه‌سایه‌تی، به‌ڵكو ده‌بێته‌ پاشكۆ و گوێ‌ له‌ مست ، بۆیه‌ با ئه‌م كه‌لتورو نه‌ریته‌ رچه‌شكێن بكه‌ین، گوزارشت له‌ ڕاو خواستی خۆمان بده‌ینه‌وه‌، ڕێنساس و ریفۆرمی چاك به‌رپا بكه‌ین تا كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌لات و ووڵات مان به‌ره‌ و پێشه‌وه‌ بچێت و له‌ گه‌شه‌‌وشه‌كاوه‌ دابێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە