ئەگەر پارە نەدرێتە خەلك دەخورێ

Monday, 21/02/2011, 12:00


لە پەڕلەمانى كوردستان زۆرجار لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان پڕۆژەو پێشنیارى چاك لە بەرژەوەندى خەلك پێشكەش بە سەرۆكایەتى پەڕلەمان دەكەن، كەچى پەسند ناكرێ، بۆ وێنە وەك نەهێشتنى لەشفرۆشى و پێدانى پێشینەى هاوسەرگیرى و نەهێشتنى گەندەلى و ......هتد كە لەلایەن كۆمەلى ئیسلامى و لایەنى تر پێشكەش كراون، جۆرەها چین و توێژ پێویستیان بە پارەو پول و هاوكارى ماددى و مانەوى هەیە، بۆ ئەوەى باش بژن و خێزان پێك بێنن و خۆشگوزەربن، كەچى زۆر بەداخەوە ئەم پڕۆژانە پەسند ناكرێن و هاوكارى خەلك ناكرێ، باریان خۆش ناكرێ، لەبەر ئەوەى لەبەر ژەوەندى خەلك و لەدژى دەسەلا تن، چونكە زۆرێك لە بەرپرسە كان دەیانەوێ پارەبە پرۆژەكان بخۆن،پارە سەرف نەكەن تاگلى بدەنەوە، بازرگانى بەسەرو مالى خەلك دەكەن، لەسەر حسابى خەلكبژن، ئاگایان لەهەژارو نەدارو پەككەوتە نى یە چى بە سەر هاتووە، خۆشیان لەسەریان دەرژێ و نازانن پارەو پول چى لێ بكەن، بەڕاستى ئەوە شتێكى خراپە، دژى میللەت و ئادەمیزادە، پێویستە بە جۆرەها شێوەو پڕۆژە هاوكارى هەموو چین و توێژو موحتاجان بكەن، ئەگەر هاوكارى خەلك نەكرێ و پارە نەدرێتە خەلك دەخورێ، كەواتە هەر بۆ خەلك بێ زۆر باشترە، چونكە هەقى هەموو خەلكى تیایەنەك تەنها هى دەسەلاتداران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە