پشتیوانى گوندنشینانەى هۆرێن و شێخان دەکەین
Sunday, 05/10/2014, 12:00
ئێمە وەکو رێکخراوى کارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى پشتیوانى خۆمان بۆ گوند نشینانەى بنارى بەمۆ و خۆشک و هۆرێن و شێخان دەکەین . کە نارازین لە دەرهێنانى نەوت لە دەڤەرەکەیاندا لەلایەن کۆمپانیاى گازپرۆمى رووسى .
پێویستە کۆمپانیا و حکومەتى هەرێمى لە پێش دەرهێنانى نەوت بیریان لەو دەڤەرە بکردایەتەوە لەرووى خزمەت گوزارى و ئاوەدانى و دابینکردنى پێداویستیەکانیان، نەک حکومەت و کۆمپانیایەکى دەرهێنانى نەوت ببێتە هۆى ووشک بوونى سەرچاوە ئاویەکان کە خۆى لە کانیاوەکان دەبینێت و پیس بوونى ژینگە و داگیرکردنى زەویە کشتوکاڵیەکان لەو بنارە .
لەکاتێکدا بنارى بەمۆ بە لانگى شارشتانێتى ساسانیەکان ناسراوە و پێویستە شوێنەوار ناسان و بەرێوبەرایەتى شوێنەوارى گەرمیان رێگرى بکەن لە تێکدانى شوێنەوارەکان ، چونکە هەموو زەویکان شوێنەوارى خانوو و ژیانى سەردەمى ساسانییان پێوە دیارە .
ئێمە داواکارین گفتوگۆ بکرێت لەلایەن حکومەت و گوندنشینان بۆ ئەوەى کۆمپانیا و خەڵکەکەش زەرەمەند نەبن ، پێویستە لەسەر کۆمپانیا هەندێ ئەرکى بگرێتە سەرشانى خۆى وەکو :
1- دروست کردنى خانوو بۆ گوند نشینەکان.
2- ناردنە دەرەوەىقوتابیانى گوندنشین بۆ خوێندن.
3- دوور کەوتنەوە لە کانیاوەکان و شوێنەوارەکان.
4- قەرەبووکردنەوەى جوتیاران و خەڵکى بنارەکە .
5- دابینکردنى هەلى کار بۆ گەنجانى دەڤەرەکە.
6- پاک راگرتنى ژینگەى دەڤەرەکە بەپێ یاسا نیودەوڵەتیەکان ؟
7- تێک نەدانى سروشتى بنارى بەمۆ و خزمەت گەیاندن بە هاوینەهەوارى سەرتەک و بیلولە و بانى بى.
رێکخراوى کارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى
5-10-2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست