بەناوى خواى میهرەبان بۆ -باوكى هەنار گۆمەشینى
Monday, 15/11/2010, 12:00
مامۆستا هێرش گۆمەشینى
خواى گەورە لەقورئاندا دەفەرموێ بسم لله الرحمن الرحیم _ادع الى سبیل ربك بالحكمە والموعڤە الحسنە وجادلهم بالتى هى احسن واتە ئەى پیغەمبەر بانگەوازى خەڵك بكە بۆهاتنە سەر ئاینى پیرۆزى ئیسلام بەژیرى ووریایى وقسەى خۆش وگفت ولفتى شیرین تەنانەت لەگەڵ بێ باوەڕانیشدا بەقسەى نەرم و خۆش وكامەى باشترو خۆشترە بەوزمانە لەگەڵیان بدوێ بۆیە براى بەڕێزدەبوایە تۆش ئاوالەگەڵ خەڵك بدوێ ى وناوى خەڵك بهێنى ئێمەش پشت بەخواى گەورە بەقسەى خۆش هەندێك وەڵامت دەدەینەوە تەنانەت هەمووقسەیەكیش خووڕەوشتمان ڕێگامان پێ نادات كەهەموى بلًێین وە ئەگەر بشڵێین بەبێ ڕێزى ودڵڕەشانەو دڵڕەقانە وەك تۆ ناكەین بەڵام پێش ئەوەى دەست پێ بكەین هەركەسێك ناوى خزم وكەسى خۆى وگوندى خۆى بەسوكى بێنێ وەك ئەوە وایە تفێك بۆسەر هەوراز هەڵبداو دیارە كوردەواریش گوتویەتى تفى سەر هەوراز هەربەڕووى خۆت دەكەوێتەوە وەئەوەى وەفاى بەرامبەر كەس وگوندى خۆى نەبێ دیسان بەسوكى باسیان بكا وەك ئەوپەندە كوردى یە دەى گرێتەوەكە دەڵێ ڕیوى لەكونى خۆى هەڵگەڕێتەوە گەڕ دەبێ.
1=پێش هەمووشتێك ناوهێنانى شەهید فەقێ گۆمەشینى لەم ڕوداوەى گۆمەشین كەتۆتیایدا لەلایەن هەڤاڵ ئەحمەد كوردە گیراوى نەك پێویست نى یە بەڵكە خۆى لەخۆیدا گومان لەمەبەستى تۆ دروست دەكا دەنا سەیرى نوسراوەكەى خۆت بكە ناوى ئەوو ڕوداوەكەى لێ دەركە هیچ كار لەناوەرۆكى نوسینەكەت ناكابەڵكە هەم نەزانى وهەم بێ ویژدانى وهەم بێ بابەتى لەنوسینەكەت دەردەكەوێ چونكە لەنوسینێكى لەسەر ئەوبابەتە كە دەبوایە بەم شێوەیەباسى بكەى كەشەهید فەقێ گۆمەشینی بەدەستی ئەوجاشانەی باسیان دەكەی لە 24-4-1985 ماڵی سوتاوە لەگەڵ ماڵی مام غەفور .هەروەهاوەك پێشمەرگە یەكى تیپى 93ى كۆیەى ئەوكاتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان وجێگرى تیپ بەشدارى لەچالاكى یەك كردوە لە26-5-1986 لەسەر ڕێگاى تەق تەق كۆیە كە لە ڕەبیەى سەر پڕۆژەى ئاوى تەق تەقیان داو گرتیان وشەهید سالارەسور تییا شەهید بوو جاشەكانى كۆیەش كە ئێمە بێزمان نایە باسى خاوەنەكانیان بكەین -هاتن بەرگرى لەو ڕەبیەى دوژمن بكەن ئینجا لەوانیش دراو كوژراو وبرینداریان داو تەنانەت ئەودۆشكایەى كەبەسەر خەڵكى فەقیرو هەژار تاقى دەكرایەوە بەدەسكەوت گیرا بۆیە نەزانیت چونكە نازانى نمونە لەشوێنى خۆى بێنیەوە بۆیەبێ ویژدانیت چونكە كەدەزانى وباسى ناكەى .
2- زۆر بەسوكى باسى شەهید فەقێ گۆمەشینى دەكەى وناوى دەبەى بەڕاستى جوان نى یە چونكە 24ساڵ و4مانگ تانوسینى ئەم وەڵامە 8 ڕۆژە شەهید بووە و لەژیان نەماوەو ناكرێ باسى مردوان بكرێ بەسوكى لەكاتێكدا ناوونازناوى شەهید بە شەهید قارەمان و فازیل گۆپتەپەیى دەبەخشى كەچى بەڕەواى نازانى ناوى شەهید بە فەقێ گۆمەشینى ببەخشى لەكاتێكدا كەئەوان ئەندامى حیزبەكەى ئەوكاتت بوون وشەهید فەقێش خزمت بوئەگەر خزمیشت نەبێ خەڵكى گوندەكەى خۆتە ئەمەش بێ ویژدانى یەچونكە لەمەیدانى سیاسەت وڕێكخستن وكوردایەتى وپێشمەرگایەتى شەهید فەقێ ڕەنگە بەقەد تەمەنى تۆ ى كردبێ ولەو دوو شەهیدە بەڕێزەى كەمتر نەكردوە ئەگەر زیاترى نەكردبێ.
3- سیفەتى ترسنۆكى وترسنۆكانەت داوەتە پاڵ شەهید فەقێ گۆمەشینى من لە زمانى تۆ ناپرسم چونكە زمان ڕەنگە ڕاستى بڵێ و لەهەمان كاتدا درۆش بكات بەڵام ویژدانى تۆ وهەمووخەڵكى گوندەكەت گۆمەشین وخوێنەرى كوردستان پۆست ولە ڕێگەى ئەویشەوە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان دەكەم بەحەكەم ئەگەر گەنجێَكى كوردلەدایك بووى 1956 بێ وبەشدارى شۆڕشى ئەیلولى كردبێ ولەدواى 1976ەوەش لەقۆناغى پێنجەمى ئامادەیى ەوە هاتبێتە ڕیزى خوێندكاران ولەگەڵ چەند هەڤاڵێكى بەڕێزى وەك كاك كۆسرەت وشەهید ڕەوف ئاكرەیى دامەرێنەرى لقى هەولێرى ئەورێكخراوە خوێندكارى یەبێ و وئینجا هەرلەوساڵەدا هاتبێتە ڕیزى ڕێكخراوێكى وەك كۆمەلەَى ڕەنجدەرانى كوردستانەوەو كەئەوێ ڕۆژێ نەك هەر كەم كەس جورئەتى دەكرد تێكەڵاوى شۆرش ببێتەوە دوا ى شكستى شۆڕشى ئەیلول بەڵكە هەرنەشیان دەزانى ڕێكخراوى ئاواش هەیەوبشیان زانیبایە نەیان دەوێرا بچنە ڕیزیەوە چونكە ئاشكرابونى سێدارەو مەرگ بوو ئینجا لەڕۆژ 17/5/1977 لەسەركورسى تاقى كردنەوەكانى سەرى ساڵ لەئامادەیى ڕزگارى كوڕانى هەولێر لەلایەن ئەمنى هەولێرەوە دەستگیر بكرێ هەرچى ئازارو ئەشكەنجەى دڕندەیى بەعس هەبێ لەسەرى تاقى كرابێتەوە وەهیچ ئیعترافێكى نەكردبێ دواى ئەوە حوكمى 5ساڵ وشەش مانگى زیندانى ئەبو غرێبى بدرێ و ئینجا دواى بەر بونیشى نەك هەر نەترسابێ و وازبهێنى بەڵكو سەر لەنوێ پەیوەندى بەهەڤاڵەكانیەوە بكاتەوەو لە 28-9-1981 ببێتە پێشمەرگەو بەشدارى زۆربەى شەڕەكانى كوردستانى ئەم دیووئەو دیوى كردوەو دواى ئەوەش سێ جار بریندار بووە,ئایا كەسێك ئەمەمێژووى بێ جێگاى شانازى هەموكوردێكى بەشەرەف نى یە دەكرێ ئاوا بەسوكى ناوى بێ ونازناوى شەهیدى پێ ڕەوانەبینرێ وبەترسنۆك لەقەڵەم بدرێ ؟؟؟؟
3-نوسیوتە كاتێ هاتمە گۆمەشین -پێشمەرگەكانى فەقێ منیان دیت ودەنگیان نەكرد كەچى دوایە دەڵێ ى كەگیرام لەهەمان كات زانیم داوەكە فەقێ داینایتەوەبەڵام ترسنۆكانە كارەكەى بە ئەحمەد كوردەكرد- چۆن لەهەمان كاتدا زانیت ؟ چ بەڵگەیەكت هەیە ؟ بۆچى دواى27ساڵ تەنانەت لەهیچ شوێنێك باست نەكردوە ؟ ئەى ئەگەر شەهید فەقێ ترسنۆك بووەو تۆ هێندە ئازاو نەترسى وەك بەشێخ جەعفەر ت وتوە منەتت نازانم لەحیزبى بەعس خراپترن بۆچى ڕۆژێك لەڕۆژان ڕووبەڕووى شەهید فەقێ نەبویتەوە وپێ ى بڵێ ى خۆهێندە دور نەبووى ئەوشوێنەى لێ ى دەژیاى تەنها 100مەتر ماڵەكەى لەشوێنى تۆوماڵى مامت دور بوو ؟ئەى لە1984 دواى دانیشتنت لەگۆمەشین بۆڕۆژێك بەناوى خزمایەتى نەك حیزبایەتى گلەیەكەى خۆتى لێ بكەى خۆئێمە هیچ لاریمان لەخزمایەتى ئەوسەروئەوسەرى گوند نى یە بە ئێوەشەوەبگرە كەسانێكی وەك كاك عەبدولرەحمان گۆمەشینی و مامۆستاسەلام گۆمەشینی جێگای شانازی ئێمەو گۆمەشین وهەموكوردێكی بەشەرەفن,كاتێ خوێنەر ئەم شتانە دەخوێنێتەوە سەرى سوڕ دەمێنێ پاش ئەوەندە ساڵەو دروست بوونى ئەم هەل ومەرجەى نزیكى و هاوگوندى و خزمایەتى یە بۆ چى نەتوانیوە باسى ئەم مەسەلە یە بكەى وئێستا باسى دەكەى لەدورى وەك خۆت نوسیوتە5600كم ئەوا نیشانەى داخ لە دڵى نى یە؟.
5- نوسیوتە- سەبەبەكەش كێشەى خێزانى بوو كەخۆى نەیتوانى ئەم كارەبكات نازانین مەبەستت چى یە هەمووخەڵك وخوا دەزانێ ئێمە بەدرێژایى مێژووكێشەى خێزانیمان لەگەڵ هیچ كەسى نەك گوندەكەى خۆمان نەبوەو نى یە بەڵكە لەگەڵ هیچ كەسێكمان نى یە نەئەوكات ونەئێستاش لەمەشدا سوپاس هەربۆ خواى گەورەیەوەلەگەڵ یەكە بەیەكەی بنەماڵەی بەڕێزی ئیوەش كێشەمان نەبوەونی یە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست