کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هولێر لەنێو تاریكى و زوڵمى چەتەكانى 31 ئاب

Monday, 27/07/2009, 12:00


شەوى 26/27 جاشە كلك زەردەكانى 31 ئاب زۆر بى حەیایانە، وەكو سیفەتى جاش ئاسایى خۆیان سەلماندیان ئەیانەوێت بەرەو دواوە بمان گەڕێنەوە بۆ سەردەمە تاریكەكان ئەویش بەتەقەى ساختەكارى كەهەموو خەلكیان بێزاركردو منداڵەكانیان ترساند چونكە منداڵى بچوك گویێان لەدەنگى تەقە نەبووە، بۆ یە تابەیانى پیرەژن و مندال و پێرەمێرد دوعاى لەناوچونیان بۆ ئەو تاقمە دز و رێگر و پیاو كوژە دەكرد.
هاوڕییان كەینى مۆدیلى تەقە كردن ماوە؟ مەگەر لاى چەتەكانى سۆماڵ وسوپاى روەندى" چۆن ئەوانە شایانى بەڕێوەبردنى حكومەتن نارۆشەنبیر وداواكەوتو تەنها زمانى چەك دەزانن، واباشە دووبارە بچنەوە ئێران سێو كۆبكەنەوە، چونكە ئەوانە زۆر دورن لەداب ورەوشتى راستەقینەى میللەتى كورد و مرۆڤایه‌تیی، ئه‌مانه‌ هەر لەسەر میللەت ژیاون، بۆیە بەتەقەكردنى شەوى رابردو سەلماندیان ئەوان زۆر نەزان ودواكەتوون.
خوا عاقلیان پێ بدات كەمێك رۆشەنبیر و بیر كراوە بن و تەقبولى بەرامبەریان بكەن. چەندەها كەس بوونە قوربانى گێلى ئەو تاقمە نامۆیە بە كوردستان.
بەراستى خەلكى هەولێر هەموویان لەم تاقمە نارۆشنبیرە بێزاره‌، بۆیە داواكارم ئەو راستیانە بگەنە دەستى سەرۆك ئۆباما و راى گشتى نێودەوڵەتى ونەتەوە یەكگرتوەكان، واتە دلسۆزان وخەمخۆران ئەو راستیانە وەرگێرن بۆ زمانى ئەوان تاكو بزانن كوردستان گەڕاوەتەوە بۆ سەردەمە تاریكەكان، داواكارین لە لیستى گۆران وچوارحیزبەكە و گشت بەشرەفەكانى میللەتەكەمان وەكو چیای سەفین دژى ئەو دواكەوتوانە بوەستن و پەتى زولمیش كورتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە