کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مەریوان نەقشبەندی تەنها نوێنەرى خۆیەتى و كارمەندێكى حكومەتە نەوەك دەمراست و نوینەرى بنەمالەى نەقشبەندی

Tuesday, 13/03/2012, 12:00



بۆ ڕای گشتی و جەماوەرى كوردستان
بەناوى خواى گەورەو میهرەبان 
بەرزى و شكۆمەندی ڕێبازى پیرۆزى نەقشبەندی و ڕۆلی گرنگی پیرانی ئەو ڕێبازە لە خزمەتكردنى ئاین و میللەت چ لە كوردستان و چ لە جیهانی ئیسلامیا وەك ئەستێرەى درەوشاوە ئاشكرایە لاى هەموو كەسێك .
لەگەڵ ئەوەى كارى هەڵدانەوەى مەزارەكانى پیرانی تەریقەتى نەقشبەندی لە هەورامان كارێكى دزێو و ناشرین بوو دوور لە هەموو بەها ئەخلاقی و ئایینى و كۆمەلایەتیەوە كە لەلایەن گروپی ئەنێار ألاسلامەوە ئەنجامدرا و لەكاتى خۆیدا لە لایەن دۆست و دوژمن لە ناو كوردستان و هەموو جیهای ئیسلامیەوە ڕیسواو مەحكومكرا و خواى گەورە تولەى خیراى خۆى رشت بەسەریانداو لە ناوچوون ئەوەندە بەسە بۆ ئیمە چونكە ریبازی ئیمە ڕێبازی ئیسلامە ریبازی ئاشتی و خۆشەویستی و لێبوردنە نەوەك هەڵدانەوەى كێشەكان و دروستكردنی دوژمنایەتی و شێواندنى بارو دۆخی كوردستان كە بە گشت لایەك دەبێت بیپاریزین و نەهیلین ناحەزان تۆوی دووبەرەكی و تۆلەسەندنەوەى جاهلی بهێنێتەوە ناومان , ئیمە وەك بنەمالە و خزمان و موریدان و دۆستانی تەریقەت بە هیچ شێوەیەك لەگەلأ ئەو داوایەى مەریوان نەقشبەندی نین كە گوایە دەیەویت سكالاى یاسایی تۆماربكات لەسەر (دلشاد گەرمیان) بەوەى رۆڵی هەبووە لە هەڵدانەو و ڕاگواستنی مەزارەكان , ئەو تەنها ووتە بێژى وەزارەتى ئەوقافە دەتوانێت بە ناوى وەزارەتى ئەوقافەوە لێدوان بدات بۆی نیە بەناوى خزمان و بنەمالەى گشت نەقشبەندیەوە نە لێدوان بدات و نە كارێك بكات بە ناویانەوە وە كەس بەو كارەی رانەسپاردووە و پێگەیەكی زۆر لاوەكی و سادەى هەیە لەناو ئەندامانی بنەمالەى نەقشبەندیدا و ئامۆژگارىدەكەین كە خۆى بیرنەچێتەوە و لە سنوور دەرنەچێت , بۆ كارێكى ئاوا دەبێت گشت ئەندامانى بنەمالەى نەقشبەندی لە كوردستانى ئیران و عیراق كۆببنەوە و بریارى خۆیانی لەسەر بدەن نەوەك بە شێوەیەكى تاك رەوی چونكە كارى لەو جۆرە لێپرسراوێتى لە شوێنەوەیەو یارى منالان نیە ئەو كەسە سەربە لایەنێكى حزبیەو بەڕەزامەندی ئەمریكاو ئیران و مالكی و پارتی و یەكێتى گەراوەتەوە كوردستان.
خوشەویست و نازدار و سەروەر و پێشەوامان پیغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت :
فیتنەو ئاشووب كە نووستووە لەعنەتی خودا لەسەر ئەوەى خەبەرى دەكاتەوە
وە ئیمە لیرەوە مەریوان ئاگاداردەكەینەوە كە ئاكامی نەخوازیارى ئەو كارەى دەخەینە ئەستۆ كە بەهەر شێوەیكى راستەخۆ و ناراسەوخۆ تووشی بنەمالەو شوین كەوتوانى ریبازی پیرۆزى نەقشبەندی ببێت .
والسلام علیكم ورحمە الله وبركاتە
شیخ سەلاح نقشبندی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە