گەرەلاوژەى شوێنەوارى.
Thursday, 27/05/2010, 12:00
شوێنەوارناسێك
گەرە لاوژەى شوێنەوارى,یا بێ بەرپرسیارێتى شوێنەوارى لەوانەیە كەس گوێى لێنەبووبێ لەو قسە نوێیە چونكە بەراستى نوێیە,چونكە بێ بەرنامەى بێ گوێدانە گرنگى شوێنەوارو كاركردن بە سۆزوهەست یا كاركردنى بەرژەوەندى یا كارى برادەرایەتی و دۆست كارى شوێنەوارى ئالۆزكردووە بگرە خراپ و مەترسیدارە بۆ مێژووى ووڵاتمان.
لەكۆتاى مانگى(4) لە رێگاى مامۆستایەكى زانكۆى ێەلاحدین بەشى شوێنەوارو زانكۆى لیۆنى دووى فەرنسى لە رێگاى كونسلخانەى فەرەنسى و حزب و ە گردی (كلك مشكى) شارى هەولێریان دەست نیشانكردبوو بۆ كارى هەڵكۆلین بە هاوكارى زانكۆى ێەلاحددین بۆ راهێنانى خوێندكارانى ئەو بەشە ئەمە لە كاتێكدا بەرێەوەبەرایەتى شوێنەوارى گشتى بە ئاسانى رازیبوو گرێبەستى لەگەڵ كردن ئەمە كاریكى باشە ئەگەر بە شێوەكى راستەوخۆ لەگەڵ بەرێوەبەرایەتى شوێنەوار بكرابا نەك لە رێگاى حزب و فلانە وەزیرو و فلانەكەس واتە نێوان بەرێەوبەرایەتى شوێنەوارى گشتى و زانكۆى فەرەنسى,كاری هەڵكۆلین بەپێ ى رێگا زانستى كە لە كتابى رێگاكانى كارى هەڵكۆلین(گرق گنقیبات) باسكراوە
1-بۆ رزگاركردنى شوێنەوارە
2-بۆ راهێنانى خوێندكارانى بەشى شوێنەوارە
لە هەمانكاتدا كاری هەڵكۆلین بەپێ ى هەمان رێساى زانستى تێكدانى شوێنەوارە وەك باس ئەكات جا ئەگەر بۆ راهێنانى خوێندكاربێ خراپتر, بەرێەوبەرایەتى شوێنەوارى گشتى نەدەبوو رازیبێت بۆ راهێنانى خوێنكار هەڵكۆلین بكرێ سەرەراى پێدانى بە زانكۆى فەرەنسى چونكە زانكۆى ێەلاحدین گردى (تل قێرا)كە لە شارۆچكەى عنكاوەى سەر بەشارى هەولێرە بۆ وەریاگرت و بۆ چەند وەرزێك كاریانكردووەو ئێستاش بە نیوەچرى جێماوە لەكاتیكدا زانكۆى بغداد بەشى شوێنەوار بۆماوەى نیو سەدەیەكە یەك شوێنیان بۆ دابینكراوە بۆ راهێنانى خوێندكاران ئەمەش وتمان هیچ كاكا ئەمگردەش بۆ ئێوە بەڵام لە هەمان كاتدا دیسان مامۆستایەكى ترى زانكۆكەمان زانكۆى ێەلاحددین كە بۆ بەرژەوەندى خۆى و وەرگرتنى زەمالەیەك دیسان زانكۆیەكى هۆلەندى هێناوەو وە لەرێگاى برادەرایەتى بە بەرێوەبەرى گشتى گردى (سات و قەڵا)كە لە دەشتى كۆیە لە ناوچەى تەق تەق وەرگرت بەبێ رەچاوكردنى یاساكان و رێگاى زانستى هەڵكۆلین دەستیان بە كاركرد بۆ هەمان مەبەست واتا راهێنانى خوێندكار كە دەلێم بێ یاسا و رێسا چونكە
1-كفرە دوو گردى شوێنەوارى بۆ راهێنانى خوێنكاربێ وەك باسمانكرد لە هیچ ووڵاتێك شتى وا نەكراوە و ناشكرێ
2-تا (15) رۆژ كاركردن جا گرێبەستیان مۆركردووە
3-تا ئیستا نەیان توانیوە خەڵكەكەى ئەوێ رازیكەن لەسەر ئەو گردە داین بەزێنن چونكە قەرەبوو نەكراونەتەوە دەیانەوێش لەسەر موڵكى باب و باپیریان دەریانكن و خانوویان تێكدەن
4-هۆلەندیەكان كە هاتوونە تەنیا پسپۆریان لە چینێكى شارستانیەتى هەیە كە پسپۆرى ئاشوریەكانن لەكاتێكدا لەسەر هەر گردێكى شوێنەوارى لە هەرێم زیاتر لە 10 چین شارستانى هەیە چینەكانى تر چى لێ ئەكەن؟
چونكو چەندین تابلۆى نوسراو بە خەتى مێخ دۆزراوەتەوە كە باس لە ناوى جێگاو ناوى فەرمانرەواكان دەكات
5-هەرگروپێك كە دەچێتە كارى هەڵكۆلین دەبێ هەموو پێداوستەیكى هولكۆلینى هەبێ لە پەراوگە ئامێرى پێویست و كەل وپەلى حەوانەوە كەچى ئەم گروپە ئەڵێ ى بۆ دزى هاتوون چونكە تەنانت خیمەكیان بۆ حەوانەوەى خۆیان هەڵنەداوە هەر لەژێر دیوار نان و ئاو دەخۆن و دەخۆنەوە
لە رۆژى 250 بەرێوەبەرى شوێنەوارى هەولێر كە دەرێووى پەیمانگاى هونەرەجوانەكانە بەشى شوێنەوار خەڵكەكەى تهدیدكردوە بەوەى كە ئەبێ ئێرە چۆلكەن خانووتان تێك ئەدەین چونكە تاپۆتان نیە,نازانم گوند تاپۆى دەوێ؟خەڵكەكە تورەبونەو پەلەماریانداوە ئەویش رۆیشتوە بۆیە ئێستا كارى هەڵكۆلین وەستاوە چونكە خەڵكەكە نایەڵن كارى هەڵكۆلین بكەن,ئێستا وابزانم كە دەلێم گەرەلاوژەى شوێنەوارى بۆتان روون بۆوە ماناى چیە؟بۆیە بەرێەوبەرایەتى شوێنەوارى گشتى-پەرلەمانى كوردستان-بەرپرسان-دڵ سۆزانى شوێنەوار
تكایە كارى بێ بەرنامەى بەس بێ و كەمێك هەست بەبەرپرسیاریتى بكەین بەرامبەر ئەو كەمترخەمى شوێنەوارەو با چیتر مێژووى ووڵاتمان تیك نەچی و لە بین نەچى وە ئەم گەرەلاوژەیەش بەوەستێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست