• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سەردار حەمەڕەش: دوو جار بێ ڕێزی

دوای ئەوەی مامۆستایەکی زانکۆ لە بەردەم زانکۆی سلێمانیدا، لە ڕاستەوخۆیەکی میدیایدا بێڕێزی بە خانمە پەیامنێرێک کرد و قسەکانی نیگەرانیەکی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمڕۆ ئەو مامۆستایە داوای لێبوردنی لەو خانمە کرد.وەک دەبینن ئەو مامۆستایە سەری ئەو کچە ماچ دەکات. ماچکردنی سەر ئەگەر لە نێوان باوک و زارۆکدا نەبێت...

سەردار حەمەڕەش: دایە حەوا مان بە چی تۆمەتبارکرد ؟

یەکەم شایەتحاڵی نوسراو کە خەتابارکردنی مێینەی تیدا باسکرابێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، خەتاباریی حەوایە لە چیرۆکی سەرەتای ژیان لە بایبلدا (کاتێک حەوا لە میوەی ئەو درەختە دەخوات کە خودا لێی قەدەغە کردووە و لە هەمان کاتا هانی ئادەمیش دەدات بە خواردنی سێوەکە). ئەم ئەفسانەیە وەک چیرۆکی گێڕانەوەی وەرچەرخانی...

سەردار حەمەڕەش: خۆشەویستی بە شەرتی چاقۆ

خۆشەویستی بەشەرتی چاقۆ، ڕستەی هونەرمەند ناز عەوڵایە. وەک دیبینینن هونەرمەند بە تابلۆیەک گوزارشتی لەم بیرۆکەیە کردووە (وێنەی01).ڕستەکە وەک وێژە ڕستەیەکی بوێرانەیە و مۆدێرنە، وەرچەرخانی ڕستەی <<  شووتی بە شەرتی چاقۆ>> یە. کاتێک فرۆشیارەکانی مەیانەکە بە بێ وچان، کێردێکی گەورە بە بەر باخەڵیانەوە،...

سەردار حەمەڕەش: دیاردەی ماسولکە و خۆڕاوەشاندن لە هونەری شیوەکاریدا لە کن ڕۆژهەڵاتیەکان

ئافراندنی زمان (زمانی قسەکردن) بە مەبەسی دەربڕینی پێویستی، ئەگەریش غەریزەیەک بێت ئەوا بەندە بە ئاگاییەوە. بەڵام هونەر ئاگاییەکی باڵاترە لە سەروی ئەو ئاگاییەوە. لە سەرەتاوە زمانی قسەکردن کە بریتیە لە وشە و ڕستە، پاشان لەگەڵ زەمەندا بۆ باشتر گونجاندنی زمان لەگەڵ پەرەسەندنی هزردا گەشەی کردوە و هەتا ئەمڕۆش...

سەردار حەمەڕەش: فاروق ڕەفیق گۆڵچیەکەی بارزانیی

لەسەر داوای نووسەر ناونیشانی نووسینەکەمان گۆڕی(ئەوەی هێلکەیەک بدزێت گایەکیش دەدزێت)وێنەگرتن لەژێر فۆتۆگرافی مەلامستەفادا بە هەر پاساوێک بێت شەرعیەتدانە بەو سیستەمە؛ سیستەمی خێڵایەتی. خۆ ئەگەر کاکە فاروق ڕەفیق پاساوی ئەوە دەهێنێتەوە گوایە ئەو چووە بۆ کۆبونەوە دژی ئیسلامی ڕادیکاڵ، وەک خۆی دەڵێت (لە هەر...

سەردار حەمەڕەش: کتێب سوتاندن ئاکتێکی فاشیستانەیە

لە فەرەنسا نەک هەر ڕێگەپێنەدراوە کتێبێک بسوتێنرێت لەسەر جادە، لە هەمان کاتدا کولتووری فەرەنسیش نییە، ئیدی ئەو کتێبە هەرچییەک بێت. لەگەڵ ئەوەشدا فەرەنسا پەیڕەوی بەکاراترین سیستەمی سیکۆلاریزم دەکات. کتێب سوتاندن بیری سەردەمی ماکارتی و فاشیست و نازیمان دەخەنەوە. ڕاستە ئەو کوڕە ئێراقیە دەتوانێت بەرگری لەخۆی...

سەردار حەمەڕەش: کوشتنی مرۆڤێک لەلایەن مرۆڤێکەوە، هەوەسی ئاژەڵییە

 تۆ ناتوانیت بیسەلمێنیت کە قورئان کەڵامی خودایە، چونکا کەڵامی خودا بە مانای ئاگایی دێت، ئاگاییش بە مانای ڕێگریکردن دێت لەهەوەسی ئاژەڵیی، بە مانای بەگژداچوونەوەی  هەستی ئاژەڵیی دێت. خورما و میزی حوشتر و جزداشە بەشداری ناکەن لە چەمکی ئاگایی و ئیمانداریدا.ئاژەڵان قانونی کۆمەڵایەتییان نییە، ئەوان...

سەردار حەمەڕەش: هەموومان پارتبوونێک قەرزارین

 لە ڕوداوێکی وەها دژواردا؛ کوشتنێ گەنجێکی بێتاوان بە دەستی داعشێک. پیاوانی سیاسی لە ئەوروپا بە ڕاست و چەپ و نێوەندەوە، بە توڕەییەوە ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر بە حکومەت و داوای کاردانەوەی دەستوبردی لێ دەکەن. بەرپرسانی سیاسی شیکار بۆ ڕوداوەکە دەکەن. لە کاتێکدا لە کوردستان گوێمان لە وتاری...

سەردار حەمەڕەش: چۆن ڕزگارمان دەبێت لە دەست ئۆردوگان ؟

ئەو کاریکاتۆرەی سەرەوە، بەرگی گۆڤاری شارلی ئیبدۆی فەرەنسییە، نوسراوە ؛ وەک کلۆکلۆ (کلۆد فرانسوا) تەنها قەدەر ڕزگارمان دەکات ( لە ئۆردوگان).کلۆ کلۆ (کلۆد فرانسوا) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی فەرەنسی ساڵانی حەفتا بوو، گۆرانییەکانی ئێجگار خۆشبوون و بە جۆش و خرۆش بوون، هەتا ئەم سەردەمەش خەڵکی فەرەنسی گوێی لێ...

سەردار حەمەڕەش: شامارنی بەپەتیارەکراو

خۆ ئەگەر کورد خاوەنی شکڵێکی ڕەسەن بێت لە هونەری شیوەکاریدا بە بۆیەکاری، ئەوە شکڵی شامارانە. ئەگەر بە ڕوونی مێژووی شکڵە ڕەسەنەکەی شاماران ناناسین، ئەوا بە پێی هەندێک سەرچاوە، پەیکەری داتاشراوی بەردینی شاماران، گوایە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی یازدە و دوازدە. ساڵی ٢٠١٦ لە زنجیرە چیای زاگرۆسدا دۆزراوەتەوە (وێنەی...

سەردار حەمەڕەش: پەیوەندی دیالەکتیک

دیالەکتیک ؛ وشەیەکی یۆنانییە بە مانای << گفتوگۆکردن>> دێت، بەکارهێنانی لەلایەن پلاتۆوە زاراوەکەی کردە چەمکێکی ڕەمەکی. دیالەکتیک ڕەگی داکوتاوە لە نێوان دوو قسەکەردا کە جیاوازن لە تێروانیندا و هەوڵ دەدەن یەکتری قایل بکەن بە پاساوهێنانەوە. لە سەدەی ناوەڕاستا دیالەکتیک خۆی دیتەوە لە ؛ تێز...

سەردار حەمەڕەش: ئەفسانە و دین و باوەڕ

(Mythe, religion, croyance)کورتەی سیمیناری ئەنترۆپۆلۆگ (مرۆڤناس) ی فەرەنسی ژۆن-لۆیک لۆیک لوکلێک Jean-Löic Le Qullec لەسەر ئەفسانە، دین، باوەڕ. بە تایبەتی ئێتیمۆلۆژی وشەی : ڕێلیجن (religion) دین.تەرزمانی لە فەرەنسییەوە ؛ سەردار حەمەڕەش***میتۆلۆژی وەک زانست، زانستێکی نوێیە و هەمیشە بوونی نەبووە، میتۆلۆژی...

سەردار حەمەڕەش: بلوتوز (Bluetooth)

هەر کاتێک بلوتوز بەکار دەهێنیت بیر لەو شاژنە بکەرەوە کە زیندەبەچاڵ کرا.لەسەرەتای سەدەکانی ناوەڕاستا، پاشای دانمارکی کە ناوی هارالد بوو، لەبەر ئەوەی دانێکی شین بوبوویەوە نازاناوی دانشینی لێ نرابوو، ژنەکەی لە زەلکاوێکدا زیندە بەچاڵ دەکات، لەبەر ئەوەی گوایە خیانەتی لێکردبوو. ئەوەش ئەو سزایە بوو بۆ ئەو ژنانەی...

سەردار حەمەڕەش: مەدحەت کاکەیی و رەنگ و کەلاوە

پێشانگای مەدحەت کاکەیی لە کەلاوەیەکی گەڕەکی پیرمەسور لە سلێمانیمامۆستایەکی خوێندنگای بازرگانی لە پاریس بە خوێنداکارەکەی گوت ؛ -  ناتالی، هەستە باسی دایکتمان بۆ بکە.ناتالی بە ناڕازییەوە وەڵامی مامۆستاکەی دایەوە :  - نا، من نامەوێت باسی دایکمتان بۆ بکەم.ناتالی نەیدەویست باسی دایکی بکات،...

سەردار حەمەڕەش: جەندەر

من « سەرداری رابە چاوشین» ژەندەرێکی نمونەییم.ئەگەر بڵێم سەرداری ڕابەچاوشین، لەبری سەرداری حەمەڕەش، ئەوە هەنگاوێکی جەندەرییە.تێگەیشتن لە دەستەواژەی جەندەر هەروا ئاسان نییە، زۆرم لە سەر خوێندەوە هەتا لێێ تێگەیشتم. خۆ ئەگەر لە فەرەنسییەک یان لە ئینگلیزێک بپرسیت;  ئەویش وەک تۆی ڕۆژهەڵاتی دەچێت لە فەرهەنگدا...